چه‌ند خاڵێكى لاوازى ریاڵ مه‌درید له‌ وه‌رزى پێشوودا

ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى:

هه‌موو یانه‌یه‌كى تۆپى پێ له‌جیهاندا گیرۆده‌یه‌ به‌ده‌ست چه‌ند خاڵێكى لاوازه‌وه‌, كه‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌رى نه‌رێنى به‌جێده‌هێڵێت له‌سه‌ر ئه‌و یانه‌يه‌. له‌ وه‌ها دۆخێكدا یانه‌ گه‌وره‌كان, ئه‌م خاڵه‌ لاوازه‌ ئیستغلال ده‌كه‌ن, هیچ تیپێك نیه‌ له‌ دوونیادا پێرفێكت بێت, به‌ڵام راهێنه‌ر له‌ زۆربه‌ى كاته‌كاندا, كه‌ په‌ى به‌و ئاریشه‌یه‌ ده‌بات به‌تایبه‌تى هه‌ڵه‌كان, خاڵه‌لاوازه‌كانى تیپه‌كه‌ى, هه‌وڵ ده‌دات, له‌ڕێگاى چاودێریكردنى تیپه‌كه‌یه‌وه‌, چاره‌سه‌ربكات, كاتێك ده‌چێته‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌وه‌ بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌, ده‌ست ده‌كات به‌ گۆرانكارى به‌سه‌ر شێوازى نه‌خشه‌و پلانه‌كانیدا,یان گۆڕان به‌سه‌رجێگاى یاریزانه‌كانیدا دهێنێت تاوه‌كو چاره‌ى خاڵه‌ لاوازه‌كانى بكات,

له‌لاى هه‌مووان ئاشكرایه‌, یانه‌ى ریال مه‌درید له‌وه‌رزى رابردوودا, ده‌یناڵاد به‌ده‌ست چه‌ند خاڵێكى لاوازه‌وه‌ به‌تایبه‌تى له‌هێڵى به‌رگرى, ئه‌م خاڵه‌ لاوازانه‌, كاریگه‌رى هه‌بوو له‌دواكه‌وتنى یانه‌ى مه‌درید له‌ زوو یه‌كلاكردنه‌وه‌ى خولى لیگا كاریگه‌رى خراپى هه‌بوو له‌سه‌ریانه‌كه‌ له‌ خولى یانه‌ قاره‌مانه‌كان به‌تایبه‌تى هه‌ردوو یاریه‌كه‌ى میونخ, من لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م پێج خاڵى لاواز راڤه‌ بكه‌م

1- خاڵێكى لاوازى ریاڵ مه‌درید بریتى بوو له‌ هاوریشتنى تۆپه‌كانى تیپى به‌رانبه‌ر له‌لاته‌نیشته‌كانه‌وه‌ (ئۆڤه‌ر) بۆقوڵایى ناوچه‌ى سزا كه‌ بووبوو به‌مایه‌ى نه‌نگى بۆبه‌رگریكارانى یانه‌ى شاهانه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك گۆڵ له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ له‌ریاڵ مه‌درید كراوه‌

2- شێوازى یاریكردنى یانه‌ى شاهانه‌ له‌سه‌رتادا له‌ خولى ئیسپانى و چامپیۆنزلیگ, له‌ جه‌وله‌كانى سه‌ره‌تا كه‌ به‌ یارى چوون ناوزه‌ند ده‌كرێت, پیشتى به‌هێرشى پێچه‌وانه‌ى كوتوپڕ ده‌به‌ست, هاوشان به‌رگریكارانى له‌پێش یاریان ده‌كرد,به‌ڵام له‌سه‌ره‌تایى ساڵى 2012وه‌ گۆڕانى گه‌وره‌ به‌سه‌ر ئه‌م شێوازه‌ دا هات, یانه‌كه‌ به‌رده‌وام پشتى به‌پلانى فشاركردنى راسته‌وخۆ و گوشارخستنه‌ سه‌رتیپ له‌لاته‌نیشته‌كانه‌وه‌

3- له‌ زۆربه‌ى یاریه‌كان یانه‌ى ریال مه‌درید له‌ 10 خوله‌كى كۆتایى هه‌موو یاریه‌كدا یاریزانان تووشى جۆرێك له‌شه‌كه‌تى ماندووى ده‌بوون له‌ رووى تواناى جه‌سته‌یى و دابه‌زینى ئاستى چه‌ندین یاریزان كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌یش ده‌بێت به‌مایه‌ى مه‌ترسى بۆسه‌ر یانه‌كه‌ و هه‌میشه‌ ئه‌گه‌رى گۆڵ لێكرانى ئه‌گه‌رێكى نزیك و چاوه‌ڕوانكراوه‌

4-لێدانى راسته‌وخۆ له‌دژى یانه‌ى مه‌درید, جۆرێك له‌زه‌حمه‌تى ده‌هێنایه‌پێش تیپه‌كه‌ به‌تایه‌تى گۆڵپارێز كاسیاس, ئه‌وه‌بوو دوویارى یه‌ك له‌دواى یه‌ك یانه‌ى مه‌درید به‌هۆى خراپى زیهنى و له‌ده‌ستدانى ته‌ركیزو شه‌كه‌تییه‌وه‌ كاسیاس و به‌رگریكاران تووشى قه‌یران و گرفتارى ده‌هاتن, به‌دوو یارى چوار خاڵیان به‌هه‌ده‌ر رۆیى مالاگا, ڤیاریاڵ, له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م ئاریشه‌یه‌ به‌هۆى ناڕێكى و دروستكردنى دیوارى خراپه‌وه‌ ئه‌م گرفته‌ درووست ده‌بوو

5-كێشه‌یه‌كى دى بریتى بوو له‌ هاویشتنى تۆپ له‌دووره‌وه‌ كه‌ بووبوو به‌مایه‌ى به‌فیڕۆ چوونى چه‌ندین ده‌رفه‌ت و له‌ده‌ستدانى چه‌ندان هێرشى بیناكراو به‌تایبه‌تى كه‌ریم بنزیما و سامیخزیره‌... تاد.كارێكى ده‌كرد كه‌متر مه‌ترسى په‌یداببێت له‌سه‌ر ده‌ریڤه‌ى به‌رابه‌ر

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه