یه‌که‌م شاڵاوی جینۆسایدی کورد، له‌شه‌هید کردنی یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کوردستان له‌قه‌ڵادزی وه له 24. 04. 1974 ده‌ستی پێکرد. ده‌با ئه‌و ڕۆژه به‌ره‌سمی به‌ڕۆژی جینۆسایدی کورد بناسێنین

خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر:

1- پێناسه‌ی ناوچه‌ی پشده‌ر و هه‌ڵكه‌وتی جوغرافیایی و كورته‌یه‌كی مێژووی:

* ‌‌ ناوی پشده ر:

وێ ده‌چێت كه له (پشت ده‌ر)ه وه ‌هاتبێت، به واته پشت (ده ر) یا ئه‌و ده‌ربه‌نده‌ی كه زێی بچوكی به‌ناودا ڕه‌ت ده‌بێت و چیای كێوه‌ڕه‌ش و ئاسۆس لێك جیا ده‌كاته‌وه. هه‌ر ئه‌و ده‌ر به‌نده‌ش ناو‌چه‌ی پشده‌ر به ناوچه‌ی بیتوێن به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات.

 

* هه ڵكه وتی جوغرافیایی:

پشده‌ر ده‌كه‌وێته پارێزگای سلێمانی. تا ئێستا ژماره‌یه‌کی ڕووپێوی ته‌واوی ڕوبه‌ره‌که‌ی له‌به‌رده‌ست دانیه . بۆیه‌ ڕای جیاواز هه‌یه له‌سه‌ری. هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ به‌ 1216 کم2 ، مامۆستا ره‌فیق سابیر به‌ 1500 کم2 مه‌زنده‌ی کردووه. كۆمه ڵێك چیا ده وره یان داوه و سنوری ناوچه كه له ناوچه كانی تر جیا ده كاته وه.

- زنجیره چیای بڵفه‌ت و ته‌ورداسه له ڕۆژ هه‌ڵاته‌وه له ناوچه ی سه‌رده‌شت،

- چیای قه‌ندیل له باكوره‌وه له ناوچه‌ی پیران شاری [خانێ]،

- چیای كێوه‌ڕه‌ش له ڕۆژ ئاواوا له ناوچه‌ی بیتوێن،

- چیای ئاسۆس له باشوره وه له ناوچه ی مه‌رگه [بنگرد].

ئه‌م لوتكه سه‌ركه شانه به‌سه‌ر نا‌وچه‌كه‌دا ده‌ڕوانن قه‌ندیل، چواس ، هه‌رمێن، مامه نده، بڵفه ت و كوریس.

زێی بچوك له بێتوشه‌وه به دامێنی چیای ئاسۆس به ناوچه‌ی پشده ردا ڕه ت ده بێت له ده به ند ده ڕژێته ئه و ده ریاچه‌یه‌ی كه سه دی دوكان دروستی كردوه. ڕوبارێك كه له ئاوی سپی سه روی هه ڵشۆهه ڵده قوڵێت، له پشت قه ڵاتی قه ڵادزێ له گه ڵ چۆمی چۆمخڕكه یه كده‌گرنه وه. ئه‌م چۆمانه‌ش [ ژاراوه ، به سته ستێن و كه ڵه گافڕێن] كه له بناره كانی چیاكان هه ڵ ده قوڵێن و ده ڕژێته زێی بچوكه وه. ناوچه یه كی كشت و كاڵی ، ئاژه ڵداری و بازرگانیه. باشترین توتن له م ناوچه و بیتوێن یه به‌رهه م ده‌هێندرا.

 

* كورته باسێكی مێژوویی ناوچه كه:

- به پێ ی هه ندێ سه‌رچاوه‌ی مێژووی قه ڵادزێ مێژووه كه ی ده گه ڕێته‌وه بۆ پێش سه‌رده‌می ئاشورییه‌كان.

- له كاتی هێرشه كانی (سه‌ر جۆنی) ی هه‌شته‌م ناوی زمبلی بووه.

- له ساڵی 572 ی زاینی ناوی قه ڵادزێ ( نامرێ) بووه.

- له سه رده‌می عوسمانیه‌كاندا ناوی ( الحمیدیه) بووه.

- له دوای هێرشه كانی له شكری عوسمانی له ساڵانی 1892- 1893 بۆ سه‌ر ناوچه ی پشده رو داگیر كردنی، ناوی شاره كه یان گۆڕی به ( المعموره العزیزه). هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا شاره‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌رهێندراوه و ڕزگار كراوه، به كوشتنی سه ركرده‌ی سوپای عوسمانیه‌كان ده‌ڵێن له لایه‌ن كه‌ڵه پیاوی ناوچه‌ی پشده‌ر مام حه‌سه‌ن خڕه باوكی خوالێیخۆش بێ (مام ساڵحی حه‌سه‌نی كه‌ستانێ)

 

* ناوی قه ڵادزێ له چیه وه هاتوه:

ڕای جیاواز هه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوی قه‌ڵادزێ. هه‌ندێک ڕایان وایه له ( قه ڵا دوو زێ) وه هاتوه. له دامێنی خواره وه ی شار قه ڵایه ك هه یه كه مێژووه كه‌ی زۆر كۆنه [ هه ندێك سه رچاوه بۆ سه رده می ئاشووریه كان، هه ندێك سه رچاوه ی تریش بۆ سه رده می (خان بداغ) كوڕی فه قێ ئه حمه دی داره شمانه‌ی ده‌گێڕنه‌وه { گوایه به توره‌كه گڵ كێشی دروست كراوه}] .

 

دوو رووبار به ناو قه ڵادزێ ‌دا تێ ده‌په ڕن له پشت قه‌ڵاته‌كه یه‌ك ده‌گرنه‌وه.

هه‌ندێ ڕۆشنبیر و نووسه‌رڕای جیاوازیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوی قه‌ڵادزی:

ا- مامۆستا (خدر ابراهیم خدر) رای وایه که له قه‌ڵا دووزێ وه هاتووه.

ب- مامۆستا طه بابان له‌کتێبه‌که‌ی کۆستی شارێک ڕای وایه که (قه‌ڵا) که ئه‌وه هه‌یه، (دژ) که‌ هه‌میشه دژی داگیر که‌ران بوووه. به‌تێپه‌ڕ بوونی مێژوو دژه‌که‌ بووه به‌ دزێ. واتا قه‌ڵادژێ بووه بۆته قه‌ڵادزێ. هه‌روه‌ک چۆن: ڕه‌واندژ بۆته ڕه‌واندز، نه‌ورۆژ بووه به‌ نه‌ورۆز.

ج- میرزا خدری هێرۆیی ده‌ڵێ هه ‌ندێک که‌ س پێ‌یان وایه‌ له‌ قه‌ ڵای زی هاتووه،

(زی: جۆره‌ دڕک و داڵێکه). به واتا کاتی خۆی ده‌ بێت هه‌ر چوار ده‌ وری قه‌ڵا که زی بوو بێ.

به‌ ڕای من ئه‌ و بۆ چوونه لاوازه چونکا زۆر قه‌ ڵای تریش له‌ وانه ی هه‌ بن چوار ده‌ وریان به زی گیرابێت و ئه و ناوه‌ شیان به‌ خۆوه به‌ سه‌ردا نه‌بڕاوه.ه

 

ناوی هه ندێ شوێنه واری مێژووی: *

زۆر شوێنه واری مێژووی له ناوچه كه ده بیندرێن، له وانه:

1- قه ڵاتی (قه ڵادزێ، سه ید ئه حمه دان و دینگه).

2- به‌رشاخان له ناحیه‌ی هێرۆ،

3- بێموش له گوندی بێموش،

4- زندان له گوندی باده‌ڵیان،

5- گردی حه‌سار له گوندی حه‌سار

6- گۆڕی فه قێ ئه حمه دی داره شمانه،

7- گلکۆی فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه،

8- گڵکۆی شێخ فه‌رخ

9- گڵکۆی سۆفیه‌کانی سیکه‌نه‌ و سه‌رخانان،

10 - زۆر شوێنه واری شه ڕه كانی سه رده می فتوحاتی ئیسلامی بۆ نموونه ( دۆڵی شه یدان) له پشتی

سه نگه سه‌ر. وه زۆری تریش.

 

* هه ندێك داب و نه ریتی ناوچه كه:

- هه ر له كۆنه وه شورایه ك له ناو چه كه هه بووه كه نوێنه ری هه موو چین و توێژه كانی تێدابووه، به پیاو ماقوڵان و ڕیش سپیانی ناوچه‌كه ناو یان ‌هاتووه. كه هه رچی كێسه و مه شاكلی ناوچه كه بووه به‌ئه‌ستۆی خۆیان گرتوه و به بێ مقابیل خه‌ریكی حه ل كردنی كێشه كان بوون،

- له كاتی مردوو مردندا هه موو خه ڵكی به شداریان تێدا كردوه و به ده فه لێدان و به پێیان له سه ر شانیان داناوه تا سه‌ر قه بران، دوایش بۆ ماوه ی سێ ڕۆز هه موو گه ڕه ك سێ‌جه‌مه به‌تایبه ت ئێواران سینان بردۆته وه بۆ ماڵی خاوه ن مردوو، نانی به كۆمه ڵیان خواردوه و نه‌یان هێشتوه خاوه‌ن مردوو به ته نها هه ست به ئازاره كانی بكات.

- زۆر میوان دۆست و خزمه ت گوزار بوون به رامبه‌ر به‌ڕێبوار و غه ریبانه‌ی ڕێیان كه وتبێته ناوچه‌كه، یا خود لێی قه ومابێ وپه نای بۆ بردبن.

 

* ئه م عه شیره ت و تیره و تایفه و بنه ماڵانه له ناوچه كه‌دا ده ژین:

ژماره‌یه‌کی سه‌رژمێری دانیشتوانی ته‌واو و دروست ناوچه‌که له‌به‌ر داست دانیه، به‌ڵام له‌ سه‌رژمێری ‌ساڵی 1947 ، 36103 که‌س ناونوس کراوه. ژماره‌ی دانیشتوانی پێش ڕاگوازتن زیاتر له 100000 که‌س مه‌زنده‌ کراوه، ئه‌مه‌ش ناوی هه‌ندێک له‌و عه شیره ت و تیره و تایفه و بنه‌ماڵانه‌یه که‌له ناوچه‌كه‌دا ده ژیان:

- پشده ری [ كه سه ره تا ته نها ( میراو ده لیه كان ) به واتا ئاغاكان خۆیان به پشده‌ری ناو زه د ده كرد، له پیاوه ناو داره كانیان ( بابه‌كر ئاغای گرده سپیان و هه‌باساغای چۆم خڕكه‌ن ) كه وه ك دوو به ره با بی جیاواز خۆیان نیشان ده دا. به ڵام دوای په رت بوونی خه ڵكی قه ڵادزێ به شاره كانی تر و هه ند ران زۆر كه سی ڕۆشنبیر و سیاسی وه ك ناز ناو پشده ریان بۆ خۆیان هه ڵبژارد].

- نوره‌دینی مێژوویه‌کیان هه‌یه‌ به‌ڵام له ساڵانی 70 تاكان كۆمه ڵێك شۆڕش گێڕ له جوتیارانی ناوچه‌كه له‌وانه ( ئه‌حمه‌د مسته فا، سالحی حه‌سه‌نی، ساڵحی ده‌روێش قادری، حاجی برایم شیرخۆرو هه‌باسی سۆفی ڕه سو ...چه‌ند که‌سی ناوداری تر) ، بۆ جیاكردنه وه یان له میراو ده‌لیه‌كان وه ك عه شیره‌ت له ده‌زگا ڕه‌سمی و حزبیه كان ڕایان گه‌یاند عه‌شیره‌تی تریش جگه‌ له میراوده‌لیه‌کان له‌ناوچه‌که‌ هه‌ن.

- مه نگوڕ ئه‌مان عه شیره تێكی گه وره ن ناوچه‌ی مه‌نگوڕایه‌ت تا ناوچه‌ی مهاباد درێژ ده بته‌وه‌ تا چۆمی ژاراوه له‌ناوچه‌ی پشده‌ر. له باشووری كوردستان ( عه‌لیاغای) مه‌نگور سه‌رۆك عه شیره تیان بوو. ڕژێمی سه‌دام له سێداره‌یدا.

- مامه ش كه ئه مانه گونده كانی دێلۆ و مێرتكه یان له ساڵانی 60 ه كان به ده ستی ئاغاكانی پشده ر

لێ سوتێندرا. له پیاوه ناو داره كانیان ( حه‌مه‌دی كا خدری دێلۆ و مه‌لا ڕه‌سوی باداوانه) بوون.

- ئاكۆ كه ئه وانه ی دیووی پشده‌رباڵوڵ ئاغا به گه وره ی خۆیان ده زانن، چونكا زۆر به ی عه شیره تی ئاكۆ له ڕانیه وه تا حاجی ئۆمه ران ( هه‌باساغای سه رته پكانی ڕانیه) به گه وره ی خۆیان ده زانن.

كۆ مه ڵێك تیره و تایه‌فه و بنه‌ماڵه ی گه وره شی تێدا ده ژین وه ك:

شۆڕی ، به گ ،مه ره‌سه‌نه،کۆیی، سلێمانیه‌یی ، مه رگه‌یی، جاف و مها‌بادی و سه‌رده شتی، زۆری تریش.

 

2- كاره‌ساتی بۆردمانی یه‌كه‌م زانكۆی شۆڕشی كورد له 24. 04. 1974 له قه ڵادزێ:

ڕژێمی داگیركه ری عه فله قی به غدا دوای ئه وه ی له به یان نامه 11 ئازاری مێژووی پاش گه ز بۆوه كورد هه مووی بێ جیاوازی دایانه پاڵ شۆڕش وبه ره و ناوچه ئازاده كان و بنكه كانی پێشمه رگایه تی هه ڵكشانه سه ره‌وه. قه ڵادزێش ئه وكاته یه كێك بوو له و شاره ئازاد كراوانه ی كه سه‌ركردایه تی شۆڕش بڕیاری دا ببێت به بنكه ی دامه‌زراوه مه ده نیه كان كه له 70 وه تا 74 له كوردستان گه‌شه‌یان كرد بوو، له هه‌موویان گرنگ تر زانكۆی سلێمانی بوو بڕیار درا بگوازرێته وه بۆ قه ڵادزێ. له ما وه یه كی كورتدا سه رۆكایه تی زانكۆ ئۆفیسێكی بۆ خۆی كرده‌وه و مه‌نگه‌ڵه‌كانی ئینحساریشیان خاوێن كرده‌وه بۆ شوێنی حه‌وا نه‌وه‌ی زانكۆییان. ڕژێمی داگیركه‌ره‌كان كه زانست به‌ڕه‌وای كورد نازانن و چاویان به ڕۆناكی هه‌ڵنایه پێش ئه وه ی زانكۆییان ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن له ده‌ور و به‌ری كاتژمێر 10 به یانی به تازه ترین چه كی ئه‌و سه‌رده‌مه كه سۆخۆی 7 ڕوسی و نا پاڵمی قه ده‌غه كراوی نێو ده‌وڵه‌تی بوو قه ڵادزی بۆردومان كرد. له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه یه‌كدا زیاتر له 390 ژن و منداڵ و خوندكار و زانكۆیی شه هید و بریندار كرد. شوێنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و به شی ناوخۆیی و خوێندنگاكان و ماڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری خه ڵتانی خوێن كرد، كردیه كه لاوه و وێران

 

* ژماره ی شه هید و بریندار مه زنده ده كرێت:

- ژماره ی سه هیده كان زیاتر له 140 كه س،

- ژماره ی برینداران زیاتر له 250 كه س.

 

* ناوی هه ندێك له وماڵانه ی كه زۆرترین شه هیدیان داوه:

2-1 كاك ئه حمه دی حاجی سابیر 9 شه هید، به‌داخه‌وه تا پاریش که‌ کۆچی دوایی کرد جلی ڕه‌شی هه‌ر له‌به‌ر دا بوو. هه‌رجه‌نده خێزانی پێک هێنابۆوه، خواش ئه‌و منداڵانه‌ی که لێ‌ی سه‌ند بۆوه هه‌مووی سه‌ر له‌نوێ له‌ خێزانه‌ تازه‌که‌ی پێ به‌خشی بۆوه.

2-2 كاك قادری وه‌ ستا ئه‌حمه‌دی 6 شه هید،

2-3 كاك حه‌سه‌نی حاجی مه‌حمود 5 شه هید،

2-4 مامۆستا عه‌دول ڕه‌زاق سه‌ڕاج 5 شه هید،

2-5 جه‌مال كا‌بانی هونه‌رمه‌ند 4 شه هید.

زۆر بنه ماڵی تریش كه زیاتر له یه ك كه سیان لێ شه هید ببوو.

 

* ناوی هه ندێك له شه هیده كانی زانكۆی سلێمانی له قه ڵادزێ:

2-1 سۆران محه‌مه‌د سه ڵته

2-2 ئازاد حوسێن

2-3 سه روه ر عه لی قادر

2-4 بورهان عه‌بدوڵا شاسوار

2-5 حه مه ساڵح سام سام

2-6 هیوا عه بدول غه‌فور

2-7 عه‌بدول حه‌مید خانه‌قینی

 

دڵنیام جگه له‌م زانکۆییانه که‌ناوه‌کانیان تۆمار کراوه، مامۆستا وکارمه‌ندی زانکۆش شه‌هید بوون. وه‌ک شه‌هید ئه‌میر ڕه‌ئوف نه‌جیب، شه‌هید عومه‌ر مه‌جید ...زۆری تریش.

وه‌ک ئه‌مانه‌تێک بۆ مێژوو:

 

3- ڕۆڵی خه ڵكی ناوچه ی پشده ر له هه ڵگیرسانه وه ی شۆڕشی نوێ ی گه له كه مان :

له ئه نجامی پلانه گڵاوه شوومه‌كه‌ی06. ئازاری 1975جه‌زائیر كه له نێوان حه‌مه ڕه‌زا شای گۆڕ به گۆڕ و سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ مۆركرا ، شۆڕسی ئه یلول نسكۆی هێنا، كه نسكۆی هه موو كورد بوو، ڕۆژێكی ڕه‌ش باڵی به‌سه‌ر كوردستان دا كێشا. به ڵام خه ڵكی شۆڕشگێڕی ناوچه ی پشده ر نه یان هێشت ئاوردانی شۆڕش سارد ببێته وه. ڕقی پیرۆزی 24. 04 تێكه ڵ به ‌هه‌ستی به‌رزی دێرینی شۆڕش گێڕی ناوچه‌كه بوون.

به بێ بوونی سه‌ركردایه تی شۆڕش، یا خی بوون و به ره نگاری له بناری قه ندیل درێژه ی دا.

 

* یاخیبوونی كوێخاكانی مه نگوڕایه تی، ده ست وه چیای قه ندیل دان:

بۆ یه‌كه‌مین جار کوێخا مه‌حه‌مه‌دی مه‌لا شه‌ریف ده ستی وه چیا داو یا خی بوو، دوا به دوای ئه‌ویش كوێخاكانی تری مه‌نگوڕایاتی و دوا تریش عه‌لیاغای مه نگوڕ. ئه مانه بوونه ڕێخۆشكه ر و تاقیكردنه‌وه‌یه ك بۆ سیاسی و شۆڕشگێڕانی كورد بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر له بناری قه ندیل به هاوكاری كۆمه‌گی خه‌ڵكی ناوچه‌ی پشده‌ر جاڕی شۆڕسی نوێ بده ن.

* گونده كانی باوزێ ، هه ڵشۆ ، بێگه ڵاس ، سرێجێ ، سه یده ئه حمه دان ، چۆمخركه ، كه رسۆنان، سندۆڵان، ده شتێو ، گه رمكان ، به ری ئاسۆس ، شێنێ ، زه ڵێ ، بێ ده لان ، ره زگه و ماره دو دۆڵه‌توو . زۆربه ی گونده كانی تری ناوچه كه یه كه م بنكه و باره گای پێشمه رگه یان وه خۆ گرت، ڕۆڵی سه ره كی و به‌رچاویان بینی له دروست بوونه وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و شوڕش دا..

 

خۆنیشاندانه‌که‌ی سه‌ره‌تای ساڵی 1976 : *

جموجوڵ و کار و چالاکی لاوه‌کانی قه‌ڵادزێ شاراوه‌ نه‌بوو، ڕژێم ده‌رکی پێکرد بوو، بۆیه‌ به‌دوای چاره‌سه‌رێک دا ده‌گه‌ڕا بۆ له‌خشته‌بردن و له‌ هه‌ستی شۆڕش گێری که‌مکردنه‌وه‌ وتێکدانی خووڕه‌وشتی لاوه‌کان. له‌به‌هاری 1976 بۆ یه‌که‌م جاربۆ تێک دانی‌ عاده‌ت و عورفی ناوچه‌که و سه‌ر گه‌رم کردنی لاوه‌کان تیاترۆخانه‌یه‌کی له‌قه‌ڵادزێ کرده‌وه. هه‌رزوو خه‌لکه‌که‌ ناڕه‌زایی و ڕه‌دکردنه‌وه‌یان نیشاندا. به‌پێشه‌نگی مامۆستای خوالێخۆش بوو مه‌لا سه‌عدی ڕێپێوان و خۆنیشاندانیان ساز دا. له‌وێ ڕۆژێدا که به‌عس له‌‌و په‌ڕی ده‌سته‌ڵات دابوو. بۆ خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ جوامێریه‌کی زۆری تێدا بوو که‌خۆنیشاندان و ڕێپێوان بکه‌ن له‌ژێر هه‌ر ناوونیشانێکدا بێت دژی بڕیاره‌کانی ببێته‌وه.‌‌

 

* یه كه م ده سته ی به كۆمه ڵ له سێداره دراوی خه ڵكی شۆڕشگێری ناوچه ی پشده ربوون:

له‌ مانگی 11. 1977 ده زگا جاسووسیه‌كان به هۆی ‌گیرانی کاک (ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا ئیسماعیل ) هه‌ندێك پۆستی شۆڕشیان كه‌وته ده ست. به لێدان و ئازاردانێکی زۆر لێیان ده‌رهێنا بوو كه بۆ كێی هێناوه. ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م به ڕێزانه‌ی خواره‌وه بگیرێن:

3 -1 ئه حمه دی كاكه ئه مینی

3-2 ئه‌حمه‌دی حه‌مه‌ی عه‌وڵای

3-3 عوسمانی مام شه فیقی كارێز هه‌ڵ قه‌ن

3-4 حوسێنی ڕه سوا ئاغای

3-5 خدری مام ڕه سوی شه ملۆرێ

3-6 له تیفی بانق

3-7 عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن سوور

3-8 مام ڕه‌سوڵی میرزا دڵشادی

3-9 ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا ئیسماعیل

هه موویان له‌به‌رواری 04 .04. 1978 له قه سا بخانه كه ی موسڵ ڕوحیانه‌تی پاکیان به‌به‌هه‌شتی پیرۆز شاد بوو ڕوحیان شاد.

ته نها كاك ئه حمه دی سێمانی و كاك مه حمودی مامه لاوه ی نه‌بێت که حوكمی زیندانیان بۆ ده‌رچوو.

باقیه كه ی ترێش خۆیان شارده وه و هه ڵاتن بۆ ده ره وه بۆ پێشمه‌رگایه‌تی. جێگای خۆیه‌تی ناوی هه ندێك له‌و قاره‌مانانه بهێنین بۆ ئه وه‌‌ی خه‌ڵك به‌ڕێزه‌وه سه‌یریان بكات هه‌ر چه‌نده هه‌ر هه‌مووینان زۆر به ڕێزن:

شه‌هیدان( خالیدی مه لا مسته فای، نه‌وزادی حوسێنی مام سالحی، موختاری عه‌وڵای حاجی غه ریبی،

سه ید ئه نوه ر، ئا راسی ڕه سو بێچووی، ووریای حاجی ئه حمه دی، مه حموودی مام پیرۆتی، خدری حه‌سه‌نه ‌خواری، وه ستا قادری ئا سنگه ر، وه ستا عوسمانی ئاسنگه ر، مه ولود ئاغا، ، برایمی حاجی حه مه وه یسه ی، پیرۆتی ڕه سوه عه وله ی، عه و ڵای ڕه سوه عه وله‌ی، حه مه ی ئاڵی، حه مه مام حه‌سه نی و ڕوحی شاد خدره خوار له‌ده‌م زێ‌ی سندۆڵان سه‌کته‌‌ی گرت ، وا لێ‌ی خۆش بێت. كۆمه ڵێكی زۆری تریش داوای لێبووردنیان لێده‌که‌م که‌ به دا خه وه ئێستا ناوه كانیانم له بیر نه ماوون. تکا ده‌که‌م هه‌ر که‌سێک ناوه‌کانیان ده‌زانێت با بۆمان بنێرێت زۆر سوپاسیان ده‌که‌ین.

 

* یه كه م داستانی قاره مانانه ی شۆڕشی نوێ له گوندی ده شتێو:

تازه سه ره تای دروست بوونه وه ی پێشمه رگه بوو، له 8 ئازاری 1978 پۆلێك پێشمه رگی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی کوردستان له ده شتی هه ولێره وه ده گه ڕانه‌وه بۆ سه ركردایه تی له شێنێ. له گوندی ده‌شتێو ڕووبه‌ڕوی گه وره‌ترین هیزی داگیركه‌ری به‌عس ده بنه وه. كه به 10 یان فڕۆكه‌ی شه ڕكه‌رو تانك و تۆپ

به شداری تێدا کرد، به سه‌رپه‌رشتی [ ئیسماعیل ته‌ها نعێمی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی 1 ئه و كاته‌ی به غدا ده بێت (له یاده وه ر یه كانی خۆی ئه‌زموون له سه‌رکردایه‌تیدا) باسی قاره مانیه تی ئه و پێشمه رگانه ده گێڕێته وه]. له به یانیه وه تا ئێوره شه ڕ بوو به ده یان سه رباز و جاش كوژران. سه عدی گچكه ی سه ركرده و 13 له‌هاوخه‌باته‌کانی له‌مه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌ شه هید بوون و 5 ی تریش دوای ئه‌وه‌ی به‌برینداری به‌دیل ده‌گیرێن، 4 یان له‌ سێداره‌ده‌درێن و یه‌کێکیشیان به‌هۆی که‌می ته‌مه‌نی 20 ساڵ حوکم ده‌درێت .

( هه موو خه ڵكی قه‌ڵادزێ سه یر شه ڕه كه یان ده كرد كزه یان له جه رگ ده هات، منیش له مزگه وتی خانه قاوه به رام به ر به شه‌ڕه كه هه‌نیسكم ده خوارده‌وه و سه یر ته یاره شه ڕ كه ره كانی دا گیر كه رانم ده كرد كه چۆن 4، 4 و 5. 5 شه ریان له گه ڵ ئه و قاره مانانه یان ده كرد. هه ندێك له هێلی كۆپته رانه بار هه‌ڵگربوون بریندار و كوژراوی سوپای داگیركه‌ریان بۆ كه ركوك و خه‌سته‌خانه سه‌ربازیه‌كانی تر ده‌گوازته وه) با شترین سه رچاوه‌ش بۆ زیاتر زانیاری ده رباره ی ئه م داستانه بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌کی له‌ نوسینی خاڵه سه ید كاكه یه كه خۆی له شه ڕه‌كه دا به موعجیزه ده‌رباز بوو. ته رمی شه هیده كان له سه ر قه‌برانی قه ڵادزێ نێژراون.

 

{له 10 مه‌ی 2008 ( ڕزگارسید کاکه‌ڕه‌ش ( هه‌ردی ) له‌ کوردستان پۆست نوسیویه‌تی: به‌گه‌یشتنی نامه‌ وبروسکه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالست بۆ فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێر شه‌هید سه‌عدی گچکه‌ و سه‌ید کاکه‌ی فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی سه‌فین ، بگه‌رێنه‌وه‌ بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تی له‌ گوندی شێنێ ؟

ژماره‌یان له‌ 43 پێشمه‌رگه‌ تێپه‌ر نه‌ ده‌ بوو به‌هه‌ردوو هه‌رێم دوای ڕۆیشتن به‌ ڕێگا و به‌ شه‌و به‌ به‌له‌م له‌ ئاوی دوکان په‌رینه‌وه‌ به‌ره‌و شاخی ئاسۆس ، ئێوارێ گه‌یشتن به‌ گوندی گه‌رمکان ، دوای حه‌سانه‌وه‌ نان خواردن سێ پێشمه‌رگه‌ له‌م دێی یه‌ بوون ، بۆ ڕێنمای کردن ویارمه‌تی په‌رینه‌وه یان‌ له‌ ڕووباری گه‌وه‌ر و په‌ڕینه‌وه‌ بۆ لای قه‌ڵادزێ ، بۆ گوندی نووره‌دین دا ڕۆشتن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌ڵادزێ سه‌ره‌و هه‌وراز گوندێك پێش گوندی ده‌شتێو. پێشمه‌رگه‌کان سه‌ربازێکی زۆر و پڕ له‌ چه‌ك و هێزێکی گه‌وره‌ به‌ره‌و گوند ئه‌هاتن ، کات به‌ره‌و به‌یانیه‌ ناوچه‌که‌ پڕله‌ سه‌ربازه‌ دوژمن پێشمه‌رگه‌ی بینیو ده‌ستی به‌ ته‌قه‌ کرد 8.3.1978 پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و زنجیره‌ شاخێك ڕای کرد بۆ سه‌نگه‌ر دامه‌زراندن ، قاره‌مان و سه‌رکرده‌ سه‌عدی گچکه‌ شه‌ڕی ده‌ست پێکرد‌ ؟

له‌ دوژمن قائید فه‌یله‌قی (1 ) اسماعیل ته‌ها نعێمی سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕده‌کات ! له‌ پێشمه‌رگه‌ش ! شه‌هید سه‌عدی و سه‌ید کاکه‌ ! شه‌ڕ تا ده‌هات گه‌رم ده‌بوو ،تا سه‌عات 4 پاش نیوه‌ڕۆ 10 هێرشی دوژمن شکا ، پێشمه‌رگه‌ 12 شه‌هید و11 برینداری هه‌بوو ، له‌ سه‌ر بڕیاری شه‌هید سه‌عدی مانه‌وه‌ بۆ سه‌عاتێکی تر پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕ بکات . تا ده‌هات شوێنی پێشمه‌رگه‌ به‌ر ته‌سك ده‌بۆ وه‌ فه‌رمانده‌ سه‌عدی گچکه‌ شه‌هید بوو }

ناوی شه‌هید و دیل و برینداره‌کانی سه‌روه‌ره‌کانی شه‌ڕی ده‌شتێو:

1. سه‌عدی عزیز ( گچکه‌ ) خه‌ڵکی هه‌وڵێر فه‌رمانده‌ی هه‌رێم ده‌شتی هه‌ولێر

2. فاروق سه‌دیق خه‌ڵکی هه‌وڵێر

3. ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ کریم خه‌ڵکی گوندی گورزه‌یی قه‌زای کۆیه‌

4. حه‌مه‌ حه‌مه‌ده‌ئه‌مین خه‌ڵکی گوندی سکتان قه‌زای کۆیه

5 فه‌ره‌ج قادر ئه‌حمد خه‌ڵکی قه‌زای مه‌خمور

6. شاهین عزدین خه‌ڵکی پردێ

7. تاهیرمحمه‌د علی خه‌ڵکی گوندی که‌ندار

8. عه‌سمان ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن خه‌ڵکی گوندی باوه‌قوب

9. سه‌باح جه‌میل خه‌ڵکی گوندی چه‌مرگه

10. ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ حه‌مین خه‌ڵکی گوندی چه‌مرگه

11. فه‌ریق هه‌مزه خه‌ڵکی گوندی سه‌ربیر

12. جواد سه‌ید که‌یم خه‌ڵکی گوندی گۆمه‌شین قه‌زای کۆیه

13. جه‌عفه‌ر سه‌ید کریم خه‌ڵکی گوندی گۆمه‌شین قه‌زای کۆیه

14. جه‌بار سه‌ید ئسماعیل خه‌ڵکی گوندی گۆمه‌شین قه‌زای کۆیه

 

ناوی ئه‌م پێشمه‌رگانه‌ی که‌ به‌ برینداری گیران و له‌ سێداره‌ دران...؟

1. حوسێن سه‌ید ڕه‌حمان خه‌ڵکی گوندی گۆمه‌شین قه‌زای کۆیه

2. که‌مال سه‌ید واحید خه‌ڵکی گوندی گۆمه‌شین قه‌زای کۆیه

3. سامی سه‌ید عومه‌ر هه‌ولێر

4. جه‌عفه‌ر ئه‌سوه‌د کۆیێ

5. عه‌زیز.... ته‌مه‌نی بچووك بوو بیست ساڵ حوکم بوو..؟

 

ناوی ئه‌م پێشمه‌رگانه‌ی که‌ بریندار بوون و ڕزگاریش کران...؟

1.جمال کورده‌

2. بکر حه‌مه‌

3. عبدوڵڵا سه‌ید حه‌سه‌ن

4............................؟

5. باداخه‌وه‌ ئه‌و ناوانه‌ ته‌ئکید نیم ببوورن.........؟

 

‌‌‌

4- ڕاپه ڕینه مه زنه كانی ساڵی 1982 و ساڵانی دواتر، کاردانه وه ی له سه ر ڕاپه رینی گشت شاره كانی تری کوردستان:

ساڵانه خه ڵكی له سه ر قه برانی قه ڵادزی یادی شه هیده كانیان به به رزی ڕاده گرت و یادیان ده كردنه وه. له ساڵی 1982 فۆڕمێكی شۆڕشگێڕی تر به خۆوه بینی. به هۆی ووشیاری خه ڵكی ناو چه كه و نزیكیان له سه ركردایه تی هه‌موو حزبه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی ڕێكخستنه‌كانه وه . قوتابی و خوێنكاره خوێن گه رمه‌كان به‌ڕێپێوان بێ جیاوازی بیر و ڕا له ناو شاره‌وه به‌ره و گڵكۆی شه هیدان كه‌وتنه رێ. داگیر كه‌ری به‌غدا وه‌ك پیشه ی هه موو دكتاتۆره كانی تری دنیا به ئاگر و ئا سن كه وته ئاوێزانی گیانی ئه و خه ڵكه شۆڕس گێڕه. به تانك و زرێ پۆش رووبه ڕوویان بۆوه. له ئه نجامدا ( مامۆستا سنه وبه ر ودایكه ئامینه) شه هید بوون و زیاتر له 59 كچ و كوڕی خوێنكاریش كه وتنه زیندانی عه فله قیه‌كانه وه. بۆ مێژوو به ئه مانه ته وه ده یڵێم ئه گه ر ڕێكخستنه كانی كۆمه ڵه به رنامه یه كیان هه بوو بێ من حاشای لێ ناكرێت چوون ده ورێكی به رچاویان بینی . به ڵام به ره ی جود له ئه وانی كه متر نه كرد.. من شاهیدی ده ده م وه بۆ خۆم له وێ به شدار بووم كاتێك كه زرێپۆشه كانی ڕژێم به دوای لاوه خوێن گێرمێكانهوه بوو له و ده شت و ده ره ئێمه بۆ مێژوو ده ڵێم ئێمه واتا ڕێكخستن و هه وا دارانی به ره ی جود هه موو كه س و كارمان له ناو ڕێپێوانه كه ی سه رقه براندا بوون.، ( خوالێی خۆش بێت برایمی ڕه سوی میرانی یه كیه ت و فه رهادی حه‌وێزی قه ساب، فه ره یدوونی وه ستا مه حمودی به ناو و چه‌ند هاوڕێکی تر له حزبی شیوعی هاوكات له گه ڵ به نده دا ئه م ڕێپێوانه یان سازدا له به ر ده می مزگه وتی كاره باوه ده ستمان كرد به ڕێپێوان و ووتاف كێشان بۆ ناو بازاڕو خه ڵكێكی زۆرمان كۆ كرده وه. ڕوبه ڕوی ته قه ی دۆشكه كانی سه ر قه ڵات ئینزباته كانی سه ربازی ناو بازاڕ بووینه وه. ڕێپێوانی ‌ناو شار زۆر سه ر كه وت بوو بووه هۆی كه م كردنه وه ی زه خت ڕژێم له سه ر خۆپێشانده رانی ڕاونراو له سه ر قه بران. هه ستانه وه ی خه ڵكه ڕاونراوه كه و گه ڕانه وه یان بۆ ناو شار. هه موو خه ڵكی ناو شار وه گه ڵ ڕێپێوان كه وتن. ئه وجا هه موو خوێندنگاو فه رمان به ر كار مه نانی شاره كه دایانه پاڵ خه ڵكی مانگرتوی شاره كه. شه هی ده كان هێندرانه مزگه‌وتی كاره با به شێوه یه كی كاتی نێژران . هه موو خه ڵكی شاره كه بێ جیاوازی له ده ور و به‌ری مز گه‌وتی كاره با كۆ بوونه وه. شار ه كانی تریش ده نگی خۆ یان خسته پاڵ ده نگی خه ڵكی ڕاپه ڕیوی قه ڵادزێ. خوێندكار و لاوانی زانكۆی سه ڵاحه دین له ‌هه ولیرو موسڵ و به غدا ژانكۆ یان جێهێشت و بوونه پێشه نگی مانگرتنه كان. هه موو شاره كانی كوردستان دوكان بازاڕ و خوێندنگا و دائیره كانیان جێ هێشت، ئاخرین شار شاری ده سته خوشكی قه ڵادزێ بوو مانی گرت و ده نگی خۆی خسته پاڵ ده نگی خه ڵكی ڕا په ڕیووی كوردستان.

 

* چۆك دادانی داگیركه ران بۆ ئیرادی گه ل و داوای گفتو گۆ:

ڕژێم دڵی له رزی چۆكی دادا بۆ ئیراده ی گه ل، په یوه ندیان به ڕیش سپی پیاو ما قو ڵانی شاره وه كرد بۆ ئه وه ی له گه ڵ لیژنه ی سه ر په رشت كاری مانگرتنه كه وات نوێنه ری حزبه كان گفت و گۆ بكات. زۆر باشم له بیره به ئه مانه ته وه ده ڵێم كه كۆمیسێۆنی پیاو ماقوڵان ( مامۆستای ده ڵگه ی، حه مه ی كانه بی ئاغا ، ڕه سوی حه‌سه‌ن ئاغا و چه ند كه سێكی تر بوون) . نوێنه ری سه‌رپه‌رشت كاری مانگرتن و ڕێپێوانیش [ كاك ئه مینی مام قادری ، خوالێ‌خۆشبێت مامۆستا مه‌حه‌مد سوڵتان له یه كیه تی، مامۆستا حه سه نی مه‌لای فه قێ ڕه سوڵ له پارتی وبه نده ش له سۆسیالیست (هه ڵبه ته من ئه و كات به رپرسی ڕێكخستنه كانی سۆسیالیست نه بووم به ڵام ڕێكخستنه كان ئه‌م شه‌ڕه‌فه‌یان به من به‌خشی سوپاسیان ده‌که‌م)، شیوعیه كان له وێ بوون به ڵام له به ر ناحیه ی ئه منی خۆیان كه سیان به ئا شكرا به شداری نه كرد] داواكاریه كانی ئێمه ئه‌و كات:

1- ئازاد کردنی زیندانیانی ڕێپێوانه‌که وهه موو زیندانه سیاسیه كانی كوردستان بوو،

2- گێرانه‌وه‌ی گونده‌ راگوێزراوه‌کان بۆ شوێنی خۆیان،

3- ڕێگادان بوو به ئا زادی و به ڕێپێوان شه هیده كانمان به رین بۆ سه ر قه بران.

له‌وه‌ڵامدا ووتیان له‌سنووری پشده‌ر له‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئێمه‌دایه و ده‌توانین داواکاریه‌کانتان جێ به‌جێ بکه‌ین. به‌ڵام بۆ زیندان سیاسیه‌کانی هه‌موو کوردستان و گێڕانه‌وه‌ی گونده‌کان ئه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش بڕیاری لێ بدات!

ئیراده ی گه ل سه ركه وت و ڕژێم هه‌موو زیندانیه‌کانی قه‌ڵادزێ‌ی ئازاد کرد و ڕێگای‌دا به‌ئازادی شه‌هیده‌کانمان ببه‌ین بۆ سه‌رقه‌بران. ئه‌مه بووه هۆی شكاندی ته لیسمی ترس. به ڕژێمیان نیشانده كه ئێوه ئه‌وه‌ نین كه ئێمه‌ جاوترس بکه‌ن. بۆیه یا ده‌وه‌ری 24-04 بووه هه وێنی خۆنیشاندان و ڕاپه ڕین له هه موو كوردستان و هه موو ساڵێك له و كاته دا شۆڕش گێڕان و قوتابیان وخوێندكارانی كوردستان قه ڵادزێ ‌یان ده‌کرده مه‌یدانی خۆنیشاندان و ڕاپه ڕین. هه‌روه‌ك و شایی و سه‌یرانی لێهات بوو بۆ شۆڕش گێڕان.

ڕژێمش ده‌كه‌وته دڵه له‌رزه و چه ند هه فته‌یه‌ك پێشتر ئاماده باشی بۆ و‌رده‌گرت و هێزی تایبه‌ت و گۆپاڵ به‌ده‌ستی له‌به‌غداوه بۆ قه ڵادزێ ده‌هێنا.

 

5- پڕیشكی ئاگری شه ڕی نه گریسی ئێران وعێراق، تۆپ بارانی ڕۆژانه ی تۆپه كانی ئێران له ساڵانی 1980 تا 1988:

خه ڵكی ناوچه ی پشده ر به گشتی و شاری قه ڵادزێ به تایبه تی ته نها قورسایی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و به‌خێو كردن و حه‌شاردانی پێشمه‌رگه‌یان له ئه‌ستۆ نه‌بوو، به ڵكو به درێژایی شه ڕی هه شت ساڵه ی ئێران و عێراق له زێر ڕه حمی تۆپباران و قه سفی هه وایی ڕژێمی ئێرانی دا بووه. به تایبه تی له ساڵانی 1983 تا 1988 كۆتایی شه ڕه نه گریسه كه. به ده یان كه س سه ر و ما ڵیان تێدا چوو. ڕۆژی وا هه بووه زیاتر له 80 تۆپی له سه ریه ك لێداوه بۆخۆم ژماردوومه. ئه وه‌ش بووه هۆی ئه وه ی كه خه ڵكێكی زۆر پێش ڕاگواستنی ساڵی 1989 شاره كه جێبێڵێت و بچن بۆڕانیه و سلێمانی و هه ولێر و شاره كانی تر نیشته‌جێ ببن.

 

6- ڕاگوێزانی قه ڵادزێ له 25. 06. 1989 :

دوای كیمیا بارانی هه له بجه و ئه نفاله كان، ڕژێمی دكتاتۆری به عس كه وته تۆڵه له خه ڵكی شۆڕش گێڕی قه ڵادزێ. به ناوی جێبه‌جێ كردنی ڕێكه وت نامه ی عێراق و ئێران چۆڵكردنی 30 كم به درێژایی سنوری.

25-06-1989 ئاخر ڕۆژی ڕاگوێزانی هه‌موو ناوچه‌ی پشده‌ره { به شاری قه‌ڵادزێ وه‌ش} بۆ ئۆردوگا زۆره ملێكانی: حاجیاوا، پیره مه گروون، بازیان و باینجان له پارێزگای سلێمانی،

خه بات، كه ور كۆسك، تۆبزاوه، جه دیده و داره توو له پارێزگای هه ولێر.

26. 06. 1989 ڕژێمی به‌عس هه‌موو ئه‌م خانووبه‌ره‌ و بینای قه‌ڵادزی ته‌ختکرد:

* 5000 خانووی هاووڵاتیان،

* 13 مزگه‌وت،

* 1 خانه‌قی نه‌قشبه‌ندی،

* 13 قوتابخانه‌ سه‌ره‌تایی،

* 4 قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی،

* 1 قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی،

* 1 باخچه‌ی ساوایان،

* بینای سه‌را [ قشڵه]،

* خه‌سته‌خانه،

* سه‌رچه‌م خانووبه‌ره‌ی دام ده‌زگاکانی تری ده‌وڵه‌تی

ڕژێمی داگیركه‌ر وای زانی به‌ڕاگواستن ده توانێ ڕوحی شۆڕشگێری خه‌ڵكی قه ڵادزێ تێك بشكێنێ و وره یان پێ به‌ربدات. به ڵام به پێچه وانه وه ئه وه شیان بوو به سه‌روه‌ریه‌كی تر بۆ خه‌لكی شۆڕسگێر و ئه‌وه‌نده‌ی تریش ڕقی پیرۆزی تۆڵه یان ئه ستوور تر بوو.

 

7- ڕۆڵی خه ڵكی ناوچه ی پشده ر و قه ڵادزێ له ڕاپه ڕینه كانی به هاری 1991 :

له ڕاپه ڕینه مه‌زنه‌كانی به‌هاری 1991 خه ڵكی ڕاگوێزراوی قه ڵادزێ ده سرۆكه‌ی سه‌رچۆپی ڕاپه ڕینیان له ده ست ده‌ر نه هێندرا:

* 3 و 4 -3 -1991 خوالێخۆش بێت كاك ڕزگار (ئه‌مین ئه‌حمه‌د) كۆ مه‌ڵێك پێشمه رگی سۆسیالیست به‌نهێنی هێنابوو كه ژماره یان له 18 كه س زیاتر بوو، به‌ر پرسه‌كانیان موحسین بایز، سابیر فه‌قێیانی كۆیی و مام هێنی ڕه واندوزی) بوون له بناری كونه‌سه‌یه و گوندی كفره دۆڵ حه شاری دا بوون. به رره به یانی 05 -03 هێشتا ماندو بونیان نه حه سا بۆوه كه وه كو یه كه م ده سته ی پێشمه رگی كوردستان تێكه ڵ به جه‌ماوه ری ڕانیه و حاجیاوای ڕاپه ڕیو بوون و یه كه م ئاڕ بیجیان به دائیره‌ی ئه منی حاجیاوا وه نا. به غه‌یر عه زیز به گی رانیه كه به ته نها له لای له دۆڵێ خۆی حه شار دا بوو كه سی تر له 05-03 له هیچ حزب و ڕێكخراوی كوردستانی له پێس پێشمه رگه كانی حزبی سۆسیالیستی كوردستان له مزگه وتی گه‌وره‌ی رانیه نه‌بوو.

 

04. 03 .1991 له ئۆردوگای زۆره ملێی خه بات: *

ڕۆژی 04 -03 1991 مه فره زه تایبه تیه كانی ڕژێمی داگیركه ر به بیانوی گه‌ڕان و ده ست گیركردنی سه‌ربازانی ڕاكردو په‌لاماری كۆمه‌ڵێك لاوی قه‌ڵادزێ ده‌ده‌ن له ئۆردوگای خه بات، لاوه‌ كانیش لێیان هاتنه ده‌ست و ڕووبه‌ڕویان بوونه وه تا ئێواره شه‌ڕ به‌ره‌وام بوو، ڕێگایان نه‌دا ڕژێم بێته ناو ئۆردوگا و خه‌ڵكه‌كه ڕه‌ش بگیر بكات. شه هید به ختیار هوڕێوه‌ی شه ڕه فی یه كه م شه هید و لاوێکی تری دیبه‌گه‌یش که‌ له‌و ڕۆژه‌دا بریندار بوو (به‌داخه‌وه ناوه‌که‌یم بیر نه‌ماوه)، شه‌ڕه‌فی شه‌هیدی ‌دووهه‌م ڕاپه‌ڕینی تۆمار کرد له به ر ئه وه ی هێزی پێشمه رگه له ناوچه كه دوور بوو، هه ڵكه‌وتی ئۆردوگای خه باتیش له 40 كم شاری موسڵ بوو بۆیه هه ر ئه م شه وه واتا شه وی 4/5 -3-1991 به سه‌دان لاوی خوێند گه‌رمی قه‌ڵادزێ خۆیان گه‌یانده شاری ڕانیه. له بیتوێنه وه كه ئه‌وكاته خه‌ڵكێكی زۆر قه‌ڵادزێی لێ ده‌ژیان به‌تایبه‌ت له ئۆردوگای زۆره ملێی حاجیاوا ڕۆژی 05 -03 پاكسازی ده ستی پێكرد.

( بۆ مێژوو به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێم 2 )

7 و 8 .03. 1991 ڕۆڵی خه‌ڵكی ڕاگوێزراوی قه ڵادزێ له ئۆردوگای زۆره ملێکانی بازیان و * باینجان:

خوا لێ‌ی خۆش بێت ره سوڵ مامه‌ند به نامه‌ له ڕێگای كاك ئه‌حمه‌د خاسه‌وه په‌یوه‌ندی كرد به حوسێنی

حه مه سوور ئاغا و چه‌ند مسته‌شارێکی تر له ئۆردوگای بازیان و باینجانه به كه ده بێت به شداری ڕاپه ڕین بكات و به رعه‌فوی عام كه‌وتوه. حوسێنیش به خۆ یه وه 18 مسته شاری تری قه نا عه ت پێكردبوون. پێش پاك سازی شاری هه ڵمه ت و قوربانی به ڕۆژێك كه په لا ماری سه ركردایه تی جه حافلی خه فیفه له چه‌مچه‌ماڵ و تا‌سلوجه داو خاوێنیان كرده وه. ئه مه كاردانه وه ی ڕاسته وخۆی هه‌بوو له سه ركار سانایی بۆ پاكسازی شاری ‌هه ڵمه ت و قوربانی. ڕێگا گرتن له ده رچوونی پیاوانی ئه من و استقباراتی فاشییه كان و بۆ به یانی خه ڵكی شار ڕاپه ڕین مه نجه نیقیان له ئه منه سوره كه بۆ داگیركه ران داخست.

 

8- دوای ڕه په ڕین و ئاوه دانكردنه وه ی قه ڵادزێ :

له كاتێك دا كه لاوو گه نجه كانی قه ڵادزێ له ئاسكی كه ڵه ك و سه ربازگه خالد له كه ركوك ده جه نگان و پێشیان به داگیركه ران گرتبوو بگه ڕێنه وه كوردستان، پیر و په كه وته كانیش به بێ هیچ كۆمه كێكی ده ره كی به په نجه و نینۆكه كانیان له سه‌ر بناغه ی كۆنه كان به وویشكه كه ڵه ك كه لاوه كانیان ئاوه دان ده‌كرده وه. جێگای خۆیه‌تی ناوی به‌ڕێز کاک مه‌حمووده درێژ وه‌ک یه‌که‌م هاووڵاتی قه‌لادزێ که‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ڕێزه‌وه بهێنیز ته نا نه ت هیچ كه سێك نه بوو خۆی به‌به‌رپرسیاریان بزانێ. جێگای خۆیه تی میدكۆ ئنترناشناڵی ئه ڵمانی له بیر نه كه ین كه هه ندێك چینكۆ و داری له دوایدا دا به هه ندێك گوند نشین. له وانه یه له دویش دا ڕێكخراوی فریاکه‌وتنی ئیسلامیش هه ندێك یارمه تی منداڵه هه تیوه كان دابێت. به ڵام سه‌رچاوه ی سه ره كی هێز و بازوی خه ڵكی ماڵ كاول بووی ڕه ش و ڕووته كه بوو. زۆر كه س جێگا

په‌نه‌جه‌ی خێریان به ئاوه دان كردنه وه و ڕوناك كردنه‌وه‌ی قه ڵادزێ وه دیاره له وانه:

* كاك حه‌سه‌ن و حوسێنی حاجی عه لی چه ند كه سێكی تریشو

* برایانی ئه‌ندازیار سه‌روه‌ر ، فه‌ره‌یدون، دلاوه‌ر ، عه‌بدوڵا حوسێن ، حه‌سه‌نی مه‌لا بێشیری، دلاوه‌ر قوباد و چه‌ند ئه‌دازیارێکی به‌ڕێزی‌ تر،

* جێگای خۆیه‌تی ناوی دكتۆر عه‌بدول ڕه‌حمان حه‌مه‌ده‌مین ببردرێت كه به بێ هیچ ئیمكاناتێك شه‌و ڕۆژ له خزمه تی نه‌خۆش و نه‌داره‌كاندا بوو. جێگای خۆیه‌تی وه كو سومبولی ئاوه‌دانی و مرۆڤ دۆستی به زیندوی په یكه‌ریان بۆ بكرێت.

* جێگای خۆیه‌تی لێره بۆ مێژوو روخسه‌دتان لێبخوازم بڵێم: (3)

9- پڕشكی شه ڕی براكوژی له ساڵانی 1994 و 1995 و 1996 :

وه ك وه فایه‌ك بۆ خوێنی شه هیدان و ڕوحی شۆڕش كێڕی خه ڵكی قه ڵادزێ، له جیاتی گوڵ باران و بڵاوكردنه وه ی تۆی خۆ شه ویست و ئا وه دانی، یه كه م گوله خۆكوژی وبرا كوژیان به جه رگی قه ڵادزی وه نا له 1994. هه ر چه نده خه ڵكی ئه و شاره زۆر جار جه‌رگیان سوتاوه به تۆپباران و بۆردومان ڕژێمه كانی عێراق و ئێران به ڵام عز به كان دڵیان به‌وه ئاوی نه‌خوارده وه هه‌تا تۆ په‌كانی خۆشیان لێ تاقی كرده وه و به 10 یا ژن و منداڵیان له ما ڵه كانی خۆ یان دا به بێ تاوانی كوشت. زۆر ماڵ كه هه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوون له وانه كاك حه‌سه‌ن و حوسێنی حاجی عه‌لی و عومه‌ر چاوشین وعوسمانی حاج عه وڵای نوره دینی كه به یه ك جار 21 كاسیان له و بێ گوناحانه كوشت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌سه‌دانیان له‌و ناسكو نازدارانه‌ی قه‌ڵادزێ یان به به رچاوی خه ڵكه وه له ناو شار و ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی كوشت، ئه و جا كه وتنه تیرۆرو ڕه شه بكوژی به تا وانی جیاوازی بیر و ڕا. یا مل بۆ كه چ نه كردنیان یا شه ڕ بۆ نه كردنیان. له وانه كاكه مین ناسراو به (ڕزگار) كه له شه وی 26/27-12-1996 له ته مه نی 27 ساڵیدا له‌به‌ر ده‌م مزگه‌وتی كاره با تیڕۆڕیان كرد. به مه رجێ هه موو ژیانی ئه‌م كوڕه خه بات و پێشمارگایه تی بوو. ئه مانه و به سه ده‌ها تاوانی له‌م شێوه‌یه كه به‌رامبه ر به خه ڵكی كوردستان به گشتی و قه‌ڵادزێ به‌تایبه‌تی كردویانه. له ئاخر كۆبوونه وه ی هه ردووك مه كته ب سیاسی دوكان و سه ری ڕه ش بڕیاریاندا كه یه كه م كۆ بوونه وه ی

په رلمانی تازه هه ڵبزێردراو له یادی 24. 04. 2005 قه ڵادزێ بكرێت خه ڵكی كوردستان زۆریان پێ خۆش بوو وه ك ڕێز لێ نانێك له م كاره ساته گه وره و نه فره ت كردن له شه ڕی ناو خۆ كه له وێووه ده ستیان پێ كردوو له وێشه وه‌كۆتایی پێ بهێنن و هه ردوك ئیداره كه یه ك پێ بگرنه وه.به ڵام به دا خه وه دوایان خست له به ر به هێند گرتنی كه بوونه وه كانی به غدا. له خوا ده پاڕێینه وه و ئومێد ده‌كه‌ین كه چیتر یاری به موقه‌ده‌راتی خه‌ڵكی كوردستان نه كه ن و هه رچی زوه واز له پاوان كاری سیاسی خۆ سه پاندن به سه ر ئراده گه ل بێنن و ڕێگا بده ن په رلمانی تازه كۆبێته وه و هه‌رچی زووه ئیداره كه تێكه‌ڵ بكه‌نه‌وه و كار بكه ن بۆ گه‌ڕاندنه وه ی ناوچه به عه ره ب كراوه كانی تریش بۆ سه ر ئیداره ی حكومه تی كوردستانی یه كگرتوو. كه ئه‌مه‌ش ئاواتی هه‌موو خه لكی كوردستانه و شه‌هیده‌كانیشمان ڕوحیان پی شاد ده‌بێت.

 

10- پێشنیارمان:

وه ك تا كێكی كورد كه بۆچركه یه كیش له سه نگه ری داگیر كه رانی ووڵاته كه م دا نه بووم هه‌میشه له سه‌نگه‌ری گه‌ل و ووڵاته كه‌مان بووم و خاوه نی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی ، بریندار به‌زه‌هر و زیندانی سیاسی و خاوه نی شه هید پێشنیارم ده‌که‌م:

 

بۆ په‌ڕلمان و حۆكمه تی كوردستان:

یه‌که‌م- ڕۆژ 24. 04 به ڕۆژی جینۆسیدی کوردستان بناسێنن له‌ جیاتی 14. 04 چوونکا:

1- سه‌رۆک مسته‌فا پارزانی نه‌مر ئه‌م ڕۆژه‌ی به‌ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان و ماته‌مینه ڕاگه‌یاند،

2- پێش ئه‌م ڕوداوه جۆری کۆمه‌ڵ کوژی له‌م جۆره له‌کوردستان ڕووی نه‌دا بوو،

3- ده‌توانین به‌ده‌ست پێکی به‌رنامه‌ی جینۆسیدی کورد له‌لایه‌ن به‌عسته‌کان له‌قه‌ڵه‌می بده‌ین،

4- بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژووی شۆڕشه‌کانی کوردستان، له‌ قه‌ڵادزێ یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشێ کوردستان کرایه‌وه، که‌ پێش ده‌ست کردن به‌خوێندن به‌م کاره‌سته‌ دڕنده‌یه شه‌هید کر.

دووه‌م - قه ره بووی هه موو شه هیدان و زه‌ره‌ندمه‌ندانی ڕا گوێزراوی قه ڵادزێ بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌کو هه ڵه بجه و بارزانیه كان وبه‌ ناو ئه نفاله كان و هه موو شه هیدانی كوردستان به بێ جیاوازی بیر و بۆچوون و ده نگ و ره نگیان.

سێ‌هه‌م - مه‌رزی قه‌ڵادزی – سه‌رده‌شت به‌ره‌سمی بکه‌نه‌وه‌و وه‌ک مه‌رزه‌کانی تری حاجی هۆمه‌ران و باشماخ و خانه‌قین و شوێنه‌کانی تر. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جاده‌و بانه‌کانی سنور فراوان بکه‌ن.

بۆ سه رۆكایه تی زانكۆی سلێمانی:

یه‌که‌م - دۆسیه یه‌ك بۆ یه‌كه‌م زانكۆی شه‌هید كراوی كورد له قه ڵادزێ بكه‌نه‌وه، له ڕێگای یونسكۆ و ناوه ندی زانكۆ جیهانیه كان به‌رز بكرێته وه ك یه‌که‌م شاڵاوی جینۆساید به رامبه‌ر به گه لی كوردستان. وه له دادگایی لاهای له‌ هۆڵندا بخه‌نه به‌رده‌م دادگا.

دووه‌م- ئه‌و چه‌ند کۆلیژه‌ی که‌ له‌قه‌ڵادزێتان کردوونه‌وه و سه‌ر به‌ زانکۆی کۆیه‌ن، بیان خه‌نه‌ سه‌ر زانکۆی سلێمانی و په‌ره‌یان پێ بده‌ن و لێ‌ی زیاد بکه‌ن. به‌تایبه‌ت کۆلیژ سه‌ربازی و ئه‌رکان بگوازنه‌وه بۆ بناری ئاسۆس و بنکه‌کانی کۆنی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا. بۆ ئه‌وه‌ی به‌کردار ڕوحی پێشمه‌رگایه‌تی به‌زیندو ڕابگرین و به‌ ئه‌کادیمی بکه‌ین،

سێ هه‌م- وه‌ک وه‌فایه‌ك بۆ خوێندكاره شه هیده‌كان زانكۆ سلێمانی له قه‌ڵادزێ. مۆنیمێنتێك بۆ زانكۆی

شه هیدكراو له ناو زانكۆی سلێمانی بکه‌نه‌وه و باسێكی مێژووی له و باره‌وه له هه‌موو كۆلیژه كان له‌و باره‌وه پێش كه ش بکه‌ن.

 

بۆ خه ڵكی قه ڵادزێ:

- داوام له خه ڵكی زوڵم لێكراوی قه ڵادزێ یه كه به زه یان به یه كتر دا بێته وه و با وه شی خۆ سه ویست و برایه تی بۆ یه كتر بكه نه وه و له یه كتر ببوورن. ده رس له ڕا بردوو وه ربگرن، بینیان كه به رهه می قسه ی ناخۆش و ڕه ق ته نها شه ڕ و ماڵ وێرانی و ده ر به ده ری یه. با ئه وجا هه موو به هه موو زمانی خۆ شه ویست و گۆڵ تاقی بكه ینه وه بزانین به رهه مه كه ی چیه. دڵنیام ژیانێكی پڕ ئاسودۆ و به یه كه وه ژیانه، كه ده بێته به ر قه رار بوونی ئا سایش و حكومه تی سه ربه خۆی كوردستان. كه ئه وه ش خه ونی هه موو لایه كمانه.

- داوام له قوتابی و خوێندكار و لاوانی قه ڵادزێ یه كه به بێ جیاوازی بیروڕا كۆمیسیۆنێك دروست بكه ن بۆ كۆ كرنه وه و تۆمار كردنی ناوی هه موو شه هیدانی قه ڵادزێ و هه موو زه ره ندمه ندان و ڕاگوێزراوانی ناوچه كه. چاوه ڕوانیان له هیچ حزب و ڕێكخراوێك نه بێت كه شتێكیان بۆ بكات خۆیان بیبه ن پێش كه ش به په رلمانی كوردستان، هێزه كانی فره ڕه گه ز كه ئێستا حاكمن له كوردستان و به باره‌گای نه‌ته‌وه یه ك گرتوه كانی بكه ن.

 

بۆ ڕۆشینبیرانی كوردستان:

داوا ده كه م با هه موومان به یه كه وه كار بكه ین بۆ سارێژ كردنی مه غزی شێوێندراوی مرۆڤی كورد، چونكه وه ك هه موو لایه كمان ده زانین، ڕژێمی داگیر كه ری به عس ته نها ووڵاته كه مانیان كاول نه كردوه به ڵكو مه غز و ڕوحی میلله ته كه شمانیان كا ول كردوه. با به هه موو مان كارێكی وا بكه ین له و چه‌واشه كاری را گه یا ندن ڕزگاری بكه ین. به زمانێكی پڕ خۆشه‌ویست وسۆز و ڕاستی ڕو داوه كانیان بخه ینه به ر ده ست. به ووشه و كلتوری ڕه سه نی كوردی ڕوحیان زاخاو بكه ین و ده ماری كرژ بوو و جه سته ی هیلاكیان ئارام بكه ینه وه. با چیتر به‌م كه س و به و حزب هه ڵا گوتن نه كه ینه خۆراكی ڕۆژانه یان و هێنده‌ی دی ڕاستیه‌كانیان لێ هه ڵنه‌گێڕنه‌وه. چونكه به‌ڕاستی ئه وه‌نده ی كه به‌ده ست هاتووه به‌رهه‌می قوربانی و ماڵ كاوڵ بوونه كانمانه. به شان و پیلی هیچ كه س و لایه نێك به ته نها به به رهه م نه هاتۆتوه. با ڕێگا نه ده ین چیتر ڕاگایاندنی دیما گۆگانه له ناو ڕیزه كانمان جێگای ببێته وه.

دوا ووته‌م:

* - با له یاده‌وه‌ره تاڵه‌كانماند ڕابردوومان وه بیر بێته وه و له 1964 تا ئێستاش زۆرترین ماوه یه بۆ ده رس لێ وه‌رگرتن. سه لمێندرا كه به دژایه تی و ته فره قه ته نها له سوكایه تی خۆمان و گه له مان زیاتر هیجی تری تێدانیه. به یه ك گرتن وله یه ك حاڵ بوون و ڕاوێژ نه ك هه ر ده تونین ماڵی خۆمان ڕێك خه ینه‌وه

به ڵكو سه رۆكایه تی كۆماری عێراقیش ببه ینه وه. ئه و ه شیان نابی كه س نه هی خۆی به ته نها بیبینێ و غروری بیگرێت، ده بێت به به رهه می نا نی شێنێ و زه ڵی و قه ڵادزێ و هه ڵه‌بجه ی بزانین. وه كه جه ند ڕۆژێكی ترش كه سه رۆكی هه رێمی كوردستان دیاری كرا، ده بێت پێ بڵێین ئه‌مه ئه‌مانه تی بارزانی و بارزانیه كان و ئه نفاله كان و هه موو شه هیدانی كوردستانه ده بێت زۆر به ئه مانه‌ته وه ته عامولی له‌گه‌ڵدا بكه ی ئه وجا ئێمه تۆ مان له ئازیز تر و به ڕێزتر ده بێت. ئێمه سه ركرده كانی خۆمان ده بێت زۆر به ڕێزه وه ته ما شا بكه ین به ڵام نابێت ڕێگا بده ین كه س خۆی به سه ردار و ئاغا و به گ بزانێ و كه س و كار ئه نفال و شه هیدان و تا كه كانی میلله ته كه مان دا فه ڕز كات و به نۆ كه ر و ڕه عیه تی خۆیانی بزانێت. ده بێت سه ركرده كانمان خۆ یان پێ خزمه‌تكاری گه‌له‌كه‌مان بزانن ئه‌وجا ئێمه‌ش به‌گه‌وره و سه روه ری

خۆمان ته‌ماشایان بكه ین.

* - زۆر جار له میدیاكان به رگوێمان ده كه وت كه فڵانه مه سئووله هه ستاوه له سه ر بوودجه ی حكوماتی

هه‌‌رێمی كوردستان به ردی بناغه‌ی فڵان پڕۆژه ی دانا، یا خوود فڵانه پڕۆژه كرده‌وه. به بێ ئه وه ی گوێ به‌سه‌ر په‌رشتی کوالیتایت و چاوه‌دێری و کۆنتڕۆڵی ووردی قۆنته‌رات چیه‌کان و ماوه‌ی جێ به‌جێ بوونیان بدات. پێم وانیه هیج مه سئوولوك ئه‌و کارانه‌ به‌ ئه‌رکی خۆی بزانێت!!

 

بۆ مێژوو به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌م خاڵانه‌ خواره‌ه‌وه‌ تۆمار ده‌که‌م که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ بابه‌ته‌که‌وه‌ هه‌یه:

1- به‌نده لاوێكی تازه پێ گه یشت و بووم، ماڵمان له ئۆردوگای سه‌رئاوی‌گه‌رم بووین له سه‌رپێڵی زه‌هاو. سه‌ركرده‌ی شه هید دكتۆر خالید سه‌عید که‌ له كۆبوونه‌وه‌ی ئورمی كادیرو سه ركرده كانی شۆڕش بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕ‌ش به‌شداری کردبوو. خه ڵكی هانده‌دا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو عێراق و جارێكی‌تر له‌وێوه ده ست به شۆڕس بكه ینه‌وه. [ به‌نده‌ و كۆمه‌ڵێك لاوی خوێن گه‌رمی تر له‌وێ بووین با سی خیانه‌تی شای ئێرانی بۆ ده‌كرین و ده‌ی ووت پێویسته خه ڵكی كورد به زوترین كات ئێران و ژیانی ئاواره یی ڕه‌د‌كه‌ینه‌وه و بگه‌ڕێینه وه بۆ ناو ووڵات و درێژه به خه‌بات ده ین. بۆ مێژوو ده یڵێم هه ر چه نده من ئه وكاته زۆر له سیاسه ت حاڵی نه ده‌بووم ، به ڵام به چاوی خۆم بینیم شانۆ گه ریه كیان ساز كرد به به رده م ئه و

كۆمه ڵه‌ی كه دكتۆ خالید قسه‌ی بۆ ده كردن. یه كێك ده‌سرۆكه‌یه‌كی له‌چاوی خۆی به‌ست بوو، به‌ئه‌نقه ست خۆی له شتی هه ڵده نگواند و سه‌د جار خۆی به ئه‌رزی دا ده داو هه‌ڵ ده‌ستاوه. ده یویست پێمان بڵێت به كوێرانه به و ڕێگایه‌یدا مه‌ڕۆن و خۆله خندڕكان ماون. هه ر له ئێرانێ بمێننه‌وه و مه‌ڕۆنه‌وه . وابوو به نهێنی هه ندێك خه ڵك قه ولیان دا بوو که‌رگه‌ڕانه‌وه له‌كوردستانه وه په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كه‌نه‌وه.( من یه كێك نه بووم له و قاره‌مانانه به‌داخه‌وه له‌به‌ر خوێندن و که‌م ته‌مه‌نی) به‌ڵام چه‌ندین كه‌س له خێزانه‌كه‌ی ئێمه به‌نهێنی قه ولیان پێدا بوون . له وانه كاك قادرم. ئه‌مانه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه م دا گه‌شه‌یان كرد زیاتر له 100 لاو و گه نجی قه‌ڵادزێ كاریان ده كرد. به ئاشكراو به بێ ترس كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌كرد و یارمه‌تیان بۆ دروست كردنه‌وه‌ی شۆڕش كۆ ده‌كرده‌وه و ووشیاری خه ڵكیان ده كرده‌وه كه شۆڕش هه‌رماوه‌ ، ووره‌یان وه‌به‌ر خه‌ڵک ده‌دا. ته‌هدیدی ئه‌وانه یان ده كرد كه ده‌بوونه به به‌عسی یا ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا جاسووسیه‌كان تێكه‌ڵ ده كرد. ڕێگایان له‌ قۆنته‌رات چیه‌کان ده‌گرت که‌ قۆنته‌راتی دروست کردنی ئۆردوگاکان وه‌ر بگرن.

 

2- { وه ك شا هیدێك بۆ مێژوو ده یڵێم به‌نده یه كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه دوای كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و

ئه نفاله كان بڕوام به خه‌باتی ته قلیدی نه ما بوو، پێم وا بوو ده بێت خه بات به خه باتی جه ماوه ری بكرێت و بگوازرێته وه بۆ ناو ئۆردوگا زۆره ملێكان وشاره كانی كوردستان. بۆ ئه و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی ڕێكخستنی حزبی سۆسیالیست كوردستان كه ئه‌وكات عادل مراد لێپرسراوی بوو ما مۆستا عه‌بدوڵا كه‌ریم ( بری شه هید مام ئاراس) ئه ندام بوو تێیدا باسم كرد زۆر یان لا په‌سند بوو . پێیان باش بوو له گه ڵ كاك ڕه سولی ڕه حمه‌تی باسی بكه‌م. به ڕێكه وت ئه‌و كاته چوو بۆ وه بۆ ماڵی خۆیان له ئورمێ. بۆ ئه و

مه‌به سته سه‌فه‌ری ئورمێم كرد. بابه‌ته‌كه‌م بۆ ڕه‌حمه‌تی كاك ره سو‌ڵ باس كرد و ڕاو سه‌رنجه‌كانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنیشم پێ ڕاگه یاند. زۆری له لا په سند بوو. به ڵام له گه ڵ ئه‌وه دا نه‌بوو من ئه و ده‌وره ببینم. پێی وابوو ڕژێم من باش ده‌ناسێت و هه‌رزو ده‌مگرن و له سێداره‌م ده‌ده‌ن. چوونكه پێشتر له‌گه‌ڵ خۆی و كاك دكتۆر ، کاک عه دنان موفتی ، مسته‌فا چاو ڕه‌ش و کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌و کادر و پێشمه‌رگه‌ی تر به زه‌هری مشك (تالیۆم) ده رمان خواردی كرا بووین و له هه موو ڕۆژنامه كانی ده‌ره‌وه بڵاو كرا بۆوه. دوای ئیلحاحی زۆری من به نا به دڵی ڕازی بوو. ووتی زۆر باشه بچۆ به ڵام نه‌هێڵیت به رده‌ستی ڕژێم بكه‌ویت. گه ر تینیشت بۆ هات له ڕێگای ماڵی مینه ‌قومبه‌له له‌ئۆردوگای ژاراوه خۆت بگه‌یه‌نه وه شاخ. نازناوی ( هیوا كه ریم) و ژماره ی نهێنی (351) پێ به خشیم. وا بوو من هاتمه خواره وه خۆم خێزانه كه‌میان گرت و بردیانین له ئۆردوگای به رد حوشترو گرده چاڵ له پارێزگای هه ولێركه هه رچی ماڵی پێشمه رگه و بارزانیه كانیان لێ كۆ كرد بۆوه ده‌ست به‌سه‌ر کراین. به ڵام به داخه وه پێش ئه وه ی كاره كانم ته واو بكه‌م كه وتمه ده ستیان و بردیانم بۆ (مدیریه استقبارات العسکریه العامه / شعبه الرابعه) دواتریش بۆ هه یئه‌ی خاسه له ئه بوغرێب. زیاتر له 3 مانگ زیندانی بووم دوایی به بڕیارێكی تایبه تی ( مجلس قیاده‌ الثور) پێش را په ڕینه كان به ماوه یه ك به ر بووم، نا مه یه كی تا یبه تی كاك ره سولم پێ گه یشت له ڕێگای شه‌هید ڕزگار وه. داوای كرد بوو كه ده بێت په یوه ندی به سه‌رۆك جا‌شه‌كان وه بكه ین و ڕێكیان خه‌ین خۆمان ساز بكه ین بۆ ڕاپه ڕین.

 

 

 

3- به‌نده له‌ لیژنه‌ی ته‌نسیقی سلێمانی بووم، وه‌ک میحوه‌ڕی قه‌لادزێ، ڕانیه، دووکان تا سلێمانی. خوالێخۆش بوو کاک ڕه‌سوڵ مامه‌ند نامه‌یه‌کی بۆ ناردم، داوای لێکردم که‌چاووم به‌پارێزگاری سلێمانی بکه‌وێت و به‌ناوی ئه‌و وه‌ک ئه‌ندامیکی سه‌رکردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی کوردستانی داوای لێ بکه‌م بۆ گێرانه‌وه‌ی ءخۆراکی بایعی بۆ ناوچه‌که. به‌جوهد و ماندوو بوونێکی زۆر توانیمان خۆراکی ئۆردوکانی بازیان و باینجان به‌ناوی رانیه بگوازینه‌وه بۆ قه‌ڵادزێ. { له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان به‌مه‌رسومی جه‌مهوری پشده‌ریان له‌خه‌ریته‌ی عئێراق سڕیبۆوه}.

4- خوا لێی خۆشبێ كاك ره سوڵ مامه‌ند یه‌كه‌م ئه ندامی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانیه كه

له 07-03 -1991 که‌ له‌ سونێ وه‌ به‌ ناو پشده‌ری سوتماک کراو و ڕاگوێزراودا گه یشته شاری رانیه.

 

 

سه‌رچاوه‌کان:

1- ماڵپه‌ری قه‌ڵادزێ له‌ ئاماده‌کردنی کاک قوباد قه‌ڵادزێیی

2- کۆستی شارێک نوسینی پارێزه‌ر تاها بابان

3- بیره‌وه‌ری پێسمه‌رگه‌یه‌ک نوسینی کاک سه‌ید کاکه

4- نوسراو و بڵاوکراوه‌ نهێنیه‌کانی حزبی سۆسیالستی کوردستان

 

هۆڵندا/ لاهای

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه