میسی سه‌ركردایه‌تی به‌رشه‌لۆنه‌ی كرد بۆ بردنه‌وه‌

ماڵپەری قەڵادزێ، فەرەیدون ئەحمەد:

له‌ئه‌نجامی یاری (هاتن و چوون) ی جامی سۆبه‌ری ئیسبانیا به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ تۆماركردنی (5 - 4) گۆڵ شكستی به‌ریال مه‌درید هێنا و توانی ئه‌و جامه‌ به‌رێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ، له‌یاری یه‌كه‌مدا هه‌ردوولا یه‌كسان بوون به‌ دوو گۆڵ ، به‌لام له‌یاریكای كامب نو یانه‌ی به‌رشه‌ توانی به‌جیاوازی یه‌ك گۆڵ واتا 3-2 یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌ و میسی به‌ تۆماركردنی 3 گۆڵ له‌هه‌ردوو یاریه‌كه‌دا توانی سه‌ركردایه‌تی راسته‌قینه‌ی به‌رشه‌ بكات بۆ وه‌ده‌ستخستنی ئه‌و جامه‌ ، وه‌ بناغه‌یه‌كی بته‌وی دانا بۆ مسۆكه‌ر كردنی نازناوی باشترین یاریزانی ئه‌وروبا و جیهان .

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه