قه‌ڵادزێ لانه‌ی شۆڕشم... چالاک پشده‌ری

 

قەڵادزێ لانەی شۆڕشم
کێوم دەشتم بەردو تاشەم
بۆ گشت کوردوستانم سەلماند
کە خاوەن خەڵکێکی باشەم
ڕاگواستن و تەخت کردن
چە ندەها جار شەهید کردن
تێک دران و وێران کردن
بۆ ردومانی  حەفتاو چوار
چۆکیان نەدا بەمنی شار
وامامەوە بەسەبەرزی
سەربڵندو بەنەبەزی

من قەڵادزێم ئازاری برینم چارە ناکرێ
جار ئەدەم بە هەموو دونیادا
با شەرم دایان گرێ
دەست مەخەنە زامەکانم
ئێستاش خوێنیان لێ دێتە خوار
دیسانەوە کۆستی منە
کۆستی بیست و چواری چوار

رولە ئیوارەی شار ئەکەم
کەچی شارم گشت خامۆشە
هەر ئەرۆم و پرسیار ئەکەم
نەم زانیوە بۆ شارەکەم
کە ئەمڕۆ یادگارێکی رەشە



مامۆستا چالاک پشدەری
نەرویج
23.4.2011

(( په‌ڕه‌ی ٢٤ / ٤ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه