گیانى بەرزى وەرزشى و گیانکێشانى وەرزشى!!!

ئەحمەد سەنگاوى:

وەکچۆن تۆپى پێ ڕووى گەش و پرشنگدارى هەیە، بەهەمانشێوە دیوێکى ناچیزەو قێزەون و بێزراوى هەیە، بێزراو وەک تێکشکانى ئینسان، وەک بریندارکردنى هەستى ئاینخواز، و ناكوكى رةكةز بةرستى و بەرزکردنەوەى درووشم وەک کاردانەوەى لەدژى ئەوى ناکۆک بەکەسى بکەرى کردارەکە، یان ناکۆکىو ڕقلێهەڵگرتن و لەبیرنەکردنى ناکۆکییەکانى پێشووى نێوان دوو یاریزان وەکچۆن ئەم دیاردەیە زۆرجار لەنێوان یاریزانانى یانە بەهێزوو ڕکابەرەکاندا، ڕقەبەرایەتى دەبێتە کردەیەکى درێژکراوەى ناکۆکییەکانى پێشوو، وەکچۆن ئەمە لەنێوان پیپى و یاریزانانى بارسیلۆنەدا زیاد لەجارێک دووپاتە دەبووەوە، هەرچى لایەنى تێکەڵکردنى ناکۆکیە سیاسیەکانى ماوەى ڕبردووە هەمیشە تۆغتر دەکرێتەوە، یان ناکۆکییە ناوخۆییەکان کە زۆربەى جار لە نێوان هەرێمەکانى باسک و کاتەلۆن...تاد. لەتەشەنە سەندن و پەرەسەندندایەو بڕێکجار تۆپى پێ دەکەن بەئامراز بۆ دەنگهەڵبڕین و دەربڕینى ناڕەزایەتى و لەهەمبەر نەبوونى سەربەخۆیبوون. لەئێسەتدا ناتوانرێت تۆپى پێ لەم هەموو گیرۆدەیى و گرفتارییە قوتاربکرێت، تاوەکو تۆپى پێببێت بەسەکۆیەک، بۆ گوزارشتکردن لە بیروبۆچوونە سیاسیى و ئاینى و ڕاسیستیەکان، ئاستەم و دژوارە بتوانرێت و دیوە قێزەونکراوەکەى ئەم کایەیەى، دەربازیبێت و ببێت بەپەیامى ئاشتى و فرەخوازى و قەبووڵکردنى یەکدى کەواتە گەر ڕۆحێکى وەرزشى ئامادەگى هەبێت ئەوا بێگونان ڕوویەکى دیکەى هەیە سەرقاڵى گیانکێشان لەبیخ دەرهێنانى ئەم ڕۆحە جوان و پاکیزەیەیە. ماويةتى

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه