خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ زامى ٢٤-٤- ١٩٧٤ و راگواستنى ٢٦-٦-١٩٨٩ ى قه‌لاَدزىَ..

حه‌مید قه‌لاَدزه‌یى
هه‌موو ئه‌و روداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ى له‌ مێژووى بزاڤى رزگارى خوازیماندا رویانداوه‌ ، ده‌رئه‌نجامى زاڵبوونى بیرى شۆڤێنیزم بوو به‌سه‌ر لۆژیک و باوه‌رى پێکه‌وه‌ ژیان ، ئه‌گه‌رچى به‌رده‌وامى و گه‌وره‌بوونى برینه‌کانى جه‌سته‌ى نیشتیمان هۆکارگه‌لێکیان له‌پشت بووه‌، ده‌شىَ به‌شى شێر به‌ۆ هۆکارى بوونى جه‌نگى ساردى له‌نێوان دوو جه‌مسه‌ره‌ مه‌زنه‌که‌ بکه‌وىَ ، واته‌ بوونى شه‌رى سارد و به‌رژه‌وه‌ندى په‌رستنى زڵهێزه‌کان له‌سه‌ده‌ى رابردودا، زیاتر و زووتر ده‌رگاى بۆ ده‌سه‌لاَته‌ تۆتالیتاره‌کان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌ هزرى راسیزم گۆشکرابوون خسته‌ سه‌ر پشت ، به‌رده‌وامى شه‌رى سارد هۆکارێک بوو بۆ نه‌کوژانه‌وه‌ى گڵۆپى سه‌وز ، رووداوه‌ تراژدیاکان و گرێدانه‌وه‌ى زیاترى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له‌ نێوان داگیرکه‌ران و زڵهێزانى دنیا ،کاره‌ساتى ٢٤-٤-١٩٧٤ى قه‌لاَدزىَ یه‌کێکه‌ له‌ رووداوه‌کانى سه‌ده‌ى رابردوو ، ئه‌گه‌رچى ئه‌م کاره‌ساته‌ له‌ زۆربه‌ى ناوه‌نده‌کانى راگه‌یاندنى جیهانى راپۆرتى تایبه‌تى له‌سه‌ر ئاماده‌کرا ، به‌لاَم به‌هۆى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى به‌عسى داگیرکه‌ر و زلهێزان ، نه‌ک هه‌ر له‌ روانگه‌ى سیاسیه‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌لایه‌نى ئینسانیشه‌وه‌ هاوپشتیه‌کى بۆ کورد دروستنه‌کرد، ئه‌گه‌رچى ئه‌وکاره‌ساته‌ جگه‌ له‌ روانگه‌ى زیانى گیانى ،زیانى بۆ لایه‌نى مه‌عریفیش هه‌بوو ، چونکه‌ پێکانى زانکۆى تاقانه‌ له‌و کاته‌دا ساردبوونه‌وه‌ یه‌کى به‌ ره‌وتى خوێندن دا ، جارێکى تر بیرى کوردایه‌تى دمه‌زه‌رد کرده‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ سالاَنه‌ له‌ساڵیادى ئه‌م تراژدیایه‌دا ، زیاتر بیرى تۆڵه‌ تێکه‌ڵ به‌ ویژدانمان ده‌بۆوه‌ ، تا تۆمارکردنى راپه‌رینه‌ شکۆداره‌که‌ى ٢٤-٤-١٩٨٢ ،وه‌ک ئاماژه‌مان پێکرد له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونى زه‌مه‌ن قه‌باره‌ى کاره‌ساته‌کان گه‌وره‌تر بوون ، هه‌ر وه‌ک چۆن کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ و بالیسان و شێخ وه‌سانان تا پرۆسه‌ى به‌دناوى ئه‌نفال و هه‌موو ئه‌و وێرانکاریه‌یانه‌ى روویاندا ، بۆیه‌ به‌عسى روخاو له‌دواى ئه‌وه‌ى له‌ شه‌رى سرینه‌وه‌ى جه‌سته‌ شه‌که‌ت بوو ، که‌وته‌ پیاده‌کردنى ساسه‌تى( په‌رتکه‌و زاڵبه‌ ) و ئه‌مه‌ش له‌پێناو لاواز بوونى یه‌کیه‌تى و یه‌کریزیمان ، دواتر قۆناغه‌ کانى راگواستن و وێرانکارى ، ئه‌گه‌ر له‌ روانگه‌کانى سیاسى و ئینسانیه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ٢٤-٤- بکه‌ین ، ئه‌وا خۆمان له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک ستوون و ره‌هه‌ندى جیاوازدا ده‌بینینه‌وه‌ ، به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ بۆ راگواستنى به‌گشتى و ده‌ڤه‌رى پشده‌ر به‌تایبه‌تى بکه‌ین ،که‌ له‌ ٦-٦-١٩٨٩ ده‌ستى پێکرد و له‌ ٢٦-٦ى هه‌مان ساڵ کۆتایى پێهات ، راسته‌وخۆ ده‌که‌وینه‌ ناو کرۆکى ئه‌جنداکانه‌وه‌ که‌ به‌دیدى من کاریگه‌ریه‌کانى له‌روانگه‌ى مێژوویى و فه‌رهه‌نگى و کلتووریه‌وه‌ زۆرن و ، هه‌روه‌ها له‌روانگه‌ى کۆمه‌لاَیه‌تى و ژیاریه‌وه‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستى بالاَ هه‌ڵده‌گرىَ ، بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ده‌کرىَ بڵێین : ئه‌وه‌نده‌ى به‌عس له‌ راگواستندا مه‌رامى خۆى پێکاوه‌ ، هه‌رگیز له‌ خولقاندنى مه‌رگه‌ساته‌کاندا نه‌یتوانیوه‌ بیپێکىَ ،بۆیه‌ پێویسته‌ چیتر له‌ روانگه‌ى سۆزه‌وه‌ کار له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساتانه‌ نه‌که‌ین، به‌ڵکو به‌دیکۆمێنت کردن له‌ چوارچێوه‌ى ره‌وتى نیشتیمانیدا و تێکه‌ڵکردنه‌وه‌ به‌ سیستمى خوێندن له‌ کاڵبوونه‌وه‌یان ده‌پارێزىَ ، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ى قوڵتر بۆ مه‌رامى دوژمنان بکه‌ین له‌ پیاده‌کردنى سیاسه‌تى کاولکاریدا .
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

(( په‌ڕه‌ی ٢٤ / ٤ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه