جینۆسایدێکى فه‌رامۆشکراوى دۆسییه‌ى دادگایى به‌عس

کارزان محه‌مه‌د
سیسته‌مه‌ خوێناوییه‌که‌ى حکومڕانێتى به‌عس له‌ماوه‌ى (٣٥)سالى ته‌مه‌نى خۆیدا، به‌ده‌ر له‌سه‌رجه‌م ئه‌و سیاسه‌ته‌ جۆراوجۆرانه‌ى نمونه‌ى ته‌بعیس، ته‌عربیبو ته‌رحیلو...گرتییه‌به‌ر له‌پێناو تواندنه‌وه‌ى دانیشتوانى عیراق له‌نێو بۆته‌ى به‌عسیزمدا، گه‌لێک تاوانى گه‌وره‌شى له‌هه‌مبه‌ر کورد ئه‌نجام دا که‌ به‌هه‌موو پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌چنه‌خانه‌ى جینۆسایده‌وه‌و ده‌کرىَ کاره‌ساتى بۆردومانکردنى شارى قه‌لآدزێى چه‌ندجارشه‌هیدیش له‌ (٢٤/٤/١٩٧٤)دا به‌ده‌ستپێکى پیاده‌کردنى ستراتیژى به‌جینۆسایدکردنى گه‌لى کورد دابندرێت.
له‌م کاره‌ساته‌دا به‌پێى پیلانێکى نه‌خشه‌بۆداڕێژراوى ڕژێمى به‌عس، کاتژمێر (٩,٤٥) خوله‌کى سه‌رله‌به‌یانى (٢٤/٤/١٩٧٤) چه‌ندین فرۆکه‌ى مێکى ڕووسى بۆردومانێکى خه‌ستى شارى قه‌لآدزىَ و زانکۆى سوله‌یمانیان کرد که‌ تیایدا سه‌ره‌ڕاى کاولکردنى شاره‌که‌، پتر له‌ (٣٥٠) هاولآتی شه‌هیدو برینداربوون که‌ تائێستاش کاریگه‌رییه‌کى تراژیدیى قوڵى له‌سه‌ر دانیشتوانى شاره‌که‌ جێهێشتووه‌.
بۆردومانى شارى قه‌لآدزىَ فاکته‌ره‌که‌ى ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ هه‌ڵکه‌وته‌ى جیۆگرافى و به‌رزى ئاستى شۆڕشگێڕى ناوچه‌که‌، چونکه‌ له‌وسه‌رده‌مه‌دا بۆ به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى خوێندنى زانکۆ، زانکۆى سوله‌یمانى به‌بڕیارێکى ئه‌و کاته‌ى شۆڕش گوێزرایه‌وه‌ بۆ شارى قه‌لآدزىَ، ئه‌مه‌ش بووبه‌مایه‌ى نیگه‌رانییه‌که‌ى زۆرى ڕژێمى عیراق و دواجار بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و ئه‌زمونه‌ ئه‌کادیمییه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه‌ له‌شارى قه‌لآدزىَ ، به‌چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و شاره‌ى خه‌ڵتانى خوێن کرد.
ئه‌م تاوانه‌ ئه‌گه‌رچى به‌به‌راورد له‌گه‌لىَ تاوانه‌کانیترى ڕژێمدا ژماره‌ى قوربانییه‌کانى که‌متر بوو، به‌لآم گوزارشتێکى ئاشکرابوو له‌و ڕاستییه‌ى ئه‌مه‌ زه‌مینه‌سازه‌ بۆ جینۆسایدى گه‌وره‌ترو به‌رفراوانتر دژ به‌کورد، به‌جۆرێک که‌ دواتر کاره‌ساته‌کانى ئه‌نفالو کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدیش بوونه‌ ته‌واوکه‌رى ئه‌م ستراتیژى قڕکردنه‌ى ڕژێم له‌هه‌مبه‌ر گه‌لى کورد.
بێگومان کاره‌ساتى بۆردمانه‌که‌ هه‌موو ساڵێک به‌شێوه‌ى نهێنىو چالاکى پێشمه‌رگانه‌ یادى ده‌کرایه‌وه‌، به‌تایبه‌تى له‌یادى هه‌شته‌مین ساڵڕۆژى کاره‌ساته‌که‌دا دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ خۆپیشاندانێکى به‌رفراوانیان دژبه‌ ڕژێم ئه‌نجام دا که‌ تیایدا ڕژێم به‌چه‌ک وه‌لآمى خۆپیشانده‌رانى دایه‌وه‌و (دایکه‌ئامینه‌و مامۆستا سنه‌وبه‌ر) که‌ دوو شێره‌ژنى پێشڕه‌وى خۆپیشاندانه‌که‌بوون شه‌هیدکرانو ده‌یان که‌سیتریش ده‌ستگیرکران، ئه‌م کاردانه‌وه‌ تونده‌ى ڕژێم نه‌ک هه‌ر خۆپیشاندانه‌که‌ى سه‌رکوت نه‌کرد به‌ڵکو به‌بڕیارێکى سه‌رکردایه‌تى (ى.ن.ک) بووه‌ ڕاپه‌رین و بازنه‌که‌شى فراوانکرا تا سه‌ره‌نجام زۆرینه‌ى شاروشارۆچکه‌کانى کوردستانى گرته‌وه‌.
ئه‌وه‌ى له‌م ڕاڤه‌کورته‌دا جێگه‌ى هه‌ڵوێسته‌کردنى ئێمه‌یه‌، ئه‌مڕۆ که‌ یادى (٣٦)ساڵه‌ى بۆردومانو (٢٨)ساڵه‌ى خۆپیشاندان و راپه‌رینى شارى قه‌لآدزێیه‌، هاوکاته‌ له‌گه‌لىَ دوو بۆنه‌ى گرنگدا که‌ بریتین له‌ پرۆسه‌ى دادگایکردنى سه‌دامو داروده‌سته‌که‌ىو هه‌ڵمه‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى کوردستان. لێره‌دا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانو ده‌وڵه‌تى نوێى عیراق دوو ئه‌رکیان له‌به‌رامبه‌ر شارى قه‌لآدزىَ له‌ئه‌ستۆدایه‌، ئه‌ویش به‌دیکۆمێنتکردنى کاره‌ساتى قه‌لآدزێیه‌ تاوه‌ک شایه‌تحاڵێک بۆ دادگایى کردنى (سه‌دام حوسێن) به‌کاربهێنرێت که‌ له‌وسه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵسوڕاوترین پله‌دارى به‌عس بووه‌ بۆ داڕشتنى پیلانه‌کانى تواندنه‌وه‌ى کورد. دووه‌م ئه‌رکیش ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى زیاترى شارى قه‌لآدزێیه‌، به‌تایبه‌ت که‌ ئه‌م شاره‌ جگه‌ له‌و بۆردومانو کاولکردنه‌ کاره‌ساتى ڕاگواستنیشى به‌سه‌رداهاتووه‌.
دواجار پێویسته‌ بوترێت یادکردنه‌وه‌و به‌رزراگرتنى شه‌هیدانى ئه‌و کاره‌ساته‌، ته‌نها به‌مه‌راسیمێکى رۆتینىو هه‌ڵواسینى لافیته‌یه‌ک ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵکو ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شارى قه‌لآدزآو کۆکردنه‌وه‌ى دیکۆمێنته‌کانى کاره‌ساته‌که‌ بۆ دادگایى تاوانباران، تاکه‌ ڕێگاى ساڕێژکردنى برینه‌ قوڵه‌کانى ئه‌و شاره‌یه‌.

*karzan٩٨١@yahoo.com

(( په‌ڕه‌ی ٢٤ / ٤ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه