ناوی شاری قه‌ڵادزێ

دارا خدر حسن: 

وه‌ک له‌لای خوینه‌ران و نووسه‌ران و رۆشنبیران ئاشکرایه‌ له‌سه‌رده‌مه‌ کۆنه‌کان و چاخه‌میژوویه‌کاندا ناوی قه‌لادزه‌،پشده‌ر تۆزیک ئالۆزی و تێکه‌ڵی پێوه‌ دیاره‌.

قه‌ڵادزێ‌ ناوێکی لێکدراوه‌ له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه‌ ،له‌دوو بەش پێک هاتووه‌.

هه‌روه‌کو غالب تاڵه‌بانی ده‌لێ‌(قلعه‌دزه‌ قه‌ڵای نیوان دوو رووبار ده‌گریته‌وه‌ )به‌ڵام چه‌ند رایه‌کی تر هه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوی ئه‌م شاروجوان وره‌نگینه‌و دڵرفینه‌ی کوردستان.

هه‌ندێک پیان وایه‌ قه‌لادزه‌ ناوێکی فارسیه‌ به‌واتای قه‌ڵای قه‌ڵاکان دیت ،چونکه‌ ووشه‌که‌ له‌قه‌ڵا+دژی فارسیه‌وه‌ هاتووه‌ ،له‌زمانی عه‌ره‌بیشدا ووشه‌ی رسانیه‌ بۆیه‌ بۆته‌ قه‌ڵادزه‌.،له‌کات نووسیندالای عه‌ره‌به‌کان هه‌ندیکی تر ده‌لێن ده‌وری قه‌ڵاته‌که‌ رووه‌کی (زی)که‌دڕکه‌ی زۆری لیبووه‌ بۆیه‌ پیان ووتووه‌ قه‌ڵای زیان .

به‌ڵام ئه‌مشاره‌ یان ده‌ڤه‌ره‌ به‌چه‌ند جۆرێک ناوی هاتووه‌ له‌سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌کان وه‌ک و (پشده‌ر،شیده‌ر،ده‌ربه‌ندی رووکان ،نامرێ‌،هه‌تا له‌کاتی په‌لاماردانی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن شلمنصری ئاشوریه‌ وه‌ له‌سالی٨٥٩پ.ز.ناوی به‌زه‌مبی هاتووه‌ وه‌له‌سه‌ر ده‌می عوسمانیه‌کاندا له‌دوای ساڵی ١٨٩٢ناویان ناوه‌ (معموره‌ المحدیه‌و محموره‌ العزیزیه‌به‌ناوی سولتانه‌کانی عوسمانیه‌وه‌ .

ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌شۆرشی گه‌له‌که‌ماندا به‌شاری دووجار شه‌هید و کلیلی ده‌روازه‌ی راپه‌رین ناوی ده‌به‌ن .

ئه‌و شاره‌ش هه‌میشه‌ به‌به‌رده‌وامی پیشه‌نگ بووه‌ له‌دژایه‌تی کردنی مه‌رامه‌ پیسه‌کانی رژیمی له‌ناوچوووی عیراق.

(( په‌ڕه‌ی شار ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه