به‌هارى یانه‌كانى ئیسپانیا و كێشه‌كانى!

ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى:

تانه‌و ته‌شه‌رو توانجى جۆراو جۆر ده‌گیرایه‌ خولى ئیسپانى یه‌كێك ده‌یگووت پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى فره‌ كزو لاوازه‌,هه‌بوو به‌تۆم و جیرى ناوزه‌ندى ده‌كرد, یان ده‌وترا خولى لالیگا هێنده‌ كزو لاوازه‌ ململانێیه‌ك نیه‌ له‌نێوان سه‌رجه‌م یانه‌ به‌ژداربووه‌كان و باس له‌وه‌ ده‌كرا به‌رشه‌لۆنه‌و ریال مه‌درید به‌زۆرێك هه‌یمه‌نه‌و هه‌ژموونیان هه‌یه‌ به‌سه‌ر خوله‌كه‌دا هیچیان بۆیانه‌كانى دیكه‌نه‌هێشتووه‌ته‌و, ئه‌م ته‌رزه‌ له‌تێگه‌یشتن و لێكدانه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن هیچ نیه‌ جگه‌ له‌ به‌نادیده‌وه‌رگرتنى به‌هێزى و به‌پته‌وى یانه‌كانى دیكه‌ى له‌چه‌شنى (ڤالانسیا, ئه‌تله‌تیكۆ بلباو, ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید). پاش ئه‌وه‌ى پێج یانه‌ئیسپانیه‌كه‌ له‌كۆى هه‌شت یانه‌ى ئاماده‌بوو له‌چوارگۆشه‌ى زێڕینى جامى هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ئه‌وروپیه‌كه‌ به‌ته‌واوى توانى ببێت به‌ وه‌ڵامگۆیه‌ك بۆهه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ى له‌خولى ناوخۆى ئایبیریه‌كان ده‌گیرا, هه‌ردوویانه‌ى گه‌ره‌كه‌ى ئیسپانیا ریال مه‌درید, بارسلۆنا, توانیان بگه‌ن به‌ قۆناغى پێش كۆتایى, له‌سه‌رده‌ستى یانه‌كانى ئه‌پۆیل و میلانى ئیتاڵى, هه‌روه‌ها له‌جامى یۆرۆلیگ سێ یانه‌ى دیكه‌ى ئیسپانى باڵاده‌ستیان نواندووه‌(ڤالانسیا, ئه‌تله‌تیكۆ, ئه‌تله‌تیك مه‌درید) ئه‌م باڵاده‌سته‌, ئه‌و راستیه‌مان بۆبه‌یان ده‌كات كه‌یانه‌كانى ئیسپانیان هه‌یمه‌نه‌و هه‌ژموونێكى ته‌واویان به‌سه‌ر خول و پاڵه‌وانێتى ووڵاتانى دیكه‌داهه‌یه‌, ئاخر له‌ساڵى 1992 وه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌كۆى هه‌شت یانه‌ پێجیان له‌وڵاتێكه‌, ئه‌مه‌یش گه‌واهیده‌ره‌ به‌سه‌ر هێزو تین و تاوى خولى لالیگه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو ئاسته‌كه‌دا, چ هێزوو توانایه‌كى مه‌زنیان هه‌یه‌ و وه‌مێكیشه‌ بۆ ئه‌و تێڕوانینه‌ى كه‌پێى وایه‌ گوایه‌ به‌هێزى ریال و به‌رسا له‌ لاوازى یانه‌كانى دیكه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ى ته‌ماشاى یاریه‌كانى ئه‌تله‌تیك بلباوى كردبێت ده‌گه‌ل مانشسته‌رو شاڵگه‌ زۆر به‌باشى له‌وه‌ده‌گات كه‌ ئه‌م یانانه‌ له‌چ توانایه‌كى سه‌رسورهێنیان هه‌یه‌, به‌كورتى ئه‌م وه‌رزه‌ى به‌ربه‌ره‌كانێى ئه‌وروپا به‌زمانى ئیسپانی ئیسپانى دێته‌ ئاخافتن, دوورنیه‌ هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ئه‌وروپیه‌كه‌ مجرد ئیسپانیبێت, هه‌رچه‌ند پاڵێوراون له‌هه‌ردوو قۆڵه‌كه‌وه‌ بگه‌ن به‌یارى كۆایى, پرسیارى هه‌ره‌جدى و هه‌ره‌ ئه‌ساسى ئه‌وه‌یه‌ داخۆ ئه‌م حزووره‌ گه‌ره‌یه‌ى یانه‌كانى ئیسپانیا خزمه‌ت به‌كێ ده‌كات؟ به‌یانه‌كان؟ یان به‌ خووله‌كه‌؟ یان به‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌؟واتێده‌گه‌م كۆمه‌كیه‌كى گه‌وره‌ى خولى ئیسپانى و خوودى یانه‌كان بكات چ له‌رووى ئه‌زموونه‌وه‌ بێت یان له‌رووى ئابووریه‌وه‌ بێت یان له‌ڕووى فرۆژشى گرانترى لالیگابێت به‌كه‌ناڵه‌كان ئه‌مه‌یش كارێك ده‌كات له‌كاتى چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى دراوى به‌دوستهاتووى خوله‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى جیاوازتر دابه‌شبكریت به‌سه‌ریانه‌كانى دیكه‌دا ئاخر ساڵانى پێشوو سته‌مێكى گه‌وره‌ له‌ 18یانه‌ به‌ژداربووه‌كه‌ى هاوشانى ریال و بارسا ده‌كرا, هه‌رچى په‌یوه‌نیشى به‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا وه‌ هه‌یه‌ گرفته‌گه‌وره‌كه‌یه‌, چوون ئه‌م یانانه‌ چه‌ند له‌ لووتكه‌ى ململانێ نزیك ببنه‌وه‌ رووله‌ كۆتاى زیاتر ده‌خرۆشێت به‌و حه‌ماسه‌تێكى زیاره‌وه‌ له‌ به‌رابه‌ر یه‌كدا ده‌جه‌نگێن, له‌هه‌مووى دژوارتر ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانیه‌ قووڵ و تونده‌ى نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و ریال مه‌درید به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى مۆرینهۆ ئه‌م دوویانه‌یه‌ چه‌ند ململانێى یه‌كدى ده‌كه‌ن دووهێنده‌ دژایه‌تى یه‌كدى ده‌كه‌ن و به‌چاوى نه‌یارو ناحه‌ز دووژمن له‌یه‌ك ده‌ڕوانن, ئه‌وه‌ كلاسیكۆى نیوكامپ ئه‌م ناكۆكیه‌ قووڵتر ده‌كاته‌وه‌, ئه‌م ركاربى كردنه‌ى له‌ سێ ئاستدا جه‌نگى نێوان بارسا و ریال له‌ لالیگا دواى ئه‌وه‌ى جیاوازیه‌كه‌ زۆر كه‌م بووه‌وه‌ دواتر مانه‌وه‌ى هه‌ردووكیان له‌چوارگۆشه‌ى زێرینى جامى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا, كه‌ به‌دوورنازانرێت یارى كۆاى له‌نێوان ئه‌م دوو دژه‌جه‌مسه‌ره‌گه‌وره‌ى ئیسپانیادابێته‌ ئه‌نجامدان, پاشان له‌ئاستێكى دیكه‌دا سێیانه‌ى دى ئیسپانى له‌كۆى چوارتیپ له‌ یۆرۆلیگ له‌جه‌نگێكى به‌رده‌وامدان بۆتۆماركردنى مێژوو له‌م جامه‌كه‌دا, ئاخر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ زێڕینه‌ى هى ئه‌وه‌نیه‌ هه‌روابه‌سانایى له‌كیسى بده‌ن چوون جارێكى دیكه‌ ره‌نگه‌ ده‌رفه‌تێكى وه‌هایان بۆنه‌یه‌ته‌پێش, به‌ڵام به‌ڵاو نه‌هامه‌تیه‌ گه‌وره‌كه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیاو ڤیسه‌نتى دێلبۆسكی راهێنه‌ر چوون ئه‌م به‌ربه‌ره‌كانێى نَوان یانه‌ ئیسپانیه‌كان مه‌ودایه‌كى كه‌مى هه‌یه‌ له‌گه‌ل ئاماده‌سازى بۆ جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپا ره‌نگه‌ كاریگه‌رى نه‌رێنى بكاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان یاریزانه‌كان چوون زۆربه‌ى یاریزانه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان بۆ پاریزگارى كردن له‌ نازناوى 2008 ى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌ورپا, له‌م یانانه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌ پاشان شه‌كه‌تبوونى ئه‌م یاریزانانه‌یش كاریگه‌ریه‌كى بێئه‌ندازه‌ نێگه‌تیڤ به‌جێده‌هێڵت له‌سه‌ر یاریزانه‌كان ئاخر به‌نجگهاتن تادواسات تاقه‌و وزه‌یه‌كى زێده‌ترى پێویسته‌ به‌كورتى ئه‌ركى یه‌رشانى یه‌كیه‌تى تۆپى پێىئیسپانیایه‌ رۆڵێكى گه‌ره‌تربگێڕیت له‌ كاڵكردنه‌وه‌ى ناكۆكى به‌تایبه‌ت دووجه‌مسه‌ره‌كه‌ چوون وانه‌كات ئیسپانیاى خاوه‌ن دوو نازناوه‌مه‌زنه‌كه‌ى ئه‌وروپا و جیهان ئه‌م ده‌رفه‌رفه‌ته‌ زێڕینه‌ له‌ده‌ستت ده‌دات له‌كاتێكدا پاڵێوراوى سه‌ره‌كیه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ ئێجگاربه‌نرخه‌,

 

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه