لیۆنێل میسی سێ خاڵی گرنگی بۆ یانەکەی تۆمارکرد

 

ماڵپەری قەڵادزێ:

له‌ دوا یاری هەفتەی 24ـی خوولی لالیگا یانه‌ی بەرشەلۆنە توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو دوای ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌نجامی 2-1 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و جیاوازی نێوان خۆی و یانه‌ی ڕیال مه‌درید دووباره‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ پێنج خاڵ.

له‌سه‌ر یاریگای كامپ نو وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 83 هه‌زار هانده‌ر یارییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

گۆڵەکان لەلایەن یاریزانان ڤیا، لەخولەکی ٤ی گێمی یەکەمدا و ئیپراولا،یاریزانی بلباو،بە لێدانی سزا لە گێمی دووەمدا و لیۆنێل مێسی لە خولەکی ٧٨دا تۆمارکران.

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه