به‌سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده‌ى پشده‌ر ، ڤیستیفالى وه‌رزشی ساڵانه‌ى سنوورى "سه‌نگه‌سه‌ر و ژاراوه‌" به‌رێوه‌چوو

ماڵپەری قەڵادزێ، فەرەیدون ئەحمەد:

 

ئه‌مرۆ کۆتایی هات به‌ ڤیستیفالى ساڵانه‌ى وه‌رزشی که‌ به‌سه‌رپه‌رشتى به‌شی چالاکى وه‌رزشی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى پشده‌ر به‌رێوه‌چوو ، دوێنێ باڵاوتن بۆ قوتابخانه‌ و خوێندنکاکانى سنووره‌که‌ ئه‌نجامدرا و ئه‌مرۆش پاشکۆى کۆتایی به‌رێوه‌چوو.

ئێمه‌ش وه‌کو قوتابخانه‌ى (ئاسووده‌)ى بنه‌ره‌ت له‌سنوورى ناحیه‌ى زاراوه‌ به‌شداریمان کرد و توانیمان ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنین ، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ :

له‌ باڵه‌وانێتی کۆره‌بان و مه‌یدان (بۆ کوران) به‌ کۆکردنه‌وه‌ى ٤٧خاڵ بله‌ى یه‌که‌ممان هێنا .

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى کجان به‌کۆکردنه‌وه‌ى ٢٩ خال بله‌ى سێهه‌ممان هێنا .

له‌رێ رۆیشتنی قوتابخانه‌کان توانیمان به‌کۆکردنه‌وه‌ى ٨١ خاڵ بله‌ى سێهه‌م مسۆکه‌ر بکه‌ین .

له‌سه‌ر ئاستى تاکه‌ که‌سیش خوێندکار(زه‌یتوون محمد عبدالله‌) توانى ١٧خاڵ کۆبکاته‌وه‌ و بوو به‌ باله‌وانى کۆره‌بان و مه‌یدان .. هه‌روه‌ها هه‌ردوو خوێندکار ئاکام ره‌سول محمد و به‌شدار ره‌سول ابوبکر به‌یه‌که‌وه‌ ٣٤ خالیان له‌کۆى ٤٧ خال به‌ده‌ستهێنا .

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه