چه‌رخ و چاخى زێڕينى ئيسپانيا و بارسيلۆنه‌

ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى:

له‌ سه‌ده‌ى بيسته‌م و ئێسته‌شى هاوشانبێت له‌ تۆپى پێدا, هه‌ر سه‌رده‌مه‌ و هه‌رچه‌رخه‌ و هه‌رزه‌مانه‌و, ئه‌م يان ئه‌و هه‌ڵبژارده‌, ئه‌م يان ئه‌و يانه‌, ده‌ست به‌سه‌ر تۆپى پێدا ده‌گرێت, ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن به‌ماناى زاڵبوون و ده‌رخستنى ئاستبه‌رزى و ئاست جێگيرى و به‌رده‌واميدان, به‌سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانى ناسناو, سه‌رده‌مانێك, هه‌ڵبژارده‌ى ((هه‌نگاريا)) سوارچاكى مه‌يدانه‌كه‌بوو. به‌كورتى گه‌ربمانه‌وێت باس له‌ چه‌رخى زێڕينى (هه‌نگاريا)بكه‌ين, ده‌بێت بگه‌ڕێينه‌وه‌ بۆ ساڵه‌كانى 1950هه‌تا 1957هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازيل 1957 تا 1970شاقاره‌مانى تۆپى پێى جيهانى بوو,, و ئه‌ڵمانياى خۆرئاوا 1972 تا 1976 توانى هه‌يبه‌ت و شكۆمه‌ندى ده‌ربخات, هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا له‌ 1974 تا 1978 شێرى تۆقێنه‌رى دوونيابوو, هه‌ڵبژارده‌ى تانگۆى ئه‌رژه‌نتينى 1978تا 1986 شه‌پۆلى ئاستبه‌رزييه‌كه‌ى درێژه‌ى كێشا.

دواتر له‌نێوان ئه‌ڵمانياو ئه‌رژه‌نتين چه‌ندساڵێك زاڵبووى گۆڕه‌پانه‌كه‌بوون, تا 1992 دواتر هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازيل 1994تا 1998 دووپاته‌ به‌هێزى خۆى پيشانى دوونيا ده‌داته‌وه‌, 1998فه‌ره‌نسا كۆتايى به‌م سه‌ركه‌شى و خۆبه‌زلزانيه‌ى به‌ڕازيل ده‌هێنێت, تا 2002 فه‌ره‌نسا شاپاڵه‌وانى تۆپى پێ ده‌بێت ئينجا ئيسپانپانيا له‌ 2008 تاهه‌نووكه‌ وه‌ك به‌هێزترين ئاستبه‌رزترين هه‌ڵبژارده‌ ته‌حه‌داى هه‌موو هه‌ڵژارده‌كانى 6كيشوه‌ره‌كه‌ى دوونيا ده‌كات. هه‌رچى په‌يوه‌ندى به‌ هه‌ژموونى ئاستبه‌رزى يانه‌كانه‌وه‌ هه‌يه‌, ڕياڵ مه‌دريد له‌ ساڵانى 1955تا 1960 له‌ترۆپكى ئاستبڵنديدا بوو.

سڵتيكى سكۆتله‌ندى له‌ 1967 تا ده‌گات به‌ 1970 . يانه‌ى ئه‌ياكس ئه‌مێستردامى هۆڵه‌ندى له‌ ساڵانى 1970تا 1973 له‌ئه‌وجى ئاستبه‌رزيدابوو, هه‌رچى يانه‌ى ئه‌يسى ميلانى ئيتاڵيشه‌ چه‌رخى ئاڵتوونى له‌نێوان ساڵه‌كانى 1988تا 1995درێژه‌ ده‌كێشێت, مانچسته‌ريونايتدى ئينگليسى له‌ ساڵانى 1995تا 1999, ئه‌رسناڵ له‌ 2002تا 2004 له‌ئاستبه‌رزى و لووتكه‌دابوو, يانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ساڵى 2008تا 2012 كۆنتڕۆڵى تۆپى پێ ده‌كات و ئاستجوانى و ئاستبه‌رزى و نمايشى كه‌موێنه‌ پيشانى بينه‌رى تۆپى پێ ده‌دات. له‌م نووسينه‌دا خاڵه‌ جه‌وهه‌رييه‌كه‌م فه‌رامۆشكردووه‌ به‌هيوام خوێنه‌ران بكه‌ونه‌ په‌يجۆرو پشكنينى ئه‌م نووسينه‌ تاوه‌كو كۆدى شاراوه‌ى ئه‌م نووسينه‌ ئامانجداره‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن, هه‌ڵبه‌ت كارێكى فره‌ ئاسانە.

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه