سەنجێك لە نوسەرەوە بۆ خوێنەر

لە کوردیووە

نور ئەحمەد:

لەم زەمەنەی ئێستاماندا پێشهاتەکان زۆر بەخێرای دەگوزەرێن، هەندێکمان ئەکتەری پێشهاتەکانین و هەندێکیشمان دەبیستین لەرێی دەنگ و بینینەوە، یاخود بڵێم لە ڕێ ی ڕۆژنامەو گۆڤارو بڵاوکراوەکان ڕۆژانە نوسراوی نوسەران و ڕۆژنامەنوسان و ئەدەب دۆستان ..هتد، بە بیرو بۆچونە جیاوازەکان دەخوێنینەوە، چ لەبواری رامیاری، ئابوری، کۆمەڵایەتی و.... گشت فەرهەنگەکانی دیکە.

لێرەدا نامەوێ درێژە بە دەستپێکم بدەم بەڵکو ڕاستەوخۆ دەمەوێ بێمە سەر باسی خاڵێکی گرنگ ئەویش گرفتێکە لە نێوان نوسەرو خوێنەر، خاڵێکی بەرجەستەکراو و روون و ئاشکرا کە دەست نوسەر کەوتوە لەلایەن چاوی خوێنەرەوە.

 

لەگەڵ تەشەنەکردن و زیاد بوونی چینی نوسەران لەهەموو بوارەکاندا، دەبینین لەبەرامبەردا چینی خوێنەر ڕوو لەکەم بوونەو لە ئاست پێوستی قەڵەمی نوسەراندا نین،گەر بڵێم خوێنەر نیە لاتان سەیر نەبێت چونکە ئەوەی کە هەیە ڕێژەیەکی زۆر کەمە ئەوانیش زیاتر دەچنە سەر ئەو پێگەو ڕۆژنامەو گۆڤارانەی کە باس لە هونەرو بابەتێکی سادەو سانا دەکەن.

 

 

لەم ڕۆژانەدا سەبارەت بە خوێندنەوە لە کتێبخانەیەکی زانکۆی سوید لە نێوان قوتابیە کوردەکان، سەبارەت بە خوێندنەوە کەوتمە گفتوگۆ لەگەڵیاندا، زۆرینەیان ئەوە وەڵامیان بوو کە ئارەزویان بۆ خوێندنەوە نیە ! بەلای ئەمانەوە نوسەران بابەتیان دورودرێژە و تاقەتێکی دەوێ بیخوێننەوە، دەیان وت ناچینە سەر ئەو بابەتانە چونکە ووشکن کاتێك دەبینن بابەتەکە زۆرە لەسەو ئەو لاپەڕە دەردەچین، زیاترئارەزوویان بەلای پێگە هونەریەکان و تەرفیهیەکان بوو، فەرهەنگ و بوارەکانی تریان وەلا نابوو..کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی قسەکانیان ئەوەی دەگەیاند خوێنەر نەبن !

لێرەوە من تێرامام لە ڕاستیدا زۆر دڵگران بووم بەوەی خوێنەر ئاگای لە هێزو تواناکانی بیری نوسەر نیە کە چەندە ماندوو دەبێت ، وەختێکی زۆر تەرخان دەکات بۆ ئەوەی بەرهەمێك و خزمەتێك پێش کەش بە خوێنەر بکات .

خوێنەر پێویستە بابەتی نوسەران باش خراپ لەهەموو بوارە جیاجیاکان بخوێنێتەوە کورت درێژ ئەوە گرفت نیە ، چونکە خوێنەر پاش ماوەیەکی کەم وای لێدێت برەو بە بابەتە باشەکان دەدات واز لە لاوازەکان دەهێنێت، خوێنەر دەبێت بزانێ کە نووسەر داوای ئەوەت لێناکات گۆڕانێکی گشتی و بەرچاو لەکەسایەتیتدا بکەیت!

ئەوەی نوسەر ئەنجامی ئەدات مەبەستی هاوئاهەنگی بوونە لەگەڵ چاوی تۆ و خوێندنەوەی بەرامبەردا، تاکو بارودۆخێکی ئاسودە بگرێتەخۆ و ئەگەر کاتتان هەبوو زیاتر برەو بە خوێندنەوە بدەی..

ئامانج لێرەدا ئەوەنیە کە ئاوازی ووشەکان بەشێوەیەکی ئاشکرا لەکەسی بەرامبەر نوسخە بگرنەوە، بەڵکو گفتوگۆیەك و بیرو ڕا جیاوازەکانە کەلەلای تۆی خوێنەر دروست بوەو ناتوانی ببیتە نوسەر.

 

 

خوێنەری کارا

 

خوێنەری کارا دیوی ئەدیوی دراوی نوسەرە لە گفتوگۆی نوسیندا، وەك خوێندنەوەیەکی باش ، حەزو ئارەزوی خۆتان بۆ خوێندنەوە نیشان بدەن، کلیلی خوێنەر بینینی باش لە مانای ووشە و هەستەکانی نوسەر شاراوەیە.

نوسەری بابەت جیاوازە لە خوێنەر، ئەو توانا کارایەی نوسەر تەرخانی دەکات بەوەختێکی زۆر کەم خوێنەر بەسەریدا تێ دەپەڕێت، بەڵام خوێنەری کارا زۆر کەمن ، خوێنەری ئێستا جڵەو گیرو سستن ، من دەڵێم خوێنەر بتوانێ بە قوڵی بچێتە ناو بابەتی خوێندنەوە ، هەستەکانتان نزیك دەبنەوە لە هەستی نوسەر، لێرەوە تۆ بەم شێوەیە بکەیت تۆ دەبیتە خوێنەری کارا.

خوێنەر دەبێ هەوڵ بدا باز نەدا بەسەربابەتی نوسەران، بەڵکو ئەو بابەتەی ئەو پێ ی وایە بابەتێکی دورو درێژە و هێزی خوێندنەوەی نیە ،ئەگەر بێتو خوێنەرلەسەرەتاوە چاوو دڵ بداتە خوێندنەوەی پەرتوکێك یاخود بابەتێك لە گۆڤارو بڵاو کراوەکاندا ...هتد، لەم کاتەدا هەست بە تام و چێژی ووشەکان دەکەیت، هێندە ڕۆدەچی تا دەچیتە قوڵای ناخی بابەتەکە، وە لەکۆتاییدا دەزانی کە تۆ ئەمرۆ شتێکت دەست کەوتوە فێر بوویت، ئابەم شێوەیە تۆی خوێنەر ئەمە بکە بە ڕاهێنانی خۆت ڕۆژانە تا ئارەزووت بەرەو خوێندنەوە دەڕوات.

لە لایەکی ترەوە خوێنەر بێئاگایە کاتێك نوسەر دەیەوێ ووتاریك یاخود بابەتێك پێش کەش بکات چۆن نوسەرەکە دەگەڕێت بۆ کۆکردنەوەی سەرچاوە لە ڕێ ی کتێب و گۆڤارو مصادری جۆراو جۆر تا بابەتێکی جوان بەگەڕبخات، لەم لاشەوە خوێنەر بەداخێکی زۆرەوە دەڵێم کە نازانێ ئەو بابەتە باس لەچی دەکات و نایخوێنێتەوە هیچ نرخێکی بۆ دانانێ.

 

 

خاڵێکی گرنگ هەیە بە پێویستی دەزانم ئاماژەی پێبدەم ، ئەویش ئەوەیە سەرەڕای ئەو هەوڵانەی نوسەر ڕۆژانە بابەتەکانیان لە رۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاو دەکەنەوە یاخود لە پێگەکانەوە وە لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە، بێ ماندوبون خوێنەربە کلیکێك دەتوانی بیخوێنیتەوە کە چی کاکی خوێنەر کۆمینتێکی ناشرین و نەشیاو هەندێ جار بینیومە جنێو نوسراوە بۆ نوسەر،ئەمە جێ ی داخە بەڕاستی ئەگەر تۆ بتەوێ خوێنەرێکی باش بی پێویستت بە پەروەردەی خۆت هەیە پێش هەمووشتێك ..

نوسەر لەگەڵ ئەوەدایە کە ڕەخنەی دروستکەری لێ بگیرێت نەك ڕەخنەیەکی ڕوخێنەرو بێ ڕێزیکردن، تۆی خوێنەر تەنها جارێك قەڵەمدەگریت ئەویش کۆمینتی نادروستی پێدەنوسی ، هەروەها خوێنەرمان هەیە کاتیك رەخنە دەگرێت و پێ ی وایە نوسەر هەڵەیە، لە ئەدای خوێندنەوەی بابەتێکدا بهانەیەك دەهێنێتەوە بۆ کەم کردنەوەی خاوەنی بابەت بەڵام پێویستە خوێنەر دەلیل و بەڵگەی هەبێت لەسەر نوسین نەك هەڕەمەکی رای خۆت بنوسی..

لە کۆتاییدا دەڵێم دەبێ ئەوەش بزانین هەر خوێنەرە دەبێتە نوسەرێکی سەرکەوتوو، سەچاوەی لەوێوە گرتوە .

گەر دەتەوێ ببیتە خوێنەرێکی کارا: زۆر ووردبین بە، هێزەکانی خۆت سەرف بکەو خوێندنەوەیەکی باشت هەبێ لەمەڕ گشت بوارەکاندا، تا بتوانی لەکەنارێکدا جێگیر ببی

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه