رۆژو روداوه‌ گرنگه‌کان له‌ مێژووى شارى قه‌ڵادزێ‌دا

مه‌لا سمایلى نووره‌دینى:

1- رۆژى چوارشه‌مه‌(٢٤/٤/١٩٧٤)

دواى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕ له‌ نێوان شۆرشى چه‌کدارى کوردو حکومه‌تى عێراقى تا مانگى(٨)ى (١٩٧٤) شارى قه‌لآدزى و ناوچه‌ى پشده‌ر ناوچه‌یه‌کى ژێر ده‌سه‌لآتى شۆرش بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ش که‌ خه‌ڵکى شاره‌که‌ش زۆر میوان په‌روه‌ربوونو ئه‌و کاتیش زۆرێک له‌ خه‌ڵکى شاره‌کان په‌یوه‌ندیان به‌ شۆرشه‌که‌وه‌ ده‌کردو له‌ ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌لآتى حکومه‌تى عێراقیه‌وه‌ ده‌هاتنه‌ ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌لآتى شۆرش ئه‌و سه‌رده‌مه‌ زۆربه‌ى خوێندکارانى زانکۆى سلێمانىو مامۆستاکانى زانکۆ په‌یوه‌ندیان به‌ شۆرشه‌که‌وه‌ کردبوو شۆرشه‌که‌ش بۆ درێژه‌ پێدانى زانکۆیه‌که‌ له‌ رادیۆى شۆرشه‌وه‌ بانگه‌وازى بلآوده‌کاته‌وه‌ بۆ مامۆستاو خوێندکاران زانکۆى سلێمانى که‌ په‌یوه‌ندى به‌ شارى قه‌لآدزى وه‌ بکه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ ناوه‌راستى شاره‌که‌ چه‌ند قاعه‌یه‌کى توتن هه‌بوو کران به‌ شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خوێندکاره‌کان ئیتر به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌(٢٤/٤/١٩٧٤) کاتژمێر نزیک به‌ ٣٠/١٠ى به‌یانى ژماره‌یه‌ک فرۆکه‌ى حکومه‌تى عێراقى که‌ بریتى بو له‌ جۆره‌کانى(سۆخۆى روسى- باجه‌رى فه‌ره‌نسى- مێکى روسى) بۆردومانێکى چڕى ناوه‌راستى شاره‌که‌یان کرد له‌ کاتێکدا که‌ هیچ به‌رگریه‌کى ئاسمانیش بۆ شاره‌که‌ دانه‌نرابوو بۆردومانه‌که‌ گیان له‌ ده‌ستدانى زیاتر له‌ (٥٠)که‌سو برینداربوونى نزیکه‌ى(١٥٠) که‌سى لێکه‌وته‌وه‌ له‌ نێوانیاندا چوار خێزانى شاره‌که‌ ته‌نیا تاکه‌ نه‌فه‌رێکیان لىَ ده‌رچوو.

2_ رۆژى(٢٤/٤/١٩٨٢):

هه‌موو ساڵێک خه‌ڵکى شاره‌که‌ که‌ کردبویان به‌ نه‌ریت بۆ یادکردنه‌وه‌ى قوربانیه‌کانى بۆردومانه‌که‌ى(٢٤/٤/١٩٧٤) له‌و رۆژه‌دا ته‌واوى شاره‌که‌ ده‌چووه‌ سه‌ر مه‌زارى شه‌هیده‌کان له‌ گۆرستانى گه‌وره‌ى شاره‌که‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ باشورى شاره‌که‌ له‌ کاتژمێر(٨:٠٠) سه‌رله‌ به‌یانى رۆژى ٢٤/٤/١٩٨٢) کاتآ که‌ خه‌ڵکى شاره‌که‌ به‌ پێشره‌وى خوێندکاران له‌ سه‌ر گۆرستانه‌که‌وه‌ ده‌گه‌رانه‌وه‌ ناو شاره‌که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌کانى رژێمه‌که‌ى (صدام حسێن) رێیان پێده‌گیرآو تێک هه‌ڵچون له‌ نێوان خه‌ڵکى شاره‌که‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌کان دروست ده‌بآ ئینجا زرىَ پۆشو بنکه‌ سه‌ربازیه‌کانى گرده‌کانى شاره‌که‌ به‌ چه‌کى دۆشکا ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵکه‌که‌ ده‌که‌نو خه‌ڵکه‌که‌ش بۆ پارێزگارى له‌ ژیانى خۆیان هه‌وڵى خۆ ده‌ربازکردن ده‌ده‌ن دوو ئافره‌ت که‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ئاوى رووباره‌که‌ بپه‌رنه‌وه‌ به‌ هۆى زۆرى ئاوه‌که‌ که‌به‌هار ده‌بآ له‌ ئاوه‌که‌دا ده‌خنکێن که‌ بریتین له‌: (١)- سنۆبه‌ر محمود. مامۆستا (٢)- دایکه‌ ئامینه‌, هه‌روه‌ها دوو خوێندکاریش به‌ گولله‌ بریندار ده‌بنو (٤٩) خوێندکارى کورو کچو (٥٠) منداڵیش ده‌ستگیر ده‌کرێن.

 

[قه‌لآدزى له‌ ماوه‌ى نێوان شه‌ڕى ئێرانو عێراقدا]

شه‌رى (٨)ساڵه‌ى عێراقو ئێران له‌ ٢٢/٩/١٩٨٠) به‌ ده‌ست پێشخه‌رى (صدام حسێن) سه‌رکۆمارى عێراق هه‌ڵگیرسا ئه‌ویش به‌ بۆردومانکردنى فرۆکه‌خانه‌کانى شاره‌کانى عێراقو داگیرکردنى چه‌ند شارێکى ئێران له‌ هه‌رێمى [ئه‌هوازى عه‌ره‌بى] ئه‌وه‌ بوو ئه‌م جه‌نگه‌ (٨)ساڵى خایاند ئه‌ویش به‌ هۆى درێژه‌ پێدانى [خومه‌ینى] رێبه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران که‌ ئاماده‌ى وه‌ستاندنى شه‌ره‌که‌ نه‌ده‌بوو له‌میانه‌ى ئه‌م جه‌نگه‌دا شه‌رى شاره‌کان یان شه‌رى مه‌ده‌نیش له‌ نێوان هه‌ردوو ولآته‌که‌ په‌یره‌و ده‌کرا که‌ بریتى بوو له‌ بۆردومان کردنى شاره‌کانى یه‌کتر به‌ تۆپو فرۆکه‌و موشه‌ک که‌ شارى قه‌لآدزێش به‌هۆى نزیکى له‌ سنورى ئێرانو به‌هۆى بۆردومانى تۆپو فرۆکه‌ى ئێران نزیکه‌ى( ١٠٠) هاولآتى سڤیلى بونه‌ قوربانى.

3- (٢٦/٦/١٩٨٩) راگواستنى شاره‌که‌:

دواى وه‌ستانى جه‌نگى عێراق ئێران له‌ (٨/٨/١٩٨٨) رژێمه‌که‌ى (صدام) له‌ (٢٠/٦/١٩٨٩) وه‌ ده‌ستى کرد به‌راگواستنى شارى قه‌لاَدزى و ته‌واوى ناوچه‌ى(پشده‌ر) بۆ ئۆردوگاکانى خۆرئاواى هه‌ولێرو خۆرئاواى سلێمانى که‌وا دواى چۆڵکردنى شاره‌که‌و ناوچه‌که‌ له‌ هاولآتیان به‌به‌کارهێنانى مادده‌ى(TNT) سه‌رجه‌م خانوبه‌ره‌و قوتابخانه‌و مزگه‌وته‌کانى شارو ناوچه‌که‌ ته‌قێنرانه‌وه‌و خاپورکرانو ناوچه‌که‌ش به‌[ارچ الحرام ویا محرمه‌ واته‌: خاکى حه‌رامو قه‌ده‌غه‌ کراو] دانرا. و هیچ که‌س له‌ خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ بۆى نه‌بوو به‌ سه‌ردانى بچێته‌ ناوچه‌که‌ىو ئه‌گه‌ر به‌ قاچاغیش رۆیشتبایه‌و له‌لایه‌ن سوپاى عێراقى ده‌ستگیرکرابایه‌ بىَ سه‌رو شوێن ده‌کرا.

4-(١٢/٤/١٩٨٩)

به‌ر له‌راگواستنى شاره‌که‌ شاندێک له‌لایه‌ن پیاو ماقولآنى ناوچه‌که‌ واته‌ که‌سایه‌تیه‌ کۆمه‌لآیه‌تیه‌کان چونه‌ (به‌غدا) تاوه‌کو دیدارى(صدام) به‌ ده‌ست بهێننو داواى لىَ بکه‌ن که‌له‌ راگواستنى شارو ناوچه‌که‌ چاوپۆشى بکات, به‌لآم ئه‌وه‌ بوو نه‌ک هه‌ر رێگه‌ به‌ شانده‌که‌ نه‌درا که‌ بگه‌نه‌ لاى صدام به‌ڵکو سه‌رۆکى شانده‌که‌ که‌وا[ ئیمامو خه‌تیبى شاره‌که‌ بوو] به‌ ناوى (مه‌لا محه‌مه‌دى ده‌ڵگه‌یى) ده‌ستگیرکراو ماوه‌ى (٤)مانگ زیندانى کرا.

5- ئازادکردنو ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ى شارو ناوچه‌که‌:

له‌ ٤و/٥/٣/١٩٩١ که‌ خه‌ڵکى کوردستان راپه‌رینى چه‌کدارانه‌ى دژى رژێمه‌که‌ى صدام به‌رپاکرد ئه‌وه‌ بوو له‌(٨/٣/١٩٩١) ناوچه‌ى پشده‌رو شارى قه‌لآدزێش ئازادکرانو که‌ ته‌نیا هێزى سه‌ربازى لىَ بوو که‌ به‌ هه‌زاران سه‌ربازى عێراقى خۆیان دابه‌ده‌سته‌وه‌و خه‌ڵکه‌که‌ش تاکه‌ سه‌ربازێکى نه‌کوشتو ئیتر له‌و رۆژه‌وه‌ خه‌ڵکى ناوچه‌و شاره‌که‌ توانیان به‌ شارو ناوچه‌که‌یان شاد ببنه‌وه‌و ده‌ست بکه‌ن به‌ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ى

6- ١/٥/١٩٩٤ هه‌ڵگیرسانى شه‌رى ناخۆ له‌ قه‌لآدزى:

به‌ داخه‌وه‌ له‌(١/٥/١٩٩٤) شه‌رى ناخۆی نێوان دوو حیزبه‌ ده‌سه‌لآتداره‌که‌ى کوردستان [puk.pdk] له‌ ناو شارى قه‌لآدزى هه‌ڵگیرسا که‌ دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو (٢٩) که‌س بونه‌ قوربانىو دواتر پڕیشکى ئه‌م شه‌ڕه‌ هه‌موو کوردستانى گرته‌وه‌.

 

 

(( په‌ڕه‌ی شار ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه