گرفتى ئيسپانيا, هۆڵه‌ندا, به‌رشه‌لۆنه‌, له‌چيدايه‌؟

ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى:

به‌وپێيه‌ى هه‌رسێ تيمى ئيسپانيا, هۆڵه‌ندا, به‌رشه‌لۆنه‌, لێكچوونێكى بوونيادى قووڵ له‌ شێوه‌ى ياريكردنياندا به‌ديده‌كرێت, زۆربه‌ى گيروگرفته‌كانيشيان هه‌مان ئاريشه‌يه‌, چوون هه‌رسێ تيمه‌كه‌ گرنگيه‌كى گه‌وره‌ به‌ پلانى "توتاڵ فوتبۆڵ"( پلانى گشتگير) ده‌ده‌ن, ئه‌گه‌ر پلانى گشتگير له‌ هۆڵه‌نداوه‌ سارچاوه‌ى گرتبێت, ئه‌وا ئه‌مپلانه‌ له‌ڕێگه‌ى ياريزانان و ڕاهێنه‌رانى هۆڵه‌نداوه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ يانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌, له‌به‌رشه‌لۆنه‌يشه‌وه‌ بۆهه‌ڵبژارده‌ى ئيپانيا. كه‌واته‌ هه‌رسێ تيمه‌كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى گۆڵ به‌پله‌ى يه‌ك, پشت به‌ ((هێرشبه‌رى ڕاشكاو)) نابه‌ستن, هه‌رسێ تيمه‌كه‌, به‌هێرشبه‌رى وه‌همى به‌هێرشبه‌رى بێجێگا ده‌به‌سن.

هه‌رسێ تيمه‌كه‌ زۆربه‌ى كاتى ياريه‌كه‌ تۆپ له‌لاى خۆيان ده‌هێڵنه‌وه‌, شێوه‌ياريكردنى خۆيان ده‌سه‌پێنن. له‌ پێش به‌رگرى ده‌كه‌ن, به‌بێ هێرشبه‌رى ڕاسته‌قينه‌ و سندووقى يارى ده‌كه‌ن, به‌ڵام گرفتى شێوه‌ياريكردنى هه‌رسێ تيمه‌كه‌, لاوازى لايه‌نى هاويشتنى شووته‌ له‌ دووره‌وه‌, نه‌توانينى گۆڵ تۆماركردنه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى سزا... شێوه‌ى ياريكردنى ئه‌م تيپانه‌, به‌جۆرێكه‌ پێويستيان به‌چوونه‌ قووڵايى ناوچه‌ى سزاهه‌يه‌ تاوه‌كو ئه‌و كرداره‌ى ده‌يانه‌وێت به‌سه‌ركه‌وتووى جێبه‌جێى بكه‌ن, زۆرێك له‌و گۆڵانه‌ى تۆمارى ده‌كه‌ن, له‌ ناوچه‌ى سزا (18) هه‌نگاو, تۆمارى ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌له‌كاتێكدا زۆربه‌ى تيپه‌كان به‌ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ياريزان له‌به‌رگريدا ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ به‌ربه‌س له‌به‌رده‌م ئه‌م پلانه‌دا. به‌كورتى ئه‌م شێواز و پلانه‌ پێويستى به‌پيادا چوونه‌وه‌ هه‌يه‌.

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه