یەک شەممە, 24 نیسان 2011 03:33
م.خدرئیبراهیم – قه‌ڵادزێ
ئه‌گه‌رچى بۆردوومان کردنى قهلاَدزىَ له‌چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى جینۆسایدى رژمێکى تۆلیتاریدا ئه‌وپه‌ڕى ره‌هه‌ندێکى ترسناکى له‌هه‌ناوى خۆیدا هه‌ڵگرتووه،کهلهبهزاندنى ڕوحى شۆرشگێرانه و هه‌ستى کوردبوون و سڕینه‌وه‌ى ئاسه‌وارى نه‌ته‌وه‌یى دا خۆى ده‌نواند،بهلاَم خودى ڕ‌ژێمى تۆلیتارى به‌عس دا وه‌ک مۆته‌یه‌ک بۆ ئه‌و قووت بوَوه ،چونکه له‌لایه‌ن بۆردومانه‌که ناسنامه‌یه‌کى نوىَ ى بهبهعسى دهسهلاَتدار به‌خشى که‌پێشتر دام و ده‌زگاکانى به‌جۆرێکى تر پێناسه‌یان کردبوو،واتا ئه‌گه‌ر پێشتر جیهان له‌ئاست رژێمى به‌عس دا چه‌شنه هاوسۆزى و نزیکى هه‌بوو بێت (له‌سۆنگه‌ى ئه‌وه‌ى که ئه‌و ڕژێمه له‌پرۆگرام و راگه‌یاندنى خۆیدا وه‌ک هێزێکى مرۆڤ دۆستى ئاشتهوانى و ژیان دۆستى خۆى ده‌رنه‌خستووه )ئه‌وا به‌م بۆردوومانه که‌لێنێک له‌دیوارى داخراوى راسته‌قینه‌ى رژێم و هاته کایه‌وه و،لىَ یه‌وه حه‌قیقه‌تى نیازه شاراوه‌کانى به‌عس ده‌رکه‌وتن ،کهرژمێکه له‌ده‌ره‌وه‌ى به‌ها مرۆڤى و ژیانیه‌کان خۆى بهکاراکتهرى خۆڵقاندنى ته‌واوى مه‌رگه‌ساته مرۆیى وژیارى وکۆمهلاَیهتى و ئابوریه‌کان دادهنىَ.ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌م جار واى کرد به‌شێک له‌جیهان سڵ لهدۆستایهتى به‌عس بکاته‌وه و نیشانه‌یه‌کى پرسیارى له‌سه‌ر دابنىَ.
له‌لایه‌کى تریشه‌وه خودى بۆردوومانه‌که واى کرد کهجۆرێ له((بىَ منه‌تى له‌ئاست به‌عس))دا لاى دانیشتووانى ئه‌و شاره بخوڵقىَ،به‌و پىَ یه‌ى که‌ئه‌م تاوانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بهچڵهپۆپهى خراپهکاریهکانى به‌عس داده‌نرا که تا ئه‌و ده‌م په‌یره‌وى کردبوو.
بۆیه خودى ئه‌و بۆردوومانه بهدبوه ئیجابیهکهیدا واى کرد که‌خه‌ڵکى ئه‌و شاره بىَ ترس له‌پێش شاره‌کانى تر‌ى کوردستاندا له‌دوو سه‌رده‌مى لێک جودادا راپه‌رن و ببنه نموونه‌ى به‌ره‌نگارى و چاو شکاندنى به‌عس له کوردستاندا .
بۆیه من لێره‌وه بىَ هیچ دوو دڵى یه‌ک بۆردوومانى ساڵى ١٩٧٤بهڕاپهرینى ١٩٨٢وڕاپهرینى ١٩٩١دهبهستمهوه که‌له‌هه‌ردوو کیاندا خه‌ڵکى ئه‌م شاره ڕێنوێنى خه‌ڵک بوون .روودانى ئه‌م راپهرینانهش له‌و ده‌مه‌دا گرنگى خۆى ده‌رده‌خات که‌خه‌ڵکى (ڕاهاتوو له‌سه‌ر سته‌مکارى به‌عس )ته‌نانه‌ت له‌نیوان ئۆردووگاى زۆرهمڵىَ ى \"خه‌بات\"یشدا بلیمه‌تى و بوێرى خۆیان نواند‌و له‌بوونى هه‌زاران (جه‌یش و جاش )و فه‌یله‌قى پێنج و دام و ده‌زگاى زه‌به‌لاحى به‌عس له‌هه‌ردوو شارى (هه‌ولێر و موصل )سڵ نه‌که‌نه‌وه که‌ئه‌و په‌ڕى لهئۆردوگاکهوه نزیک بوون،یاخود با بڵێین به‌چوار ده‌ورى ئۆردوگاکه‌وه بوون .هه‌ر ئه‌م ڕاپه‌رینه سه‌ره‌تاییه‌ى خه‌باتیش بوو تێکراى کوردستانى گرته‌وه‌و به‌دواى زنجیره‌یه‌ک رووداوى تریشدا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى لىَ پێک هات.
که‌وایه ئه‌گه‌ر راپه‌رینى ١٩٨٢و ١٩٩١بهرههمى بوێرى خه‌ڵکى قهلاَدزىَ ى راهاتوو لهستهمى به‌عس بێت ،ئه‌وا خودى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش ده‌بێته به‌ره‌نجامى ئه‌و ڕاپه‌رینانه که‌خه‌ڵکى ئه‌م شاره پێشڕه‌وى بوونى،بۆیه راسته‌وخۆ حکومه‌تى هه‌رێم (به‌هه‌ردوو باڵه‌که‌یه‌وه)ده‌بێته قه‌رزارى ئه‌و شاره و حه‌قه به‌ته‌واوى قه‌رزه‌کانى بداته‌وه.خه‌ڵکى ئه‌م شاره ده‌یه‌وێت به‌قه‌د بۆیوونى له‌راپه‌ریندا و به‌قه‌د وێران بوونى به‌ده‌ستى داگیرکه‌ر حه‌قى بدرێته‌وه و خزمه‌تى ژیارى و مرۆڤى پێشکه‌ش بکرێت.