مۆندیالی تازه‌پێگه‌یشتووانی جیهان كۆتایی هات

ماڵپەری قەڵادزێ، فه‌ره‌یدون أحمد:

رۆژی یەکشەممە له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی تازه‌پێگه‌یشتووان، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌ پێگه‌یشتووانی (به‌ڕازیل و ئه‌ڵمانیا ) به‌یه‌كگه‌یشتن بۆ دیاری كردنی پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می مۆندیاله‌كه‌ ، له‌ئه‌نجامدا تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئه‌ڵمانیا توانییان به‌ ئه‌نجامی (4-3) گۆڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و پله‌ی سێهه‌میان به‌ركه‌وت ، به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه‌ش یاری كۆتایی مۆندیاله‌كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ( مه‌كسیك و ئۆرۆگوای ) به‌ڕێوه‌چوو ، كه‌ تیایدا شه‌پقه‌ له‌سه‌ره‌كانی مه‌كسیك توانییان به‌ دوو گۆڵی یاریزانان ( بریسینۆ و كاسیلاس ) شكست به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای بهێنن و ببنه‌ پاڵه‌وانی مۆندیال ...

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه