ڕیاڵ مه‌درید وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ‌ چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌ ئه‌نجام ده‌دات

ماڵپەری قەڵادزێ، فه‌ره‌یدون أحمد:

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌ دۆخی ئاماده‌سازیدایه‌ بۆ وه‌رزی نوێ ، ده‌یه‌وێت له‌ساڵی 2011-2012 چه‌ند نازناوێكی گرنگ ده‌سته‌به‌ر بكات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌شته‌كانیدا ئه‌نجام ده‌دات كه‌ تیایدا یاریزانه‌ نوێ یه‌كانیش به‌شداری پێ ده‌كات كه‌ وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیش به‌كاریان ده‌هێنێت .

له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا یه‌كه‌مین یاری دۆستانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی ئه‌مریكی ئه‌نجامدا و توانی گۆڵبارانی بكات ، له‌ڕێگه‌ی یاریزانان (كالیجۆن / د 30 ) و ( جۆسێلو / د 39 ) و ( كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ / د 52 ) و (كه‌ریم بنزیما/د 59) ، له‌به‌رامبه‌ردا یاریزان (كریستمان / د 66 ) تاكه‌ گۆڵی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی تۆمار كرد .

بڕیاره‌ ئه‌م یاریانه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌نجام بدات :

له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ڕوبه‌ڕووی یانه‌ی (شیفاز غوادا لاخارا ) ی مه‌كسیك ده‌بێته‌وه‌ له‌به‌رواری 21 – 7 – 2011

هه‌روه‌ها له‌به‌رواری 27 ی ئه‌و مانگه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌ی (هێرتا به‌رلین ) ی ئه‌ڵمانی له‌یه‌كێك له‌ یاریگاكانی ووڵاتی چین ڕوبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌ ، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌و شاره‌ دیاری نه‌كراوه‌ كه‌ بڕیاره‌ یاریه‌كه‌ی لێ ئه‌نجام بدرێت .

هه‌روه‌ها له‌گه‌شته‌كه‌ی بۆ ووڵاتی چین دوو یاری تر له‌گه‌ڵ دوو یانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام ده‌دات ، سه‌ره‌تا له‌ به‌رواری 3-8-2011 ڕوبه‌ڕووی یانه‌ی (غوانغز هو ) ده‌بێته‌وه‌ و سێ ڕۆژ دواتر واتا له‌به‌رواری 6-8- 2011 له‌گه‌ڵ یانه‌ی (تیدا تیانجین) یاری ده‌كات .

شایانی باسه‌ مۆرینهۆ ده‌یه‌وێت به‌پێكهاته‌ی ئه‌مساڵ لانی كه‌م یه‌كێك له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌ گه‌وره‌كانی جیهان ده‌سته‌به‌ر بكات و ده‌ڵێت : (وه‌رزی نوێ‌ بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید وه‌رزی نازناوه‌كان ده‌بێت ) .

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه