یەک شەممە, 24 نیسان 2011 20:55
م.مشیر سورچی:
به‌یانی بوو تازهشارهجوانهكهی من له‌باوه‌شی پڕله‌سۆزی شهود ئارا مه‌بوو.
تیشكه‌كانی زێڕینی خۆر به‌رزایه‌كان و بنارو كێڵی مامندهو قه‌ڵادزه‌ی تازه رووناك كردبوو.
هێدی هێدی زۆر به‌نه‌رمی جوانی و شادی و نوێبونه‌وه‌ی دا ئه‌باراند.
تازه فریشته‌كانی له‌گه‌ڵ بوبول و مه‌لی جوان نه‌غمه‌ی خۆشی و میهره‌بانیان به گوێی شارم دا ئه‌چرپاند.
سه‌رده‌مێك بوو ڕق و كینه‌ی جادو گه‌رو ئه‌هریمه‌نه به‌دناوه‌كان!بۆكهنای ئارامیان شه‌پۆڵیان بوو!
كام رێگا تاریك وسه‌خته گرتیانه‌به‌ر وه‌ك دایكێكی مناڵ وونبوو!
به‌یانی بوو مه‌رگ فرۆش ئازادی دز له‌ئاسمانی كورد ده‌ركه‌وتن كه‌وتنه گیانی په‌پوله‌كان زۆریان قه‌تل و عام كردن!
تۆ پێت وایه قه‌ڵادزێ قه‌ڵای خۆراگری نی یه؟ یاپێت وایه ئه‌م سه‌نگه‌ره خۆراگره ته‌نها گورزێك و دوایه ؟
خۆ ده‌زانم بكوژی تۆمێژوو ده‌ست و رووی ڕه‌شه.
په‌تی سێداره‌ی كهوتهمل هه‌ر له‌ناو زیندانی ره‌شه.
دووژمنانت شه‌رمه‌زارن حه‌یای دوونیایان به‌ش ناكات !
هه‌موو ته‌مه‌نیان پایزه‌و بێ به‌هاره‌و دره‌ختیشیان چرۆناكات!
دڵنیابه ئازیزه‌كه‌م جارێكی‌تر ڕۆڵه‌كانت رێگا ناده‌ن ئازارت دهن كه‌س ناتوانێت جارێكی‌تر حه‌زه‌كانی تۆ حه‌شارده‌ن .
هیچ ناحه‌زێك له‌به‌ر شه‌پۆڵی توره‌یت ناتوانێ خۆی ڕاگرێ
قه‌ت ناكرێ جارێكی‌تر هه‌وڵی چڵكن به‌ری رۆژی قه‌شت بگرێ.
كیێ ده‌توانێ جارێكی‌تر سه‌مای مه‌رگ بۆ گوڵانی زانكۆ رێك خه‌ن؟
چۆن ده‌توانن له ئاهه‌نگی ئازیزانم لهبهستهڵهك ئاگر هه‌ڵكه‌ن؟
واتهمهنیان ڕوو لهلێژیو گه‌ڵارێزانی رۆحیانه
چاره‌نوسیان سێدارهیهو یاخود تائهبد زیندانه
قه‌ڵادزێ وه‌ك دایكێكی ده‌م به‌خه‌نده باوه‌شم بۆده‌كاته‌وه
وه‌ك نه‌سیمی به‌ره‌به‌یان هه‌رچی ئازار‌و مه‌ینه‌ته گشتم له‌بیر ئه‌باته‌وه....