ڕیاڵ مه‌درید ٩٩ گۆڵى تۆماركردووه‌ و به‌رشه‌لۆنه‌ ٨١ گۆڵ

و؛ ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى:

یانه‌ى ریال مه‌درید, له‌ ئێستادا پێشه‌نگایه‌تى خوولى ئیسپانیاى گرتووه‌, ئه‌م یانه‌یه‌ پشت ئه‌ستوور, به‌ سێ هێرشبه‌ره‌ تۆقێنه‌ره‌كه‌ى,خاوه‌نى زۆرترین ژماره‌ى گۆڵ بن به‌رابه‌رایه‌تى ((كریستیانۆ رۆناڵدۆ, گۆنزالۆ هیگوین, كه‌ریم بنزیما)) توانیان 99 گۆلأ تۆماربكه‌ن, له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ جیاوازه‌كان, له‌م وه‌رزه‌دا, كه‌ هێشتا هه‌شت هه‌فته‌ى ماوه‌ بۆ كۆتایى هاتن.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌م ژماره‌یه‌دا پشكى شێرى به‌ركه‌وتووه‌ له‌ سێكوچكه‌ى هێرشبه‌رانى مه‌درید دا, توانیویه‌تى 47 گۆڵ تۆماربكات, 37 گۆڵیان له‌لالیگا, ته‌نها سێ گۆڵى ماوه‌ ژماره‌كه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌رزى پێشوودا, به‌ تۆماركردنى 40 گۆڵ له‌خوولى ناوخۆ.پاشان گۆنزالۆ هیوینى ئه‌رجه‌نتینى 24 گۆڵى تۆماركردووه‌, له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ جیاجیاكاندا, 20 له‌م گۆڵانه‌ى له‌ خوولى لیگا تۆماركردووه‌, دوو له‌م گۆڵانه‌ى له‌ گه‌ڕى 31ى لیگادا له‌ دژى ئۆساسۆنا تۆماركرد كه‌ تیایدا ڕیالأ مه‌درید(5-1) ئۆساسۆناى گۆڵباران كرد, هیگوین توانى ژماره‌ى گۆڵه‌كانى به‌رزبكاته‌وه‌ بۆ 101 گۆڵ به‌درێسى یانه‌ى شاهانه‌وه‌, كه‌ له‌ساڵى 2007وه‌ یارى بۆده‌كات.

بنزیمه‌ى فه‌ڕه‌نسى تۆماركه‌رى 28 گۆڵه‌, له‌سه‌رجه‌م ئه‌و خوولانه‌ى له‌م وه‌رزه‌دا به‌ژدارى تێدا كردووه‌, له‌ نێویشیدا 17ى له‌ لالیگا تۆماركردووه‌, به‌م ژماره‌ زۆره‌ سێ باشترینى ئه‌م وه‌رزه‌ن له‌ ئه‌وروپا, له‌ڕووى زۆرى ژماره‌ى گۆڵه‌وه‌, كه‌ تۆماریان كردووه‌. له‌ به‌رانبه‌ر تۆمار كردنى 99 گۆڵ له‌لایه‌ن سێ هێرشبه‌ره‌كه‌ى مه‌درید.

سێ هێرشبه‌رى به‌رشه‌لۆنه‌(( میسى, فابریگاس, ئه‌لێكسى سانچێز))تاهه‌نووكه‌ 81 گۆڵیان تۆماركردووه‌, میسى 55 گۆڵ به‌ته‌نها,فابریگاس 15 , سانچێز 11گۆڵ.

له‌سه‌ر ئاستى لالیگا ریال مه‌درید به‌سه‌رجه‌م یاریزانانى ((100))گۆڵى تۆمار كردووه‌ تا ئه‌مێستاكه‌, ته‌نها پێویستیان به‌تۆماركردنى 7 گۆڵه‌ بۆ شكاندنى ژماره‌ى پێوانه‌یى یانه‌كه‌ له‌ ساڵى 1989-1990له‌كاتێكدا خووله‌كه‌ هه‌شت هه‌فته‌ى ماوه‌

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه