سێ شەممە, 05 حوزەیران 2012 16:08
ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى:
چه‌ند ڕۆژێكه ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕو په‌يج و ئه‌كاونته وه‌رزشييه‌كان, بووه بهجێگاى قسه‌وباس, ده‌رباره‌ى جامى((ڤيڤا)) هه‌ريه‌كه و له‌لاى خۆيه‌وه به‌بێ بيركردنه‌وه, به‌بێ تێرامان, به‌بێ ئاينده‌ى بينينى, به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندنى لايه‌نى ئه‌رێنى و نه‌رێنى ئه‌م پاڵهوانييهتيه, ده‌ستيان داوه‌ته گه‌وره‌كردنه‌وه و ئاوسانى ئه‌م خوله, گه‌وره‌تر له حه‌جم و قه‌باره‌ى خۆى. له‌كاتێكدا ئه‌م پاڵهوانيهتيه هيچ نيه جگه له خۆخهريكردن به‌ولاوه, يه‌كێك ده‌ڵێت: ئه‌مه هه‌نگاوێكى گه‌وره و مه‌زنه. تاوه‌كو فيفا به فه‌رمى دان به‌م ههڵبژاردهيهدا بنێ.يه‌كێكى دى ده‌ڵێت: پێويسته كه‌مته‌رخه‌مى نيشان نه‌ده‌ين له جوانكردنى سيماى ئه‌م پاڵهوانييهتيه مه‌زنه‌دا!!.
من له‌هه‌موو ئه‌و داڵغهچى و بێ خه‌ياڵ و بێ باگراوه‌نده وهرزشيانه ده‌پرسم: "كام هه‌رێم به‌رله ده‌وڵه‌تبوون, له لاين فيفاوه دانى پێدانراوه جگه له مهملهكهى موتهحيده, ئه‌وه‌يش هه‌موو ده‌زانين حاڵه‌تێكى تايبه‌ته", باشه بۆكه‌سێك نايه‌ت بپرسێت: هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنيا , خاوه‌نى چه‌ندان يانه‌ى گه‌وره‌يه، خاوه‌نى به‌رشه‌لۆنه و ئيسپانيۆل...تاد. هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ى لاماسيايه, ئه‌دى بۆ دانى پێدا نه‌نرا؟. بۆچى ئه‌وانه به مژده‌ى وه‌همى دڵخۆشى خۆيان ده‌ده‌نه‌وه. بۆيه من پێموايه ههمووههوڵ و كۆشش و تهقهلايهك، به‌ر له ده‌وڵه‌ت بوون، جگه له خۆش خه‌ياڵى و خه‌ياڵ پڵاوى و گزى لهئاوهزكرن ته‌فره‌دانى عه‌قڵ هيچى ديكه نيه. بوون به ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوى پێش خهونينى گه‌وره‌ى وه‌رزشه ههمووسهركهوتنێكى وه‌رزشى به‌بێ ده‌وڵه‌تبوون هه‌وڵێكى مايه پووچه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى, يۆگسلافياى جاران بكه‌ن, ئه‌م وڵاته بۆسنه هێزۆرگۆڤين, و مۆنتيمێگرۆى لێ جودا بوويه‌وه، بۆسنه دواى ئه‌و جه‌نگه خوێناويه دواى ئه‌و وێرانكاريه، دواى ئه‌و قه‌سابخانه گهورهيهيى، كه له‌لايه‌ن ميلۆسۆڤيجهوه بۆى دروستكرا، كه‌چى به ماوه‌يه‌كى كه‌م، پاش ڕاگه‌ياندنى جيابوونهوهى خۆى له يۆگسلافيا، توانيان به‌ماوه‌يه‌كى كورت و تێپه‌ڕ ببن بهههڵبژاردهيهكى ئاستبهرزله تۆپى پێ دا و زۆر به‌خێرايى گه‌شه‌ى سه‌ند. هه‌روه‌ها مۆنتينيگرۆ, نموونه زۆره چيك سلۆڤاكيا جودابوونه‌وه له چيكسلۆفاكياى جاران، و چه‌ندانى ديكه، به‌كورتى هه‌رئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئه‌م پاڵهوانيهتيه جگه له‌خۆ خهريككردن و پاره به‌خه‌رجدان، خهلافاندنى دۆستانى وه‌رزش به‌ولاوه هيچى ديكه نيه.هه تاوه‌كو نه‌بين به‌ده‌وڵه‌ت , تاوه‌كو نه‌بين به‌ئه‌ندام له فيفا ئه‌م هه‌وڵانه له خۆ فريودانێكى مه‌ترسيدار به‌ولاوه هيچى ديكه نيه، به‌هيوام خه‌ڵكى نيشتيمانهكهمان لهلاڕێدانهبهين لهوهزێدهتر.
فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی : fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com