٢٤/٤ له‌ قۆناغی به‌حزبی کردنه‌وه بۆ قۆناغی به‌ جیهانی بوون

 888.jpg


به‌ڕێزان وێڕای دانه‌واندی سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ڕوحی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی یه‌که‌م زانکۆی شه‌هید کراوی کوردستان له‌ قه‌ڵادزێ و هه‌موو شه‌‌‌هیدانی کوردستان، ده‌ست خۆشانه‌ له‌و کۆمه‌ڵه لاو و ڕۆشنبیره‌ و کورد په‌رووه‌ره‌ ده‌که‌ین که‌ خۆبه‌خشانه له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌سته‌ی پشتیوانی پشده‌ریان پێک هێناوه و یادی 24. 04 ی ئه‌م ساڵ له‌ هۆڵی په‌ڕلمانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

هیوادارین ڕۆژی‌ 28. 04. 2011 هه‌موو لایه‌ک به‌گیانی هه‌ست به‌مه‌سئولیه‌‌ت کردن به‌رامبه‌ر به‌ خوا و که‌س و کاری شه‌هیدانی کوردستان ، له‌ هۆڵی په‌ڕلمانی به‌ریتانیا نیشانی ده‌ین، که‌ میلله‌تی ئێمه‌ قۆناغی ده‌مارگیری حزبایه‌تی به‌ڕێ کردووه‌ و پێ‌ی ناوه‌ته‌ قۆناغی خه‌باتی مه‌ده‌نی سه‌رده‌میانه‌. وه‌ هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه ببێته‌ فاکته‌ری گواستنه‌وه‌ی هه‌موو کێسه‌کانی میلله‌ته‌که‌مان بۆ ناوه‌نده‌ ڕه ‌سمیه‌ بڕیار به‌ده‌سته‌کانی جیهان.

داوا له‌ هه‌موو ڕه‌وه‌ندی کورد بێ جیاوازی بیر و ڕا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌گشتی و له به‌ریتانیا به‌ تایبه‌تی ده‌که‌ین، له‌ کاتژمێر 20:00 تا 22:00 له‌م ئه‌درێسه‌ی ئاماده‌بن:
Attlee Room, House of Commons, London, AA0 SW1A

هه‌روه‌ها داوا له نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ له‌نده‌ن و هه‌موو ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان ده‌که‌ین که‌ له‌و مه‌ڕاسمه مه‌زنه‌دا ئاماده‌بن..

شکۆداری بۆ که‌س و کاری شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی کوردستان به‌گشتی و شه‌هیدانی 24. 04 ی قه‌ڵادزێ به‌ تایبه‌تی.

نوێنه‌رایەتی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ له‌ ده‌ره‌ه‌وه‌ی وڵات
له‌نده‌ن، 24. 2011.04

www.nawandiqaladze.com
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it


 

(( په‌ڕه‌ی ٢٤ / ٤ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه