له‌ جامی شای ئیسپانیا دیسان كلاسیكۆ ده‌بینین

ماڵپەری قەڵادزێ، فەرەیدون ئەحمەد:

ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌باره‌گای (یه‌كێتی تۆبی بێی ئیسپانیا) تیروبشكی قۆناغی 16 له‌ جامی شای ئیسبانیا ئه‌نجامدرا ، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ، هه‌ڵگری نازناوی ئه‌و جامه‌ له‌ساڵی رابردوودا كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی (مه‌له‌گا) ، هه‌روه‌ها یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش روبه‌رووی یانه‌ی ئۆساسۆنا ئه‌بێته‌وه‌ ، ئه‌كه‌ر هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ریاڵ مه‌درید سه‌ربكه‌ون بۆ قۆناغی دواتر ئه‌وا راسته‌وخۆ به‌ریه‌كتری ده‌كه‌ون و دیسان دوو یاری كلاسیكۆی تر له‌میانه‌ی یاریه‌كانی جامی ئیسپانیا ئه‌بینین ، بریاره‌ یاریه‌كان له‌ 4 ی كانوونی دووه‌می 2012 ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌ و یاری‌ گه‌رانه‌وه‌ش له‌ 11ی هه‌مان مانكدا ده‌بێت، تیروبشكه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :

-- ڤالانسیا و ئیشبیلیه‌

-- ئه‌لكاركۆن و لیفانتی

-- ریال مه‌درید و مه‌له‌گا

-- به‌رشه‌لۆنه‌ و ئۆساسۆنا .

-- قرتبه‌ و ئیسبانیۆڵ .

-- میریندس و رایسینك

-- ئه‌لباسیتی و ئه‌تله‌تیك بیلباو

-- سۆسیداد و مایۆركا .

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه