یرۆ سه‌ركه‌وت و خاوه‌ن یاریگاش بای بای كرد

ماڵپەری قەڵادزێ، فه‌ره‌یدون أحمد:

یاریه‌كانی چاره‌گی كۆتایی له‌ جامی كوبا ئه‌مریكا به‌ئه‌نجامدانی دوو یاری ده‌ستی پێكرد ، شه‌وی ڕابردوو هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ كه‌ خاوه‌نی پله‌ی سێهه‌م بوو له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی توانی به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام شكست به‌یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه‌ (كۆڵۆمبیا) بوو بهێنێت ، گۆڵه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی یاریزانان (كارلۆس لوباتۆن / د 102 ) و ( خوان مانوێل فارغاس / د 112 ) تۆمار كران ، به‌و ئه‌نجامه‌ش پیرۆ بووه‌ یه‌كه‌مین هه‌ڵبژارده‌ كه‌ بلیتی یاریه‌كانی نیوه‌ی كۆتایی مسۆگه‌ر كرد و كۆڵۆمبیاشی خسته‌ ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌.به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ش له‌ یارییه‌كی زۆر به‌هێزدا تیپی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ی خاوه‌ن یاریگا و ڕێكخه‌ری پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ به‌لێدانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ و به‌ ئه‌نجامی (5-4) له‌لایه‌ن تیپی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای تووشی شكست هات و جامه‌كه‌ی به‌جێهێشت ، واتا ئۆرۆگوای بووه‌ دووه‌مین تیپ كه‌ له‌یاریه‌كانی نیوه‌ی كۆتایی به‌شداری ده‌كات.

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه