‌ڕۆژنامەی سپۆرت: شێرەکەی کەتەلۆنیا و عاشقەکەی سانتیاگۆ بێرنابۆ

ماڵپەری قەڵادزێ، شەهرام عەبدوڵلا:  شێرەکەی کەتەلۆنیا و عاشقەکەی سانتیاگۆ رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنى له‌ راپۆرتێكى دا بلاَوى كردۆته‌وه‌ ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ كابوسێكى راسته‌ قینه‌یه‌ بۆیانه‌ى ریال مه‌درید له‌و كاته‌ى ئه‌م یاریزانه‌ سه‌ردانى یاریگاى سه‌نتیاگۆ برنابیۆى كردووه‌ .رۆژنامه‌ى ناو براو نوسیوه‌تى لیۆنێل میسى له‌ یاریگای ىسه‌نتیاگۆ برنابیۆ تامه‌زۆرى گۆل تۆمار كردنه‌ له‌ چوار یارى رابردوو توانیوه‌تى شەش گۆل تۆمار بكات ، سێ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه‌ ، جارێكیان یه‌كسان بوینه‌ ، وه‌ یه‌كه‌م گۆلى میسی له‌ یارى كلاسیكۆ له‌م یاریگایه‌ بوو ، ئه‌و كات یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ به‌ هه‌بوونى یاریزان رۆنالدینهۆ به‌كاتێكى زێرین تێده‌په‌ریت و میسى تا ئێستا حەوت گۆلى له‌ یاریگاى ریال مه‌درید تۆمار كردووه‌ .رۆژنامه‌كه‌ زیاترى بلاو كردۆته‌وه‌ میسى له‌ماوه‌ى (11)یارى رابردوودا ته‌نیا دووجار دۆراوه‌ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له‌ یاریگاى هه‌ردوو یانه‌دا ، له‌ حەوت یارى سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه‌ ، له‌ دوویارى یه‌كسان ، دوویارى دۆراوه‌ ، توانیوه‌تى 10 جار سه‌ردانى تۆرى كاسیاس بكات له‌ كۆى

(11)یارى دا وه‌ هەشت گۆلى درووست كردووه‌ .

 

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه