فێرگسۆن به‌بێ جووڵه ‌و خرۆشان

ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى:

راهێنه‌رى ئه‌ستووره‌يى ئيسكۆتله‌ندى سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن، به‌باشترين ڕاهێنه‌رى تۆپى پێ ده‌ستنيشانكراوه‌ له‌ مێژوودا،به‌پێى دواهه‌مين ئامارى يه‌كيه‌تى تۆپى پێى جيهانى، چوون خۆراكى ڕۆحى يانه‌ى شه‌يتانه‌ سووره‌كان بووه‌ له‌ ماوه‌ى 26ساڵى ڕابردوودا!

26ساڵه‌ زۆر به‌تين و تاوو بووه‌, له‌ هێنانه ‌پێشه‌وه‌ى يانه‌ ((ئينگليسيه‌)) كه‌ له‌ سه‌رئاستى ناوخۆ و ئوروپا، ئه‌مه‌يش ده‌سكه‌وتێكى فره‌ به‌نرخه‌, بۆ هه‌يبه‌ت و شكۆى ((مانشسته‌ر)). لێ ئه‌م به‌ڕيوه‌به‌ره‌ هونه‌ريه‌ى مان به‌ده‌رنيه‌ له ‌بڕێك كه‌م و كورتى، يه‌ك له‌و ,نوخته‌ لاوازانه‌ى نابراو بووه‌ به‌ جێى سه‌رنجم، بريتيه‌ له‌ هه‌ژارى خرۆشان(حماص) و نائاماده‌گييه‌تى له‌سه‌ر هێڵى ياريگا، له‌كاتى به‌ريه‌ككه‌وتنى يانه‌كان له ‌دژى يه‌كدى. هه‌روه‌ها هه‌ژاريشه‌ له‌ كۆمه‌كى كردنى ياريزانى يانه‌كه‌ى, له‌ دۆخى تێكچوونى بارى ده‌روونى زۆرجار له ‌ده‌موه‌ختى ياريه‌كاندا ئه‌م ديارده‌يه‌ ڕووده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌رى هونه‌رى ڕۆلێكى گرنگ ده‌گێڕێت, له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئارامى و ئۆقره‌ى بۆ ياريزانان، و ڕۆڵى به‌رچاو ده‌گێڕێت له‌خرۆشانى تيپه‌كه‌ى تاوه‌كو بتوانێت ڕاپه‌ڕينێكى مه‌زن به‌رپا بكه‌ن له ‌دژى نه‌ياره‌كه‌يان، كه‌مجارهه‌يه‌ ببينين ((فێرگسۆن)) ده‌ستكارى شێوه‌ى پلان و ته‌كتيكى يارى بكات، له ‌ئاڵوگۆڕى جێگا به‌ ياريزان، كه‌مجار هه‌يه‌ له‌ كاتى ياريدا فێرگسۆن هانى ياريزانه‌كانى بدات, چوونگرنگى ده‌بێت بۆ ئه‌و ياريزانه‌ له ‌ڕووى مه‌عنه‌ويه‌وه‌، له ‌ڕێگاى هه‌ندێك ووشه‌ى حه‌ماسى و هه‌ژێنه‌ره‌وه‌ تاوه‌كو ياريزان بڕواو متمانه‌يه‌كى پته‌وى به‌خۆى بۆ درووست بێت،به‌ديوه‌كه‌ى ئه‌وديودا نابينين ئه‌م كه‌سێتيه‌، سه‌رزه‌نشت و سه‌ركۆنه‌ى ياريزانێك بكات له‌ كاتى هه‌ڵه‌كردندا. يان گوڕوتينێكى شێرانه‌ به‌ياريزان ببه‌خشێت، به‌كورتى پێموايه‌ نه‌بوونى ئه‌م تايبه‌ت مه‌نديانه‌، مه‌رج نيه‌ هه‌مووكات به ‌ئه‌رێنى بێته‌وه‌، به‌ڵام به‌يه‌كێك له‌تايبه‌تمه‌نديه‌كانى ڕاهێنه‌رى سه‌ركه‌توو له‌قه‌ڵه‌ ده‌درێت.

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه