دوو خاڵى بەهێز لە بەرشەلۆنە دا

ئەحمەد سەنگاوى:

یانەى بەرشەلۆنە بە یەکێک لە بەهێزترین یانەکانى جیهان هەژماردەکرێت لە ڕووى هونەریەوە،زۆرترین کردارى هونەرى و تواناى بەرزى هونەرى بارشا، لە دەرئەنجامى پەرش و بڵاوبوونەوە دایە لە نێویاریگادا، چۆنیەتى جمووجۆڵى یاریزانانە بە بێ تۆپ، بەم کردارەیان دەتوانن گرفت وئاستەنگى گەورە بخەنە ڕیزى یانە نەیارەکەیانەوە، گەورەترین ئاریشەیەک یانەکانى دژبەرى بەرشەلۆنە ڕوبەڕووى دەبنەوە، نەتوانینى چاودێریکردنى یاریزانە، ئاخر سەرلەبەرى یاریزانانى نێویاریگاى بەرشەلۆنە، لە جوڵەیەکى بەردەوامدان، هەربۆیە چاودێریکردن دەبێت بەکارى سەخت. خەمێکى دیکەى یانەکانى دژ بە ((بەرشەلۆنە)) نەتوانینى وەرگرتنەوەى تۆپە لەم یانەیە. پاشان ڕێگەنەدانى ((بەرشەلۆنە)) یە کە ناهێڵێت یانەى بەرابەر بەسانایى مامەڵە بە تۆپەوە بکات، ئەمەیش دەرخەرى ئەوڕاستیە یە کە بەرشەلۆنە بەهێزترین یانەیە لەڕووى توانستى هونەریەوە.

 

هێزى تاکەکەسى لەیانەى بەرشەلۆنە

هێزى تاکەکەسى لە بەرشەلۆنە ) کۆدى ئەو جادووە ئەفسووناویە یە کە بەرشەلۆنە یانەکانى ڕکابەرى پێ لەخشتە دەبات, ئاستبڵندى یاریزانانى ئەم یانەیە بونى لێوەشاوەیى تاکەکەسە بەچەشنێک تاک لە بەرشە ئیرادەیەکى لە ڕادەبەدەریان هەیە. هەر لە چۆنیەتى تێپەڕاندى چەند یاریزانێک بە کارامەى و جووڵەى هونەرى لە ئەندازە بەدەر قەشەنگ سەرسامکەرە, بەشێوەیەک بینەر و جەماوەر لە سەراسەرى دوونیا تووشى سەراسیمەیەکى لە حەد بەدەردەکەن. گرنگیەکى دیکەى ئەم کردارە بەخەسارنەدانى تۆپە, زۆرجار دەبینین تۆپ لە پێى یاریزانى بەرشەلۆنە یە بەشێوەى موگناتیسى دەئاڵێت لە لاقەکانیان, ئەستەمە هەروا بەسانایى بتوانیت تۆپ لە ژێر ڕکێفى یاریکەرانى بەرشەلۆنە دەربهێنیت, ئاخر هێند کارامەن هێند لێهاتوانە مامەڵە دەگەڵ تۆپ دەکەن تێکدان و شێواندنى ئەم ڕیتمە قووەت و قودرەت و هەڵمەت و هیمەت و تاقەتێکى, فرە زۆرى پێویستە. زۆرجار تۆپ لاى یاریزانانى بلۆگرانایە بەژمارەیەک یاریزانى کەم دەتوانن بەرە و ڕووى دوو هێندەى خۆیان یاریزان ببنەوە. ئەم نووسینە درێژەى دەبێت

 

به‌رپرسی په‌ڕه‌ی وه‌رزش

فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د
په‌یوه‌ندی :  fereydun.sport@qaladze.info
fereydunahmed@yahoo.com

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه