ڕاستکردنەوەى ئاراستەى مان سیتى

ئەحمەدسەنگاوى:

یانەى (مان سیتى) لە دواى سەرف کردنى ئەو بڕەپارە زۆرەى کە بەراورد ناکرێت بە خەرجى یانەکانى دیکەى خوولى ئینگلیزى، دواى ئەوەى کەسایەتى سیاسیى و بازرگانى ئیماراتى (شیخ مەنسوورى کوڕى شێخ زاهیدى ئالنهیان) بوو بە سەرۆکى یانەکە بڕە پارەیەکى زۆرى هەڵڕشتووە لە بەردەم ڕاهێنەرى یانەکە، تا بتوانێت مان سیتى دووبارە بگەڕێنێتەوە نێو ڕووداو و ململانێ وەرزشییەکان، ئاخر ساڵانێکى زۆرە یانەى (مان سیتى) لە دەرەوەى ڕووداو و دەرەوەى دونیاى تۆپى پێیە لە ئاستى نایابدا.

(شێخ مەنسوور) ى سەرۆکى یانە لە ڕێگەى بەهێزترین چەکییەوە کە دراوە لە هەوڵى سەرلەنوێ بوونیاتنانەوەى یانە ڕەنگ شینە ئاسمانیییەکى شارى مانشستەرە ، ئەم کەسایەتییە لە هەوڵى دروستکردنى مێژووە بۆ خۆى و بۆ یانەکەشى، خواستى گەورەى بەدەستهێنان و چنینەوەى نازناوە ناوخۆییەکانە، هەرچەندە ئەم یانەیە لە وەرزى پێشوودا جامى (یەکێتى ئینگلیزى) ى وەدەست هێنا، وەلێ ئەم نازناوە بەس نییە و لە ئاست خەون و خۆزگە و ئاواتەکانى تەرەفداران و بەرپرسان و یاریزانەکاندا نییە و جێگاى خۆشنوودى و ئاسوودەیى نییە بەو ئەندازە زۆرە بۆ هاندەرانى.هەرچەندە ئەمساڵ دەستبەردارى یەکێک لە ئاواتە گەورەکانى بوو، ئەویش دواى ماڵئاوایى کردنى هات لە جامى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، گەرچى لەگرووپەکەیدا (10) خاڵیشى کۆکردەوە، بەڵام لە بەرئەوى لەگرووپێکى ئاگرین و ئاسنیندا بوو، سەرئەنجام ماڵئاوایى کرد، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەم یانە لە ئاست نزمدا ڕووبەڕووى یانەکانى گرووپەکەى بووەتەوە، بەڵام لە ئێستادا دەیەوێت قەرەبووى ئەم نووشووستە غەماویییە بە بە دەستهێنانى خوولى ئینگلیزى قەرەبوو بکاتەوە ئەو شکستە فەرامۆش بکات و لە یادى بکات.

یانەکەى ( ڕۆبەرتۆ مانچینى) شۆڕشێکى گەورەى بەرپا کردووە بۆ ڕاماڵین و داماڵینى یانە گەورەکان، دواى سەرکەوتنى بەرانبەر ( مان یونایتد) بە ئەنجامى شەش(6) گۆڵ و بردنەوەى لە یانەى (لێڤەر پوڵ) بە تۆمارکردنى سێ(3) گۆڵ، ئەمە متمانەیەکى باشى بەخشییە ئەم ڕاهێنەرە بۆ ئەوەى پشتى یانە گەورەکان لە زەوى بدات، بەڵام ئەوەى جێگەى پرسیار و تیامانە لەگەڵ دەستپێکردنى جامى ووڵاتانى ئەفریقا.

یانەکە بێبەش دەبێت لەتواناکانى دوویاریزانى ئیڤوارى لە هێڵى بەرگرى و ناوەند، بخوازین یان نا بە گەڕانەوەیان بۆ هەڵبژاردەکانیان ڕەنگە کاریگەرى نەرێى لە سەر ئاستى یانە بە جێ بهێڵێت ، هەنووکە ساتى ئەو پرسیارەیە کە کاتێک یاریزانە ئەفریقییەکان دەگەڕێنەوە بۆ هەڵبژاردەکانیان، شەپۆلى یانەکە بەردەوام دەبێت یان لە ئاراستەى خۆى لادەدات،بە بۆچونى من بێ بەش بون لە تواناکانى هەردوو برا ئیڤواریەکە (یەحیا تۆرێ-حەبیب کۆلە تورێ) ڕەنگە ترس لە دڵى مان چینی دا بڕوێنێت ،ئاخر ئەم یانەیە شوێنگرەوە یەکى بە و ئاستە نیە، هەتا بتوانن کارێک بکەن غیابى ئەم دوو برایە کارێک نەکات یانەکە لە پێشەنگایەتى بکەوێت بەتایبەت لە ئیستادا (یەحیاتۆرێ) بە ساتە هەرە زێڕنەکانیدا تێدەپەڕێت،ڕۆڵێکى گەورە دەگێڕێت لە یارمەتى دانى یانەکەى، وەک لە یارى (لیڤەرپۆڵ)دا بینیمان پاشان (کۆلۆتۆرێ) کۆڵە کەو بڕبڕەى پشتى هێڵى بەرگریە نەبونى ئەمیش پڕکردنەوەى کارێکى ئێجگار سەخت و گرانە . بەدیدى من ئەم مانگە بۆمان سیتى مانگێکى سەخت و ئاڵۆز دەبێت، بەهیوام هەڵەنەبم ئەگەر بەهەڵەداچوم کەس زەرەرمەند نابێت .

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه