هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی "ئه‌مریكا و یابان" گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی

 

ماڵپەری قەڵادزێ، فه‌ره‌یدون أحمد:

شه‌وی ڕابردوو یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی له‌ جامی جیهانی ئافره‌تان به‌ڕێوه‌چوون ، له‌یارییه‌كی به‌هێزدا تیپی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئافره‌تانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسادا به‌ده‌ست بهێنێت و خۆی گه‌یانده‌ یاری كۆتایی ، یاریه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی ( 3- 1 ) كۆتایی پێهات . له‌یاریه‌كی تری هه‌مان جامدا تیپی (یابان) توانی به‌ ئه‌نجامی ( 3 -1 ) سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیپی هه‌ڵبژارده‌ی ( سوید ) دا به‌ده‌ست بهێنێت ، به‌م ئه‌نجامانه‌ش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی (ئه‌مریكا و یابان ) له‌به‌رواری 17 ی مانگه‌ یاری كۆتایی جامی جیهانی ئافره‌تان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها بۆ دیاری كردنی پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌میش هه‌ردوو خانمانی (فه‌ره‌نسا و سوید ) له‌ 16 ی ئه‌م مانگه‌ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌ .

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه