جۆرجيۆ كيلينى وه‌زيرى به‌رگرى و پێرلۆ لێۆناردۆ داڤينشى

ئەحمەد سەنگاوی:

وه‌زيرى به‌رگرى ئيتاڵيا ڕايگه‌يان :"هه‌ر هێرش و هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك بۆ سه‌ر ده‌روازه‌ى گۆڵه‌كه‌مان بێت, ئه‌وا به‌توندى به‌رپه‌رچى ده‌ده‌ينه‌وه‌" وه‌زيرى به‌رگرى ده‌ڵێت:" هه‌ركه‌سێك بيه‌وێت سنوورى به‌رگرى ببڕيت وه‌ك مه‌سيح له‌ خاچى ئه‌دةين" هه‌ركه‌سێكيش بيه‌وێت ملهوڕى له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م ياساو ڕيسايانه‌ بكات, خاكى به‌توره‌كه‌ ده‌بێژين" وه‌زيرى به‌رگرى گوتى: "ناوچه‌ى به‌رگرى ئيتاڵيا به‌مين چێنراوه‌, هه‌ركه‌س بێته‌ خاكى ئيتاڵياوه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت باش بزانێت, تووشى نه‌هامه‌تى و به‌دبه‌ختى و چاره‌ڕه‌شييه‌كى گه‌وره‌ ده‌بێت, ئه‌و وه‌زيره‌ جه‌لاده‌ ئه‌يوت: "نه‌كه‌ن بێنه‌ گۆڕه‌پانى سپارتاكۆسه‌وه‌, هاوكات ليۆناردۆ داڤينشى له‌ژێر لێوه‌وه‌ له‌ له‌به‌رده‌م خۆيه‌وه‌ ورته‌ورتێكى لێوه‌ده‌هات, به‌ڵام لام ڕوون نه‌بوو چى ده‌ڵێت لێ ئه‌وه‌نده‌ تێگه‌يشتم كه‌ باسى له‌ پيشاندانى تابلۆيه‌كى جوانتر له‌ مۆناليزا ده‌كات, له‌شكرى ڕۆميه‌كانيش به‌ كۆڵێك زنجيره‌وه‌ هاتبوون بۆ كۆت و به‌ند كردنى ئه‌ڵمانه‌كان.. ڕه‌ش ئه‌سمه‌رێك جارناجارێك زه‌ربه‌ قازيه‌كى ده‌دا له‌ نوێر, تاگه‌يشت به‌ حاڵى چۆك له‌زه‌وى نان, مايكل ئه‌نجيلۆ بيرۆكه‌يه‌كى تازه‌ى له‌لا گه‌ڵاڵه‌بوو ئيتاڵۆ كاڵڤينۆ, گوتى :به‌ڵێنه‌ هه‌ر له‌م شه‌وه‌ تاريكه‌دا بينى ده‌ريا له‌و بولێڵييه‌ قوتاركه‌م, له‌ڕيگاى نووسينى ڕۆمانێكه‌وه‌. ئه‌وه‌ى ڕويدا جگه‌ له‌ هه‌ڵكردنى گه‌رده‌لوول له‌شه‌وێكى ئه‌نگوسته‌چاودا هيچى ديكه‌ نه‌بوو.

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه