شار له‌ نێوان تراژیدیا و به‌رهه‌می تراژیدیا

پێشه‌وا کاکه‌یی :

با له‌ بری یادکردنه‌وه‌ی 24/4 له‌ پرۆسه‌یه‌کی تراژیدیاییه‌وه‌ بیگۆڕین بۆ پرۆسه‌یه‌کی بیناسازی که‌ سیمای شارستانی ئه‌و شاره‌ چیتر به‌شێوه‌ی نا بیناسازی شار به‌رهه‌م نه‌هێنێته‌وه‌..با ئه‌م قاوانه‌ تراژیدیاییه‌ چیتر دووباره‌ نه‌که‌ینه‌وه‌.. تاکی کورد هه‌مووی به‌ر تراژیدیا که‌وتووه‌ جا تراژیدیای ناوه‌وه‌ بێت یان ده‌ره‌وه‌.ڕوونتر بڵێم مه‌به‌ستم له‌ تراژیدیای ناوه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ زاماکان له‌سه‌ر زاری به‌رکه‌وته‌کان دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ و تراژیدیای ده‌ره‌وه‌ش مه‌به‌ستم یه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ڕێی نووسین و شعر و رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌ ده‌نووسرێت و ده‌گێڕینه‌وه‌..هاوڵاتیانی شار تێرامانی من بۆ ئه‌م یاده‌ پڕه‌ له‌ زام.وه‌لێ ئێمه‌ ده‌بێت له‌ تراژیدیاوه‌ شار بگۆڕین بۆ بیناسازییه‌ک که‌ تراژیدیا به‌ جێبێڵێت،وه‌ک تراژیدیای ناوه‌وه‌..بۆ ئه‌وه‌ی تراژیدیای ده‌ره‌وه‌ بگۆڕین،پێویستیمانه‌ که‌ ئه‌مانه‌ ئه‌نجام بده‌ین؛که‌-

1- به‌راورد بکه‌ین له‌ نێوان زۆری مزگه‌وته‌کان و هه‌بوونی یه‌ک کتیبخانه‌: مه‌به‌ست له‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ شار تا ڕۆشنبیر به‌رهه‌م نه‌هێنێت و خوێنه‌ر دروست نه‌کات،رۆحی شارستانی ده‌مرێت و به‌مه‌ش هاوڵاتی شار به‌ قه‌ناعه‌تێکی که‌مه‌وه‌ شار به‌رێوه‌ ده‌بات.

2- نه‌بوونی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و توێژینه‌وه‌ و هۆڵ: نه‌بوونی شوێنی مۆسیقی شار له‌ فه‌رهه‌نک که‌مده‌کاته‌وه‌ و به‌مه‌ش رۆحی مۆسقیمان ده‌مرێنێت..کێ به‌ر پرسیاره‌ ئایا ژه‌نیارانی مۆسیق به‌رپرسن یان وه‌زاره‌تی رۆشبیری؟ پێویسته‌ به‌رپرسه‌ حکه‌مییه‌کانی ئه‌و شاره‌ غه‌مخۆربن و هاوکاری بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌نیاره‌نیش له‌ نۆته‌ی مۆسیقا نه‌که‌ون.

3- کوا بیناسازی شار .کوا شه‌قام..کوا پارک..له‌ بیناسازی شاردا ئه‌گه‌ر شار ناوی بوونی شه‌قام نه‌بوو ناچێته‌ ناو شاربوونه،کوا بازاڕ سیمای بازار نابێت به‌و شێوه‌یه‌بێت،ترشیات فڕۆش و ئاسنگه‌ر له‌ته‌نیشت یه‌کبن.پێویسته‌ سه‌رۆکی شاره‌وانی لیژنه‌یه‌ک پێک بێنێت بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی سیمای بازار.

4- ده‌بێت ئه‌مشاره‌ ناوی شه‌قامه‌کانی بۆ دابندرێت، دوور له‌ بیری حیزبی و عه‌شایری..با سه‌رۆکی شاره‌وانی ناوی شه‌قامه‌کان دابنێت له‌ مێژوو نووس و شاعیره‌گه‌وره‌کان و له‌ ده‌وڵه‌تی ماده‌وه‌ تا ڕاپرینی 1991.نه‌ک شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌وکاته‌ شار به‌ ئاراسته‌ی تردا ده‌چێت.

5- ئه‌گه‌ر شار له‌ سه‌وزایی به‌دوور بوو وه‌ دره‌خت نه‌بوو رۆحی مرۆڤ بوونی نییه‌..وه‌ ده‌بێت شار باغی تێدا بێت و ناوی باغه‌کانیش بوونی هه‌بێت، وه‌ شه‌قامێکیش به‌ ناوی دایکه‌ ئامینه‌ و سنه‌به‌ر بندرێت، وه‌ شه‌قامێکیش زانکۆوه‌ بندرێت.

6- پێویست به‌ به‌رپرسان په‌رله‌مانتار و وتاری بریقه‌دار ناکات بۆ ئه‌مشاره‌.. شار ده‌بێت،شاره‌وانی به‌رهه‌می بێنێت.ده‌بێت پرۆژه‌ی پێبێت.نه‌ک به‌هۆی حیزبه‌وه‌ پرۆژه‌ پێشێل بکرێت.

شار کاتێک به‌رهه‌م دێت و ده‌چێته‌ ناو شاربوونه‌وه‌.که‌ که‌رتی پیشه‌سازی و کۆمپانیا و رێکخراو و بوونی هه‌بێت..زۆر شتی نییه‌ ئه‌مشاره‌ بۆیه‌ له‌ ڕووی بیناسازی و فه‌رهه‌نگی شارییه‌وه‌ به‌ هێچ شێوه‌یه‌ک ناچێته‌ شاربوونه‌وه‌......ته‌نها له‌رووی زۆری ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه‌ پرۆسه‌ی شار هه‌یه‌ نه‌ک شاربوون.

 

 

 

(( په‌ڕه‌ی ٢٤ / ٤ ))

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه