دووشەممە, 29 ئاب 2011 23:59
لە سبەیەوە
یوسف مه‌نتک:
ئه‌رکه‌کانی میدیا به هه‌رسێ جۆرییه‌وه، بینراو بیستراو خوێنراو، ئه‌وه‌یه که زانیاری راست و دروست، له‌کاتی خۆیدا بگه‌یه‌نێته هاوڵاتیان، واته هاڵاوی گه‌رماوی روداوه‌که‌ی پێوه دیاربێت، روداوه‌که چه‌نده نێزیک‌تر بێت له هاوڵاتیانی نیشته‌جێی ده‌وروبه‌ری روداوه‌که، هاوڵاتیان بایه‌خ و گرنگی زیاتری پێده‌ده‌ن تا زیاتر زانیاری به‌ده‌ست بهێنن، لێره‌دا ئه‌رکی میدیاکان ئه‌وه‌یه بتوانن زۆرترین زانیاری ده‌رباره‌ی روداوه‌که بگه‌یه‌نن، با میدیای کوردی له باشوری کوردستان به نمونه وه‌ربگرین.
دو جۆر میدیا هه‌یه ئێستا له کوردستان: میدیای حیزبی و میدیای ئه‌هلی، ئه‌وه‌ی پێ ده‌گوترێ میدیای سێبه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ر دهچێتهگروپی حیزبییه‌وه، ئه‌هلیش له‌گه‌ڵ روداوه‌کانی ئه‌م دواییه گومانی که‌وته‌سه‌ر که سه‌ربه‌خۆبن، به‌پێی لێدوانه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌چنه پاڵ میدیای ئۆپۆزسیۆنه‌وه، واته جۆرێک له تاوانبارکردنیان به‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ نین، به‌کوردییه‌که‌ی هه‌رچه‌ند بڵێیت، ئه‌وه‌یان سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌هلییه ئه‌وه ناچێته ئه‌قڵییه‌وه، ناسنامه‌یه‌کت بۆ ده‌رده‌هێنن به‌ناوی یه‌کێک له حیزبه سیاسیه‌کان.
بادور نه‌ڕۆین، پرسیارێک دێته پێشه‌وه ئایا میدیاکان ئه‌رکی خۆیان به‌جێ هێناوه وه‌ک پێویست، راست و ره‌وان من ده‌ڵێم نه‌خیر، بۆ؟، چونکه هه‌ردو میدیای سێبه‌ر و حیزبی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات، له‌جیاتی راپه‌راندنی ئه‌رکه میدیاییه‌کان له‌پێناو خزمه‌ت به هاونیشتمانیه‌کان، زیاتر چه‌واشه‌کاریان کردوه وه‌ک:
له‌ماوه‌ی رابردوه‌دا له‌سه‌رتای سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی جه‌ماوه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بی، واته هاتنی به‌هاری عه‌ره‌بی و روخاندنی سه‌رانی دیکتاتۆری وڵاته‌کان، میدیای کوردی به ده‌قیقه‌یه‌کیش غافڵ نه‌بون له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی ئه‌م وڵاتانه، یا هه‌ر روداوێکی بچوکی که شایسته‌ی هه‌واڵ بێت له‌سه‌رتاسه‌ری گۆی زه‌وی، ئه‌وه به‌شێک بوه له هه‌واڵه‌کانی هه‌ردو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به بایه‌خه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی پرسیار و سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی دو مانگی هاتنه‌سه‌ر شه‌قامی هاوڵاتیانی کوردستان له 17 شوباته‌وه تا رۆژی ئه‌مرۆش شه‌هیدبونی 10 هاوڵاتی و برینداربونی نزیکه‌ی هه‌زار که‌س، ئه‌م جۆره میدیایانه‌ی که باس له مافی مرۆڤ و ئازادی و روخانی دیکتاتۆره‌کان ده‌که‌ن، که‌چی له‌بری باسکردن به گێره‌شیوێن و ئاژاوه‌گێڕ و جۆره‌ها تۆمه‌تیان بۆ دروست ده‌که‌ن، باشه جیاوازیی چییه له‌نێوان مرۆڤه‌کان له میسر و لیبیا و کوردستان و سوریا و یه‌مه‌ن، که هه‌مویان داوای ئازادی و عه‌داله‌ت و کار‌و نان ده‌که‌ن، دیکتاتۆره‌کان شتێک ده‌زانن ئه‌وه‌ش چۆن له‌پێناو پاراستنی کورسی ده‌سه‌ڵات خوێنی هاوڵاتیه‌کانیان هه‌ڵمژن، گرنگ نییه برسی و بێ کار بن گرنگ مانه‌وه‌ی ئه‌وان و که‌ڵه‌ک کردنی سه‌رمایه‌کانیانه، که‌چی هه‌ندێک لایه‌نی به‌ناو چه‌پ و پشتیوانی کارگه‌رانیش، پێچه‌وانه‌ی شعارهکانیان، له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان بێده‌نگ بون.
میدیاکان بێ شه‌رمانه باس له گرتن و دادگایی‌کردنی تاوانبارانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌که‌ن، ئه‌ی باشه بۆ جارێک باس له گرتنی ئه‌و تاوانبارانه ناکه‌ن که به رۆژی روناک به‌به‌رچاوی هه‌مو دونیاوه گه‌نجانی کوردیان خه‌ڵتانی خوێن کرد، بۆ باس له گرتنی ئه‌و تاوانبارانه ناکه‌ن که به‌هێزێکی زۆره‌وه که‌ناڵه‌کانی نالیا و رادیۆی ده‌نگیان سوتاند، ئه‌وانه هاوپیشه‌ی ئێوه‌ن، له‌ڕوی کاری ئه‌خلاقیه‌وه ده‌بێت لایه‌نی که‌م داکۆکی کار بن له هاوپیشه‌کانی خۆتان.
میدیاکانی ده‌سه‌ڵات به حه‌ماسه‌وه باس له شوێنی حه‌شارگه‌ی قه‌زافی ده‌که‌ن، ئه‌ی ده‌باشه کوفر نابێت جارێکیش باس له شوێنی حه‌شارگه‌ی ئه‌و تاوانبارانه بکه‌ن که ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵک کرد‌و شه‌هیدیان کردن، ئه‌وه وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌کان به‌ڵگه‌ی زیندون، بۆئه‌وه‌ی تاوانباران بدرێن به‌دادگا، من پرسیار ده‌که‌م کاتێک باس له رۆیشتنی سه‌رۆکی ئه‌و وڵاتانه ده‌که‌ن، بیرتان لێکردۆته‌وه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه مانای چی ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر به‌ره‌و روی سه‌رکرده‌کانی خۆتانی بکه‌نه‌وه.
کاتێک موباره‌ک گه‌له حوشتری نارد بۆ گۆڕه‌پانی ته‌حریر بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران، ئه‌و روداوه بوه سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کان، به‌ڵام کاتێک تاڵه‌بانی هێزی نارد بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران له سه‌رای ئازادی میدیاکانی ده‌سه‌ڵات وایان باسکرد، وه‌ک ئه‌وه وابو که ئێستا ئه‌و هێزانه له سنوره‌کان روبه‌ڕوی ده‌ست درێژییه‌کانی ئێران و تورکیا بوبنه‌وه، که‌واته هێزی چه‌کداری کوردستان بۆ ئازاردانی هاوڵاتیان پێکهێنراوه نه‌ک بۆ پارێزگاری له‌خاکی کوردستان!
ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که روداوه‌کانی کوردستان بایه‌خی زۆرتریان هه‌یه بۆ خه‌ڵک، له‌به‌ر نزیکی و په‌یوه‌ندیدار به روداوه‌که، کاتێک میدیاکانی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌م روداوانه‌دا باز ده‌ده‌ن، روداوی هاوشێوه له وڵاتانی تر ده‌گوازنه‌وه، ئه‌م میدیایه متمانه لای هاوڵاتیان له‌ده‌ست ده‌دات و مسداقیه‌تی نامینێت، به‌ڵگه‌ی زیندوش هه‌رسێ جۆری میدیای ده‌سه‌ڵات خوێنه‌ر و بینه‌ر و بیسه‌ری وه‌ک پێویست یا بڵێین له ئاستی ئه‌م بودجه‌یه‌دا نییه که سه‌رفی ده‌که‌ن.