بانگه‌واز بۆ یادی 24 . 04 له‌ ناو پارلمانی به‌ریتانیا

 

ماڵپەری قەڵادزێ:

که‌س و کار، دۆستان و پشتیوانانی شه‌هیدان و قوربانیانی بۆردومانی یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کوردستان له‌ 24 – 04 – 1974 و ڕاپه‌ڕینه‌کانی 1982 و دواتر له‌ قه‌ڵادزێ.

کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیر و خه‌مخۆری کێسه‌کانی پشده‌ر له‌ له‌نده‌ن، له ڕۆژی 28 – 04 – 2011 هه‌ڵده‌ستن به‌ گه‌یاندی ئازار و مه‌ینتیه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌ په‌ڕلمانی به‌ریتانیا.

بۆیه داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان کوردستان به‌ بێ جیاوازی بیر و ڕا و شوێنی له‌ دایک بوونی ده‌که‌ن، که‌ بفه‌رموون وه‌ک شاهید حاڵ له‌ هه‌ریه‌ک له‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی که‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا هاتووه ئاماده‌بن و به‌شداری بکه‌ن له‌گه‌یاندی ئه‌و په‌یامه‌ گرنگه‌دا.

بۆ به‌ر چاو ڕوونی هه‌موو لایه‌ک ده‌توانن به‌ زمانی کوردی قسه‌ بکه‌ن، وه‌رگێڕی باوه‌ڕ پێکراوی خۆبه‌خش ڕاسته‌ و خۆ به‌ زمانی ئینگلیزی په‌یامه‌که‌تان ده‌گه‌یه‌نێت

بۆ زانیاری زیاتر و هاوکاری یان بۆ دیاری کردنی کات بۆ قسه‌ کردن ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆن و ئێمایل ئه‌درێسانه‌وه‌ بکه‌ن:

 

07738853380

07809673942

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 

ئه‌درێسی هۆڵی په‌رلمان‌

Address:

Attlee Room

House of Commons

London

SW1A 0AA

Date /28/04/2011

katjmer 8.00 PM

Attlee Room

 

 

(( په‌ڕه‌ی شار ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه