یەک شەممە, 24 نیسان 2011 21:47
عوسمان عه‌لى وه‌یسى:
نه‌ته‌وه‌ى کورد، پێکهاته‌یه‌کى مرۆییه که له ژماره‌و رووبه‌رى زه‌وى و سامانى ولآتهکهى و هێزى جیۆسیاسى و جیۆپۆله‌تیکى چوارچێوه‌ى گشتى خاکه‌که‌ى، له زیاتر له هه‌شت یه‌کى ده‌وڵه‌تانى ئه‌مڕۆى جیهان به هێزتره، به‌لآم له روانگه‌ى یاساى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و که‌سایه‌تیه دهولییهى نییه که خاوه‌نى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى بێت و بتوانىَ له به‌رده‌م ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌کانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان داواى دادپه‌روه‌رى بکات، بۆیه له روانگه‌ى ئه‌م یاسایه وجودى نه‌ته‌وه‌ى کورد وه‌ک تاک و گروپ و کۆمه‌ڵى نه‌ژادى هه‌یه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى که کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه‌و ملکه‌چى یاساى ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ن ، ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌ى کورد ناتوانىَ له به‌رده‌م لیژنه یان یه‌که یان ئه‌نجوومه‌نى مافه‌کانى مرۆڤى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش نوێنه‌رایه‌تى خۆى بکات، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێک له ده‌وڵه‌تانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کێشه‌که‌ى نه‌گه‌یێنێته به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌ندانه.
که‌واته چه‌مکى مافى چاره‌نووس، که له بنه‌ڕه‌تدا مافێکى گشتى گه‌لانه، له روانگه‌ى تاکه‌وه له عورفى یاساى نێوده‌وڵه‌تى ته‌ماشاى ده‌کرێت، چونکه دهبىَ جیاوازى بکه‌ین له نێوان بوونى ئه‌م مافه له سه‌رئاستى سروشتى و ئاسایى که لایه‌نى تیۆرییه، وه له نێوان ده‌رفه‌تى به کارهێنانى و ئاره‌زوو خواستى پیاده‌کردنى، ئه‌م پرسه‌یه‌ش زۆر لایه‌نى میسالى و مۆڕاڵى هه‌یه وه له‌سه‌ر ئاستى ماف و ئاستى سیاسیش دهوروژێنىَ، لایه‌نى میسالى و ئه‌خلاقى نموونه‌ى بالآیه له عه‌داله‌ت و یاساى سروشتى و لایه‌نى ماف ئه‌وه‌یه که یاسا‌و عورفى ده‌ولى باسى ده‌کات و وهلآمهکانیش تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات له سه‌ر ئه‌م پرسه جیاوازن.
هه‌ربۆیه له رووى سروشتییه‌وه ده‌ڵێین که نه‌ته‌وه‌ى کورد یه‌که‌و یه‌ک نیشتیمانى هه‌یه، کوردستان سه‌ره‌ڕاى دابه‌شبوونى سیسى و کورد وه‌ک هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کى تر مافى چاره‌نووسى هه‌یه، ئه‌م مافه ئه‌به‌دییه قابیلى سازشکردن نییه ، هیچ مرۆڤێکى کورد یان حزبێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناتوانىَ واز له‌م مافه بهێنىَ یان لێى که‌م بکاته‌وه له سه‌ر حیسابى نه‌وه‌کانى ئایینده.... وه هیچ لایه‌نێکى غىیره کوردى ده‌وڵه‌ت بن یان کۆمه‌ڵه ده‌وڵه‌ت ناتوانن نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌م مافه بێبه‌شبکه‌ن به ناوى یاسا‌و دهشتوور یان به هێز،به‌ڵکو مافێکى سرووشتییه له سه‌ر رووى زه‌وى و خه‌بات به شێوازى جۆراو جۆر بۆ به‌دیهێنانى به‌رده‌وام ده‌بێت تا له ده‌رفه‌ت و پێشهاته‌کان بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى کورد ده‌رفه‌ت دهبینىَ.
له لایه‌کى تر، مرۆچایهتى له کۆمه‌ڵێک به‌هاو مافى به‌یه‌که‌وه گرێدراوى گشتى هاوبه‌شن که پێشێل کردنى هه‌ر یه‌کێکیان پێشێلکارییه به‌رامبه‌ر رێسایه‌کى به‌رکارى یهکىَ له رێسا‌و پرینسیپه‌کانى یاساى گشتى نێوده‌وڵه‌تى، خۆ ئه‌گه‌ر تاوانى نێوده‌وڵه‌تى له چه‌شنى ئه‌وانه‌ى که ئه‌م یاسایه ناساندوونى ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا به‌رپرسیارێتى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ره‌و، یاساى تاوانکارى نێوده‌وڵه‌تى رێوشوێنى دادگایی‌کردن و جێکه‌وته‌کانى تر‌ى داناوه، ئه‌گه‌ر لایه‌نى قوربانى خودان ده‌وڵه‌تیش نه‌بێت.
ده‌رئه‌نجامه‌کانى جه‌نگى یه‌که‌مى جیهانى زۆر بىَ ره‌حمانه و زاڵمانه ، دوور له پرنسیپه یاسایى و ئاینیه‌کان جه‌سته‌ى کوردى پارچه پارچه کرد ، که تیایدا به‌ره‌ى ڕۆژئاوا‌و به پێچه‌وانه‌ى گوتارى چوارده خاڵى مافى چاره‌نووسى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا وێدرۆ ۆڵسن و بهبىَ ره‌چاوکردنى ڕوحى په‌یماننامه و عورفه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و بهبىَ ڕه‌چاوکردنى پرنسیپى نه‌ته‌وه‌کان (مبدا القومیات) و بهبىَ ڕه‌چاوى ڕێسا و جوانى به‌ها ئایینیه ئاسمانیه‌کان به‌تایبه‌تى (مه‌سیحى و ئیسلام) و بهبىَ ڕه‌چاوکردنى پرنسیپه ئهخلاقیهکانى مرۆڤایه‌تى و بىَ گوێدان به به‌ڵێن و په‌یمانه‌کان، ئه‌م چوار مێخهکیه بۆ کورد و خاکه‌که‌ى نه‌خشه ڕێژ کراو پیاده‌کرا .
له به‌رامبه‌ر ئه‌م زوڵمه مێژوییه‌دا، کورد به‌رگرى له مانه‌وه‌ى خۆى کرد و بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى ده‌ستى پىَ کرد، له‌م ناوه‌شدا که شۆڕشى سه‌رتاسه‌رى خه‌ڵکى کوردستان (ئه‌یلول) پێى نایه قوتاغێکى نوىَ و ڕ‌ژێمى به‌عسى فاشى ناچارکرد بۆ خواسته‌کانى ئه‌و قۆناغه مل بدات، که رێککه‌وتننامه‌ى ئازارى لێکه‌وته‌وه. به‌لآم دواى گۆڕ‌انى بارى ده‌ولى و سه‌قامگیربوونى عێرا ق و زیادبوونى داهاتى زۆرى نه‌وت و هێنانه ئاراى ته‌ماحى ده‌وڵه‌تانى ده‌واى و ئیقلیمى، رژێمى به‌غدا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕى سه‌رسه‌ختى و بێمنه‌تى و خۆسه‌پاندنى تاک لایه‌نه له شوباتى ١٩٧٤ ده‌ستى به شهڕکردجهوهو له ١/٣/١٩٧٤ ه‌وه کورد به ناچارى و بىَ ره‌حمانه که‌وته‌وه بهرشالآوى سه‌ربازى هێزى دڕنده‌وه نابه‌رابه‌رى داگیرکه‌رو شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌و به‌عسى رووخا‌و دههستى پێکرده‌وه.
٢٤/٤ ده‌ستپێکى پڕۆسهیکى فراوانى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى
به ئاگادرى و له پێش چاوى کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى و رێکخستنى نێوده‌وڵه‌تى و یاساى نێودهووڵهتى، چێشته‌نگاوى رۆژى ٢٤-٤ فڕۆکه‌کانى عێراق شارى قهلآدزێیان به چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆمباران کرد که زیاتر له ١٣٢ شه‌هید و زیاتر له ٤٠٠ بریندارى لێکه‌وته‌وه که سه‌رجه‌م قوربانیه‌کان له ئافره‌ت و منداڵ‌و خه‌ڵکى سیڤیلى شار بون تاکه زانکۆى کوردستان که له باوه‌شى شۆڕشدا درێژه‌ى به زانست ده‌دا که‌وته ژێر په‌لامارى چه‌کى کۆمه‌ڵکوژى قهگهغهکراو، کریس کۆچێرا دهڵىَ بۆ یه‌که‌مین جار فڕۆکه‌ى تۆپ هوێژى تۆپۆلۆف، که زیاتر پێده‌چوو له لایبه‌ن فڕۆکهوانانى سۆڤیه‌ته‌وه لىَ بخوڕێن، له ئاسمانى کوردستاندا به دیار ده‌که‌وتن و فڕۆکهوانانى عێڕاقى شارى قهلآدزێیان بۆردومان کرد که دواى دوو رۆژیش ٢٦/٤ شارى هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆردومان کرد که ٤٣ که‌س شه‌هید بوون و له ٢٩/٤/١٩٧٤ یش پردى گهلآڵهیان بۆردومان کرد که ٢٩ که‌س شه‌هید بوون.
رژێمى به‌غدا پڕۆسهیکى له ناوبردنى خه‌ڵکى بىَ چه‌ک و به‌شدارنه‌بوو له شه‌ڕى ده‌ست پێ‌کرد،جه‌نگ یان هه‌ر ململانێیه‌کى چه‌کدارى په‌یوندیه‌کان و جێکه‌وته‌کانى یاسایهکگى تایبه‌ت رێکى ده‌خات، ئه‌م چوارچێوه‌یه له نێوان لایه‌نه به شه‌ڕ هاتوه‌کان له لایه‌ک و له نێوان لایه‌نه به شه‌ڕ هاتووه‌کان و لایه‌نه‌کانى به‌شدارنه‌بوو له‌و ململانێیه‌دا له لایه‌کى تره‌وه.
له گرنگترین پرینسیپه یاساییه‌کان له‌م بواره‌دا ، له چوارچێوه‌ى یاساى مرۆیى نێوده‌وڵه‌تى و یاساى تاوانکارى نێوده‌وڵه‌تیدا، بریتیین له:
١. دهبىَ ئامرازه‌کانى جه‌نگ و رێوشوێن و رێوشوێنى ئیداره‌کردنى جه‌نگ له لایه‌ن لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌کان سنوورداربێت.
٢. به‌کارنه‌هێنان و رێگه گرتن له ئامرازى به‌ربه‌ریانه له جه‌نگدا.
٣. پاراستنى هاوولآتیانى سیقیل و به‌شدارنه‌بوو له جه‌نگدا.
٤. رێگه گرتن له زیانگه‌یاندنى زۆر‌و به‌رده‌وام به سروشتى ژینگه و شوێنه پیرۆزه‌کان و ناوه‌نده‌کانى رۆَشنبیرى و بىَ چه‌ک و یه‌که مه‌ده‌نى و خزمه‌تگوزاریه‌کان.
٥. رێکخستنى حاڵه‌تى بێلایه‌نى و مانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تانى به‌شدار نه‌بوو له جه‌نگدا به بێلایه‌نى.
٦. حه‌تمیه‌تى دادگایکردنى ئه‌نجامده‌رانى پێشێلکارى یاسای مرۆیى نێوده‌وڵه‌تى و گرتنه به‌رى هه‌موو رێوشوێنێک بۆ به‌تاوان ناساندن و لێکۆێنهوهو سزادانى ئه‌نجامده‌رانى و دیاریکردنى به‌رپرسیارێتى و به‌دواداچوونى جێکه‌وته‌کانى ئه‌و تاوانه له باره‌ى مافى قوربانیانه‌وه.
به‌ڵێننامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بایه‌خى به‌رچاوى داوه به پاراستنى مافه‌کانى مرۆڤ و ئازادیه سیاسیه‌کان، وه رێگه به ده‌وڵه‌ت نادات له ژێر چه‌ترى سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت پێشێلکارى و تاوانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدرێت، دواتر چه‌ندین رێککه‌وتننامه‌و بڕیاروراگهێنراو هه‌یه‌که رێگه له ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ و تاونى دژ به مرۆڤایه‌تى و تاوانى قڕکردن(جینۆساید) ده‌دات له‌وانه:
- جاڕنمامهى سانت بترسبۆرگ بۆ قهدهغىکردنى به‌کارهێنانى چه‌ند جۆرێکى دیاریکراو له گولله‌و مووشه‌ک له کاتى جه‌نگدا له ساڵى ١٨٦٨.
- رێککه‌وتننامه‌ى لاهاى بۆ رێزگرتنى یاسا‌و داب و نه‌ریته‌کانى جه‌نگ له ووکاییدا له ساڵى ١٨٩٩.
- رێککه‌وتننامه‌ى نه‌هێشتنى تاوانى جینۆساید و سزادان له سه‌رى که کۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵه ١٩٤٨دا ئه‌نجامیدا.
- رێککه‌وتننامه‌کانى ژنێڤ له ١٢ى ئابى ١٩٤٩ به تایبه‌ت چواره‌میان که تایبه‌ته به پاراستنى خه‌ڵکى مکهدهنى له کلتى جه‌نگدا، هه‌روه‌ها پاراستنى تایبه‌ت له هه‌رچوار رێککه‌وتننامه و پڕۆتۆکۆڵى یه‌که‌م و دووه‌مى ١٩٧٧ بۆ ئافره‌ت و مندالآن.
- رێککه‌وتننامه‌ى لاهاى ساڵى ١٩٥٤ که تایبه‌ته به پاراستنى شوێنه کو لتوریهکان و رۆشنبیریه‌کان له کاتى جه‌نگدا.
- برۆتۆکۆڵى یه‌که‌م و دووه‌مى ساڵى ١٩٧٧ که تایبه‌ته به پاراستنى دانیشنوانى هاولآتى له کاتى ناکۆکى چه‌کدارى نێوده‌وڵه‌تى و نانێوده‌وڵه‌تیدا.
- رێککه‌وتننامه‌ى رۆماى تایبه‌ت به دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى ساڵى ١٩٩٨.
سه‌ره‌راى ئه‌م رێککه‌وتنانه، کۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان چه‌ند بڕیارێکى ده‌رکردووه له وانه:
- بڕیارى ٣١٠٣ له ١٢-١٢-١٩٧٣ تایبه‌ت به مافى گه‌لان بۆ خه‌باتى ڕه‌وایان دژى ده‌وڵه‌تانى ئیستیعمارو ره‌گه‌زپه‌رست و فاشى ، وه بڕیارى ٢٦٢٥ که دووپات ده‌کاته‌وه هه‌ر پلانێک بۆ لهیاربردنى ئه‌و خه‌باته له گه‌ڵ یاساى نێوده‌وڵه‌تى ناکۆکه‌و په‌لامارو هێره بۆ سه‌ر ئاشتى و تهنایى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ر بۆیه ئه‌و هناکۆکیهى که بزوتنهوهویهکى خه‌باتگێڕى گه‌ل ده‌یکات ناکۆکییه‌کى نێوده‌وڵه‌تییه‌و، رێککه‌وتننامه‌کانى ژنێڤ و پڕۆتۆکۆڵى یه‌که‌مى به‌سه‌ردا جێبهجىَ ده‌بێت.
- راگه‌یاندنى تایبه‌ت به پاراستنى ئافره‌ت و منداڵ له حاڵه‌تى له ناکاوو ناکۆکى چه‌کدارى ساڵى ١٩٧٤.
- پرینسیپه سه‌ره‌کیه‌کانى پاراستنى هاولآتى سیڤیل له کاتى ناکۆکى چه‌کدارى.
هه‌روه‌ها یاساى نێوده‌وڵه‌تى هاوچه‌رخ ژماره‌یه‌کى زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ى یاساى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه که به‌رپرسیارێتى یاسایى ئه‌وان دیارى ده‌که‌ن که تاوانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام ده‌ده‌ن له وانه:
- به‌ڵێننامه‌ى دادگاى سه‌ربازى نێوده‌وڵه‌تى ساڵى ١٩٤٥.
- رێکه‌وتنامه‌ى تهقادومنهکردنى تاوانه‌کانه جه‌نگ و ئه‌و تاوانانه‌ى دژى مرۆچایهتى ئه‌نجامدراون ساڵى ١٩٦٨.
بڕیاره‌کانى کۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وانه :
- ته‌سلیمکردن و سزادانى تاوانبارانى جه‌نگ یاڵى ١٩٤٦.
- سزادانى تاوانبارانى جه‌نگ و ئه‌وانه‌ى تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تییان ئه‌نجام داوه ساڵى ١٩٧٠.
- پرینسیپه‌کانى هاریکارى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به گرتن و تهسلیمکردنىو سزادانى ئه‌و تاکانه‌ى که له تاوانه‌کانى جه‌نگ و دژه مرۆڤایه‌تى تێوهگکلاون ساڵى ١٩٨٣. و ..... هتد.
به‌م شێوه‌یه تاونى جه‌نگ یه‌کێکه له تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، که یهکىَ له پرینسیپ و رێسا سه‌ره‌کیه‌کانى پاراستنى هاوولآتى سیڤیل و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌کان و ئه‌و وێنانه‌یه که خودان به هایهکى شارستانین که نبىَ زیان به هاولآتیانى مه‌ده‌نى و شوێنه مه‌ده‌نیه‌کان بگات و ، نابىَ ببنه پێگه‌ى هێرشکردنه سه‌رو نابىَ کارى توند‌و تیژى و ترس و تۆقاندنیان به‌رامبه‌ر بکرىَ و, ئامانجه سه‌ربازیه‌کان ته‌نها دهبىَ رووبه‌ڕوى سه‌ربازو چه‌کداره‌کان بکرێنه‌وه.
به‌م پێیه‌ش تاوانى ٢٤ – ٤ که له بنه‌ڕه‌تدا به نه‌خشه‌یه‌کى داڕێژراو‌و به به‌رنامه ئه‌نجامدرا دژى خه‌ڵکى مه‌ده‌نى و به‌شدارنه‌بوو له شه‌ڕدا، وه دژى شوێنه زانستى و مه‌ده‌نیه‌کان له سه‌روویانه‌وه زانکۆ. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى چه‌ندین رێککه‌وتننامه‌و بڕیارى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و رێساکانى یاساى گشتى نێوده‌وڵه‌تییه.
ئه‌م تاوانه‌ى رژێم به بۆردومان و ناپاڵمباران و خاپورکردن و بۆمبارانکردنى شار‌و زانکۆ، هه‌روه‌ها پتر له ٢٠٠٠ گوند ماڵ و حاڵیان به جىَ هێشت و سه‌ره‌تایه‌کى فراوانى قڕکردن بوو، پتر له نیو مکلیۆن کورد ههلآتن و ماڵ و شار‌و گوندیان جێهێشت و به‌شێکى گه‌وره‌ى رووبه‌رى خاکى کوردستان چۆل بوو. له‌م رووه‌وه بارزانى نه‌مر رایگه‌یاند که ئه‌مه دڕندانه‌ترین ئه‌ڵقه‌ى زنجیره‌ى هڕى قڕکردنى گه‌لى کورده که ده‌یان ساڵه له دژى ده‌کرێت، هه‌روه‌ها به تاوانێکى نامرۆڤانه‌ى رژێمآ به‌عسى له قه‌ڵه‌م دا‌و هه‌وڵیدا که راى گشتى ده‌ره‌وه له به‌رامبه‌ر کوتنى به کۆمه‌ڵى رژێمى له ناوچووى به‌غدا له رێگه‌ى رۆژنامه نووس و ئاژانسه‌کان و پهیوهندیهکانهوهو راگه‌یاندنى جیهانى و ویژدانى مرۆڤایه‌تى لىَ ئاگادار بکاته‌وه، وێڕاى ئه‌وه‌ى که به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه‌ى له گه‌ڵ شار‌و شه‌هید و بریندار‌و زیانى هاولآتیان کرد. هه‌روه‌ها رو\\ۆڵهکلنى کورد‌و دوردستان، و قوتابیانى زانکۆ له هه‌ر کوێیوکى ناوخۆ‌و دهورهوهى ولآت بووبن به‌رده‌وام یادى ئه‌م کاره‌ساته‌یان له ویژدانى گه‌ل و ئه‌و ئاسته نێوده‌وڵه‌تییه‌ى بۆیان کرابىَ یادى کراوه‌ته‌وه.
له دواى پڕۆسه‌ى ئازدى عێراقیش به شانازییه‌وه یه‌که‌م روونکردنه‌وه‌ى یاسایى و سیاسیمان له گه‌ڵ چه‌ند بهرێزیکى تر‌ى هاوشارى له مانگى ٥ى ٢٠٠٥ دا به ههرسىَ زمانى کوردى و ئینگلیزى و عه‌ره‌بى پێشکه‌شى هاوپه‌یمانان له هوتێلى خانزاد له هه‌ولێر کرد‌و به گه‌رمى پێشوازییان له‌و بیرۆکه‌یه کرد بۆ دادگاییکردنى ئه‌نجامده‌رانى و ناساندنى وه‌ک تاوانێکى نێوده‌وڵه‌تى و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى خه‌ڵک و ئاوه‌دانکرنه‌وه‌ى شار.
کاتىَ یاساى دادگاى تاوانکارى عێراقى تایبه‌تمه‌ند به ژماره ١ى ساڵى ٢٠٠٣ ده‌رچوو، ئیختیصاصى ئه‌م مه‌حکه‌مه‌یه هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى گرته‌وه که له ١٧/ى ٧ى ١٩٦٨ تا ١ى ٥ى ٢٠٠٣ له لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه ئه‌نجامدراوه که دواتر بوو به دادگاى تاوانى عێراقى بالآ. به‌لآم ولایهى ئه‌م ددگایه تهنهخا به‌سه‌ر که‌سى سروشتى جێبهجىَ ده‌بێت که ئه‌مه‌ش گرفتێکه له‌م یاسایه‌دا هاتووه. به‌لآم خودى تاوانه‌کان که نێوده‌وڵه‌تیین و له دیاریکردنى ئه‌رکه‌کانیدا پشتیان به رێککه‌وتننامه‌و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌ستووه، وه ره‌هه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌م تاوانانه ئه‌و ده‌رفه‌ته دهرهخسێنىَ که که‌سى مه‌عنه‌ویش له ده‌وڵه‌ت و کۆمپانیاو رێکخراو به‌رپرس بن له‌م تاوانانه.
ئه‌م تاوانه دهکرىَ له چوارچێوه‌ى تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى دابنرێت که هه‌ر کارێکى نامرۆڤانه دژى دانیشتوانمى مه‌ده‌نى و شوێنه پیرۆز‌و کولتورى و رۆشنبیریه‌کان ده‌یگرێته‌وه، وه‌ک له مادده‌ى ١٢ دا هاتووه که هه‌ر هێرشێکى فراوان و نه‌خشه بۆرێژ دژى هه‌ر دروپێکى دانیشتوانى سیڤل ئه‌نجام بدرێت و زانینى هه‌بێت به‌م هێرشه، هه‌روه‌ها به بۆ چوونى ئێمه زیاتر ده‌چێته ناو چواردێوهى تاوانى جه‌نگ که ئه‌م کاره دژى یاساکانى جه‌نگ و رێکهوتنامهکانى ژنێڤى ساڵى ١٩٤٩ و برۆتۆکۆڵهکان و ئه‌وانى تر‌ى په‌یوه‌ندیدار له‌م رووه‌وه، هه‌روه‌ک مادده‌ى ١٣ى یاساى دادگاى بالآى عێراقى روونى کردۆته‌وه.
له کۆتاییدا، ناکرىَ له ئه‌نجامدانى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى وێڕاى به‌رپرسیارێتى تاکى ئه‌نجامده‌ر هه‌روه‌ها سه‌رکرده‌و ئه‌وانه‌ى که به‌رپرسیارێتى ده‌وڵه‌تیش له ئه‌نجامدانى ئه‌و کاراهى که هێزه سه‌ربازیه‌کان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن پشت گزىَ بخرێت و بۆ کوردیش ئه‌م لایه‌نه گرنگى تایبه‌تى هه‌یه.
نه‌مرى و خۆڕ‌اگرى بۆ خه‌ڵکى کوردستان زو سه‌ربه‌رزى بۆ شه‌هیدانمان.