توركیا ره‌مه‌زان ناناسێت!

لە کۆمەڵنیوزەوە

جه‌عفه‌ر گوانی:

باسی ئێران ناكه‌م، چونكه‌ ماشه‌ڵا موسڵمانێتی ئێران هه‌موومان ده‌زانین تا كوێیه‌؟

به‌ڵام با باسی توركیا بكه‌ین، هه‌رچه‌نده‌ سیاسه‌توان‌و شاره‌زا نیم له‌ بواری كاروباری توركیا، به‌ڵام هێنده‌ ده‌زانم ئاكه‌په‌ به‌شێكی باشی ده‌نگه‌كانی كوردانی توركیا ده‌بات، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر خاتری كوردایه‌تی نییه‌، چونكه‌ ماشائه‌ڵا ئاكه‌په‌ حوكمی زاتیشی بۆ كورد به‌ ره‌وا نه‌بینی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وای له‌ كورده‌كان كردووه‌ ده‌نگی پێ بده‌ن لایه‌نی دیندارییه‌، وه‌لێ‌ ئه‌مجاره‌ ئاكه‌په‌ سه‌لماندی له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی توركانه‌ی خۆی، حورمه‌ت‌و رێز بۆ هیچ شتێك ناهێڵیت، له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز چی به‌سه‌ر ئێمه‌ هێنا، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ به‌ رۆژووه‌، ئه‌و هه‌مو خه‌ڵ:ه‌ خێرخوازه‌، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ ساده‌‌و هه‌ژاره‌، هه‌موویان كه‌وتنه‌ به‌ر ره‌حمه‌تی فرۆكه‌ی F16 ‌و دار‌و به‌رد‌و ئاو‌و گیانه‌وه‌ری ئێمه‌ی پێ‌ ئاگرباران ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی به‌ خه‌یاڵی دانه‌هات ره‌مه‌زان‌و خواپه‌رستی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌.

بۆیه‌ ئه‌ز وه‌ك مه‌لایه‌ك به‌ ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم به‌ كوردانی باكوری كوردستان بڵێم: وریا بنه‌وه‌ چی دی هیچ پارتێكی توركی له‌ژێر هه‌ر ناوێك فریوتان نه‌دات، تا ئازاد نه‌بن قه‌ت نایبنه‌ خاوه‌ن ماف، كه‌سیش له‌وانه‌ خێرتان پێناكات، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ناوی دیندارییه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ژێر گڵۆپه‌ بێ‌ روناكیه‌كه‌ی ئاكه‌په‌، وه‌ئاگا وه‌رنه‌وه‌، ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر حزبێكی دیكه‌ی تورك، ئاماده‌یه‌ له‌ خوێنی توركێكی سه‌رباز هه‌ژاران كوردی مه‌ده‌نی بكوژێت‌و ده‌ربه‌ده‌ر بكات، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ئیسرائیل چه‌ندان كه‌سی لێ‌ كوشت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی خاكی لێ‌ داگیر كردبن، كه‌چی تا ئێستا یه‌ك تیاره‌شی بۆ نه‌ناردوون، به‌ڵام له‌ تۆڵه‌ی شه‌ڕێكی ناو توركیا، دار‌و به‌ردی ئێره‌ ئاگر ده‌دات، چونكه‌ له‌ هزری وان كورد هه‌ر كورده‌.

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه