گواردیۆلا دڵنیایه‌ كه‌ لالیگا بۆ ریاڵه‌ و كاسیاسیش به‌ بێچه‌وانه‌وه‌

ماڵپەری قەڵادزێ، فەرەیدون ئەحمەد:

دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید نه‌یتوانی له‌ یانه‌ی مه‌له‌گا بباته‌وه‌ جیاوازی خاله‌كانی له‌گه‌ل به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ 8 خال كه‌م بۆوه‌، به‌ڵام دوای یاریه‌كه‌ راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ گوتی "ئه‌گه‌رچی یانه‌ی مه‌له‌گا دیارییه‌كی باشی بێشكه‌شی ئێمه‌ كرد، به‌ڵام من دڵنیام كه‌ یانه‌كه‌م زۆر دووره‌ له‌به‌ده‌ستهێنانی خولی لالیگای ئیسپانی ، هەروەها ریاڵ مه‌درید تیپێكه‌، كه‌ دۆرانی زۆر ئه‌سته‌مه‌ بۆیه‌ دلنیام له‌كۆی ئه‌و ١١ یاریه‌ی ماوه‌ توشی شكست نابێ، كه‌واته‌ لالیگا بۆ یانه‌ی شاهانه‌یه‌"..... له‌هه‌مان كاتدا كاپتن و گۆڵپارێزی یانه‌ی شاهانه‌ به‌بێچه‌وانه‌ی گواردیۆلا قسه‌ی كرد و گوتی "ئێستا زۆری ماوه‌ لالیگا یه‌كلایی ببێته‌وه‌ و لای من قسه‌كانی بیب گواردیۆلا جێگای بایه‌خ نین و دڵنیا نیم له‌وه‌ی لالیگا بۆ ئێمه‌ دەبێت چونكه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ یانه‌یه‌كه‌ جێگای مه‌ترسیه‌كی یه‌كجار زۆره‌ و دوور نییه‌ پارێزگاری له‌و نازناوه‌ بكات"

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه