میسی ته‌نها گۆڵكار نییه‌

ماڵپەری قەڵادزێ؛ فەرەیدون ئەحمەد:

ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهانی سه‌رسام كردووه‌، به‌ گۆڵ تۆماركردن و جووڵه‌ جوان و پڕهونه‌ریه‌كان، بریتییه‌ له‌ لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی سه‌ره‌كی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، ئه‌و به‌رده‌وام داهێنانی تازه‌ی هه‌یه‌ و شتی نوێ‌ و سه‌رنج راكێش بێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانی خۆی و بینه‌رانی یاری تۆبی بێ ئه‌كات.

ئه‌وه‌ی جێگای باسه‌ مێسی ته‌نها گۆڵكار نییه‌، به‌ڵكو خاوه‌ن گه‌وره‌ترین توانایه‌، له‌ئه‌ركی گۆڵپارێزیدا، له‌و باره‌یه‌وه‌ "بیۆڵ" له‌سه‌ر بێگه‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێ : "ئه‌گه‌رچی باڵای لیۆ كورته‌ ، به‌ڵام ئه‌و خاوه‌نی توانایه‌كی به‌رز و به‌هێزه‌ و ده‌توانێ‌ ئه‌ركی گۆڵجی بكرێته‌ ئه‌ستۆ، ئه‌گه‌ر میسی ببێته‌ گۆڵچی ئه‌وا بێگومان ئه‌توانێ‌ ببێته‌ باشترین غۆڵچی له‌ جیهاندا و سه‌رنجی هه‌مووان راده‌كێشێت "

میسی خاوه‌ن سێ نازناوی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ساڵانی رابووردووه‌ بۆ باشترین یاریزانی جیهان و ئه‌مساڵیش هه‌تا ئه‌م ساته‌، ئاستێكی زۆر به‌رزی بێشكه‌ش كردووه‌ .

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه