یانەی شاهانە تۆتنهام گۆڵباران دەکات

ماڵپەری قەڵادزێ:

لە درێژەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کە بە (champions league) ناسراوە، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و تۆتنهامی ئینگلیزی، لە یاریگای سەنتیاگۆ بێرنابۆ، ڕووبەڕووی یەک بوونەوە، هەر لەسەرەتای یارییەکەوە، یاریزانانی شاهانە کۆنترۆڵی یاریگایان کردو توانیان یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان بە چوار گۆڵی بێ بەرانبەر کۆتایی پێبێنن. گۆڵەکان لە لایەن ئەدەبایۆر لە خولەکەکانی ٥ و ٥٧، هەووەها دی ماریا لە خولەکی ٧٢ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەکی ٨٧ تۆمار کران.

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه