سێ شەممە, 26 حوزەیران 2012 00:27
ئه‌حمه‌د سەنگاوی:
من له‌پاش كۆتاي هاتنى يارى نێوان ئيسپانيا ئيتاڵيا نووسيم: دلبۆسكى به‌ناچارى به‌بێ هێرشبه‌رى ڕاشكاو ڕوو به‌ڕووى دژبهرهكانى ده‌بێته‌وه, هه‌روابوو, چونكه هيچ كام لههێرشبهرهكانى ئيسپانيا, ناتوانن هه‌مان ئه‌ركى پڕزهحمهتى داڤيد ڤيا له‌ئه‌ستۆ بگرن, ناتوان به‌قه‌د ئه‌م هێرشبه‌ره, سه‌ركه‌وتوانه به‌بێ تۆپ جموجۆڵ بكه‌ن, ناتوانن, پاڵپشتى هێڵى ناوه‌ند بكه‌ن, ڤيا له جنسى ئه‌و هێرشبهرانهيه, كه زۆر به‌وردى خوێندنه‌وه بۆجوڵهى گۆڵچى ده‌كات, وردبينه له چۆنيه‌تى ده‌ستنيشانكردنى ئه‌و شوێنه‌ى تۆپه‌كه‌ى تێدهسرهوێنێت, ده‌زانێت چۆن هێڵى به‌رگرى تيپى به‌رابه‌ر بخاته هه‌ڵه‌ى كوشنده‌وه, ئه‌م هێرشبه‌ره, لهيهككاتدا ده‌توانێت چوار ڕۆڵ لهياريگهدا بگێڕێت, هێرشبه‌ر, باڵى چه‌پ, قۆڵى ڕاست, هێرشبه‌رى دووه‌م يان گۆڵسازى كۆتايى, ئه‌م هێرشبه‌ره وهڕهسكهره, توانايه‌كى گه‌وره‌ى هه‌يه, له خۆدزينه‌وه له‌چاودێرى بهرگريكارانى تيپى نه‌يار. گرنگيه‌كى دى له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزى هونهريه و هاوكات تيژڕهوێكى گوڕج و خێرايه.
فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی : fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com