یانه‌ پڕشنگداره‌‌که‌ی کا‌ته‌لۆنیا گه‌یشتنه‌ له‌نده‌نی پایته‌خت

ئەیوب عوسمان، ماڵپەری قەڵادزێ:

له‌ میانه‌ی یاری‌یه‌کانی خولی چامپیان لیگ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاری‌ کۆتایی که‌ بڕیاره‌ له‌ به‌رواری 28 /5 ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجام بدرێت یانه‌ پڕشنگداره‌که‌ی کاته‌لۆنیا ( به‌رشه‌لۆنه ) ڕوبه‌ڕوی شه‌یتانه‌ سوره‌کان ( مانچسته‌ر یونایتد ) ببنه‌وه‌ ،

دو ڕۆژ پێش ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ردوک یانه‌ی ناودار ، دوێنێ شه‌و کاتژمێر 12:08 ی به‌یانی به‌ کاتی له‌نده‌ن یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ گه‌یشتنه‌ فڕۆکه‌ خانه‌ی ( ستانستید ) ی له‌نده‌ن و هه‌ر له‌وێشه‌وه‌ گوازرانه‌وه‌ Grove Hotel له‌ ناو سه‌نتڕاڵی له‌نده‌ن.

هه‌روها له‌ ئه‌مڕۆوه‌ یانه‌ی میوان ( به‌رشه‌لۆنه ) ده‌ست‌ده‌که‌ن به‌ مه‌شق و ڕاهێنان له‌ یاریگای مه‌شقکردنی یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی.

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه