رائول گۆنزالیس گۆلی ژماره‌ ٤٠٠ی خۆی تۆماركرد

ماڵپەری قەڵادزێ، فەرەیدون ئەحمەد:

له‌یاریه‌كانی هه‌فته‌ی ٢٢ی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا كه‌ به‌ "بۆندز لیگا" ناسراوه‌ یانه‌ی شالكه‌توانی به‌چوار گۆلی بێ وه‌ڵام له‌یانه‌ی فولفسبۆرگ بباته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی له‌و یاریه‌دا گرنگ بوو تۆماركردنی گۆلی ژماره‌ ٤٠٠ی تایبه‌ت به‌خۆی بوو له‌لایه‌ن یاریزانی ئیسپنی "رائول گونزالیس" ، رائولی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ ، ٣٢٣ گۆلی بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید تۆماركردووه‌ و ٤٤ گۆل بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی و 33 گۆلیش بۆ یانه‌ی شالكه‌ له‌ماوه‌ 18 مانگدا ، یانه‌ی شالكه‌ دوای تێبه‌ربونی ٢٢ هه‌فته‌ له‌پله‌ی چواره‌م دێ‌ له‌خولی بۆندز لیگا

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه