ئه‌ركه‌ كارگێڕیه‌كانی خۆێندنگه‌

لە پیوکەی میدیاوە

دلێر محمود:

له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك كومه‌ڵگا هاوچه‌رخ ڕووبه‌ڕووی زۆر له‌ كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌ جهانگیری وته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌كان ، كه‌ بووه‌ هۆی گۆڕانكاری به‌په‌له‌و به‌دوایه‌ك له‌ ئاكامی پێش كه‌وتنی زانست و جی به‌ جی كردنی و نه‌مانی سنور و به‌ربه‌ست بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پاره‌و توانایی ته‌كنیكی و تۆڕی كۆمپیوته‌ر هه‌بی . كه‌ به‌ڕیوه‌به‌ری خویندنگه‌ كرده‌ به‌ یه‌كێك ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان وه‌ به‌رپاكردنی گۆڕانكاری له‌ خوێندنگه‌دا ئاڕاسته‌بكات بۆ سه‌ركه‌تن و جیاوزبون .

په‌ندیكی چینی هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( ئه‌گه‌ر پلان بۆ سالێك داده‌نێت ئه‌وا گه‌نم بچێنه‌ ، وه‌ئه‌گه‌ر بۆ ده‌ساڵ ئه‌وا نه‌مامێك بچێنه‌ ، ئه‌گه‌ر پلان بۆ درێژی ژیان دابنێت ئه‌وا مرۆڤــ فێركه‌ و رۆشنبیری بكه‌ ) مه‌به‌ست له‌م ووته‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ په‌روه‌رده‌كردنه‌ له‌ به‌رۆشنایی به‌رنگاریه‌كانی سه‌رده‌م یان ( په‌روه‌رده‌ له‌ سه‌رده‌می ئه‌لته‌رنه‌تیڤ (Education in the era of alternatives)

بۆیه‌ به‌ڕیوه‌به‌ری ئایینده‌ ده‌بێت جیابكرێته‌وه‌ به‌زۆر له‌ خه‌سڵه‌ت و ڕوخسار به‌ڕیوه‌به‌ر پێشه‌وایه‌ ، په‌روه‌رده‌كاره‌ ، ڕاهێنه‌ره‌ ، ڕاوێژكاره‌ ، گه‌شه‌وپێده‌ره‌ وه‌ ده‌بێت

زۆر ڕۆل ببینی هه‌ستان به‌ رۆلی پلان دانه‌ر ، هانده‌ر بۆ كاری خویندنگه‌ ، گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ مرۆیه‌كان ، به‌ستنه‌وه‌ی خویندنگه‌ به‌ ژینگه‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی خویندنگه‌ ئامانجه‌كانی به‌دبهێنی پیویستی هه‌ریه‌كه‌ له‌ پێكهاتكانی ئه‌رك و رۆڵی خۆیان بزان ، وه‌ پیویستی په‌ پلانی خویندنگه‌ و دیاری كردنی ئه‌ركی هه‌ریه‌كه‌ له‌ پێكهاته‌كانی خۆیندنگه‌ ،

به‌ریوه‌به‌ر :

یه‌كه‌م : كاركردن بۆ چاككردنی پرۆسه‌ی فیركردن و گه‌شه‌پیدان ی له‌ ریگه‌ی :

1- شاره‌زایی له‌باره‌ی پرۆگرامی خویندن له‌ رووی ئامانجه‌كان ، شیواز ، چالاكی ، ڕیگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ، وه‌ به‌ستنی كۆرو كۆبوونه‌وه‌ لیكۆلینه‌وه‌ و دانانی پلان

بۆ به‌دی هاتنی ئامانجه‌كان .

2- شاره‌زایی هه‌بێت له‌ ئاستی مامۆستایان له‌ باره‌ی توانا په‌روه‌رده‌یی و فیركردن .

3- لیكۆلینه‌وه‌ پلانی بابه‌ته‌كانی وانه‌پیدان كه‌ ئاماده‌كرین له‌ لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌ .

4- سه‌ردانی پۆله‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچونی كاری مامۆستایان ن رینمایی كردنیان به‌به‌كارهینانی تواناكانی خویندنگه‌ به‌ شیوه‌یه‌كی چاك .

5- كاركردن بۆ جی به‌جی كردنی رینمایی وراسپارده‌كانی سه‌رپه‌رشتیاران . به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی لایه‌نه‌ لاوازه‌كان پرۆسه‌كه‌ دابین كردنی پیداویستیه‌كان .

6- سه‌یركردنی تۆماره‌كانی هه‌لسه‌نگاندنی خویندكاران وه‌ به‌دواداچون و شی كردنه‌وه‌ی .

7- دانانی پلان بۆ چالاكیه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان وه‌ به‌دواداچونی جی به‌جی كردنی .

8- ریكخستنی كۆرو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل مامۆستایان له‌ باره‌ی پرۆگرامی بابه‌ته‌كان وه‌ كاركردن بۆ جی به‌جی كردنی .

9- زانینی پیویسته‌ پیشه‌یه‌كانی مامۆستایان ، كاركردن بۆ دابین كردنی .

دووه‌م : له‌ ڕووی كارگیری یه‌وه‌ :

1- ئاماده‌كردنی پلانی كارگیری ساڵانه‌ به‌ هاوكاری سه‌رپه‌رشتیارو ده‌سته‌ی مامۆستایان .

2- ئاگاداربون له‌ یاسا و ڕینماییه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان و جی به‌جی كردنی .

3- دانانی پلانیك بۆ پیكهینان و ئه‌رك وكانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان .

4- دابه‌ش كردنی ئه‌ركه‌كانی ده‌سته‌یكارگێری و فێركردن .

5- ریكخستنی تۆماره‌كان و سه‌رپه‌رتی كردنی باشی كاركردنی .

6- دابین كردنی كتیب و پیداویستیه‌كان

7- ئاگاداربون له‌ ئاماده‌بوونی ڕۆژانه‌ی مامۆستایان كارمه‌ندان جی به‌جی كردنی ئه‌ركی سه‌رشانیان .

8- به‌كارهینانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كان .

9- چاندنی گیانی هاوكاری و پێكه‌وه‌ ژیان له‌ نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و هێنانه‌دی كه‌شێكی باش بۆ كاركردن به‌ یه‌كه‌وه‌ .

10- پیش كه‌ش كردنی راپۆرتی ئاسایی وه‌رزی له‌باره‌ی چونیه‌تی به‌ریوه‌چونی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردن .

11- به‌دواداچونی هه‌بیت له‌باره‌ی نه‌هاتن و ده‌رنه‌چوونی خویندكاران .

12- ئه‌نجام دانی جه‌ردی سالانه‌ كه‌لو په‌ل و پیداویستیه‌كان . كاركردن بۆ دابین كردنی .

13- ریكخستنی چالاكییه‌كان ( گه‌شت و به‌شداری كردن له‌ فستیفالی وه‌رزشی و هونه‌ر و له‌ یاد و بۆنه‌وه‌ فه‌رمیه‌كان .......

14- پلاندان و دیاری كردنی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وكان سه‌رپه‌رشتی كردنی .

سی یه‌م : كاروباری خویندكاران

1- زانینی پیداویستی كیشه‌ په‌روه‌رده‌یو كۆمه‌لاتیه‌كانی خویندكاران . به‌ هاوكاری مامۆستایان و تویژه‌ر و كه‌سو كاریان .

2- زانینی باری ته‌ندروستی خویندكاران و پارستنی پاك وخاوینی .

3- زانینی ئاستی به‌ده‌ست هینانی خویندكاران ، سه‌یركردنی تۆماری هه‌لسه‌نگاندن و ئاماده‌بوونی رۆژانه‌ .

4- گرنگی دان به‌ به‌ها مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی و نیشتمانیه‌كان . وه‌پیویستی گه‌شه‌پیدانی گیانی هاوولاتی بوون له‌ ژینگه‌ كۆمه‌لگه‌و خویندنگه‌ .

5- په‌ره‌پیدانی په‌یوه‌ندیه‌ مرۆییه‌كان له‌ نیوان گشت پیكهاته‌كانی خویندنگه‌ .

6- چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانیخویندكاران به‌ شیوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی .

 

چواره‌م : ڕیكخستنی خۆێندنگه‌ :

1- ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی خویندكاری نۆی و ریكخستنی پۆله‌كان و هۆبه‌كان . كه‌ به‌باشترین شیوه‌ی سود له‌ توانایی بیناكه‌ وه‌ربگیریت .

2- دابه‌شكردنی ئه‌رك و لیپرسراوتیه‌ كارگیری و فیركردنه‌كان . چاندنی گیانی هاوكاری وپیكه‌و كاركردن به‌ شیوه‌ی تیم .

3- ئاماده‌كردنی خشته‌ی وانه‌كانی هه‌فته‌ ، چالاكیه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان ، تاقی كردنه‌وه‌كان ، به‌دواداچونی تۆماری ئاماده‌كردنی رۆژانه‌ی وانه‌كان و پلانی ساڵانه‌

4- سه‌رپه‌رشیكردنی به‌رده‌وامی تۆماره‌كان و دۆسیه‌كان و تۆماری گشتی و تۆماری زانیاری مامۆستایان و كارمه‌ندان و خویندكاران

5- سه‌رپه‌رشتی كردنی پیكهینانی لیژنه‌ هه‌میشه‌یه‌كان ، به‌شداری كردن له‌ دانانی پلانی كار ، وه‌ به‌دواداچون بكات بۆ جی به‌جی كردنی و گه‌شه‌پَیدانی ساڵانه‌ .

6- شی كردنه‌وه‌ی رینمایی و راسپارده‌كان كه‌ ده‌نیریت له‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانه‌وه‌ و ئاگادراكردنه‌وه‌ هه‌موان بۆ جی به‌جی كردنی .

7- سه‌رپه‌رشتی كردنی پاراستنی بینایی خۆیندنگه‌ و نه‌ختینه‌ كانی ، دابین كردنی پێداویستیه‌كان . پاراستنی شیوه‌گشتی له‌ ڕووی جوان ی و پاك خاۆینی

پینجه‌م : كۆمه‌لگه‌ی ده‌رووبه‌ر ( محلی ) :

1- زانینی تواناكانی ژینگه‌ی ده‌رووبه‌ر و گرنگی دانیان وه‌ سود وه‌رگرتن لی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌لگه‌ .

2- هاندانی كۆمه‌لگه‌ بۆ بته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوێندنگه‌ وه‌ هه‌ولدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌شداری كردنی مادی و مه‌عنه‌وی له‌ گه‌شه‌پَیدانی و چاكردنی باردۆخی و تواناكانی خۆیندنگه‌ .

3- ریكخستنی به‌رنامه‌ی كاری ژینگه‌ وه‌ دیاری كردنی ئه‌وه‌ی پیویسته‌ خویندنگه‌ پیش كه‌شی بكات بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌لگه‌ی خویندنگه‌كه‌ . وه‌ به‌پیچه‌وانه‌وه‌ .

كۆمه‌لگه‌ پیش كه‌شی بكات بۆ خویندنگه‌ .

4- بته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نیوان باوان و مامۆستایان ، له‌ ریگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ریكخروا بۆبه‌شداری كردنیان له‌ چالاكیكه‌كانی خویندنگه‌ .

5- مامه‌له‌كردنی باش و خوازراو له‌گه‌ل كه‌سو كاری خویندكاران . وه‌ به‌باشی زانیاریو ئامۆژگاری و رینمایی یان بكات سه‌باره‌ت به‌ مناله‌كانیان .

6- به‌شداری پی كردنی كۆمه‌لگه‌ له‌ هه‌لسه‌نگاندنی به‌رنامه‌كانی خویندنگه‌ و چالاكیه‌كانی .

شه‌شه‌م : پلانی دوارۆژ :

1- گه‌شه‌پیدان و نۆی كردنه‌وه‌ی تۆماره‌كانی خویندنگه‌ .

2- پیشنیاركردن بۆ گه‌شه‌پیدانی پرۆگرامی وانه‌كان و شیوازی وانه‌ووتنه‌وه‌.

3- دانانی پلانی راهینان و رۆشنبیركردن و گه‌شه‌پیدانی كارمه‌ندان به‌ به‌شداری پی كردنیان له‌ خولی تایبه‌ت .

4- دانانی پلان بۆ فراوان كردنی بینایی خویندنگه‌ له‌ دوارۆژدا .

5- دانانی پلان بۆ گه‌شه‌پیدانی سه‌رچاوه‌ی دارایی له‌ خویندنگه‌.

6- دیاری كردنی لیكۆلینه‌وه‌ په‌روه‌رده‌یی ئه‌نجام دراوه‌كان وه‌ پیویست بۆ دیاری كردنی كیشه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان ن دانانی چاره‌سه‌ری به‌كه‌لك بۆی .

7- دانانی پلان بۆ پیویسته‌كانی خویندنگه‌ روانینه‌كانی داورۆژ .

ئه‌نجومه‌كانی خوێندنگه‌

ا / ئه‌نجومه‌نی مامۆستایان :

پیك دیت له‌ به‌ریوه‌به‌رو سه‌رجه‌م مامۆستایان . ئه‌ركی سه‌ره‌كی دایاری كردنی ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كان ، داڕشتنی ئامانجی ساڵانه‌ ، بریاردان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی چالاكیه‌كان

دانانی پلانیكی گشتی بۆ چاكردن به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌ت گوزاریه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان ، بریاردان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌رك و لیپرسراوتیه‌كان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌ووتنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌دی هینانی به‌رزترین پله‌ی سودوه‌رگتن له‌ ئه‌زموونو تواناكان .

ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌مانه‌ ده‌گریته‌وه‌ :

1- ئه‌نجام دانی كۆرو كۆبوونه‌وه‌ بۆ لیكۆلینه‌وه‌ی دۆزو كیشه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان كه‌ دوچاری به‌ریوه‌چونی كاره‌كان بووه‌ .

2- به‌دواداچونی جی به‌جی كردنی پلانه‌كانی خویندنگه‌ و به‌رنامه‌كانی ، هه‌لسه‌نگاندنی ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ وه‌ ئه‌نجام دانی كۆبونه‌وی خولی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ .

3- ئاماده‌كردنی كه‌شیكیكی په‌روه‌رده‌یی گونجاو له‌ خویندنگه‌ دا .

4- گفتگۆ كردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان .

5- یش بینی كردن له‌ كاره‌كانی خویندكاران .

6- ئه‌نجام دانی لیكۆلینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی كه‌ یارمه‌تی خویندنگه‌ ده‌دات له‌ ئه‌نجام دانی ئه‌ركه‌كان.

بنه‌مایی كاركردن :

1- كۆبونه‌وه‌كانی خولی بێت .

2- خشته‌ی كاره‌كان پیش كۆبونه‌و ئاماده‌بكات .

3- گفتگۆ كردن ئازاد بیت تیدا .

4- گرنگی دان به‌تۆماری كاری ئاماده‌بوان كه‌ شیوه‌یه‌كی راستی گفتگۆكان. وه‌ پاراستنی بۆ ئه‌وه‌ی له‌پاش خۆی بداته‌ به‌ریوه‌به‌ریكی تر .

5- هه‌ول بدات سودی هه‌مه‌لایه‌نه‌ وه‌ربگریت له‌ تاكه‌كان له‌ پیناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی .

ب / ئه‌نجومه‌نی چالاكیه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان : پیك دیت له‌ ژماره‌یه‌ك مامۆستا كه‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی چالاكی په‌روه‌رده‌یی بنوینن . ئه‌ركی سه‌ره‌كی پیك هینانی لیژنه‌ی چالاكی په‌روه‌رده‌یه‌كانه‌ وه‌ دیاری كردنی گرنگی یانه‌ [ هه‌رچالاكیكه‌ك ئه‌نجام بدریت ده‌بیت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بزانن بۆ پالپشت كردن و هاوكاری ]

ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی چالاكی بریتیه‌ له‌ :

1 / به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی چالاكیه‌كان له‌ لایه‌ن مامۆستاو خویندكارانه‌وه‌ .

2 / هه‌لسه‌نگاندنی چالاكیه‌كانی خویندنگه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت بۆ ئه‌نجومه‌نی مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌پی بدری له‌ ساڵانی داهاتوو .

ج / ئه‌نجومه‌نی خیزانی خویندنگه‌ : پیك دیت له‌ كۆمه‌لی له‌ خویندكاران كه‌ سه‌رجه‌م پۆل هۆبه‌كان بنوینی به‌ سه‌رپه‌ررشتی مامۆستایه‌ك یان زیاتر ، ئه‌م ئه‌نجومه‌ن بوارده‌ره‌خسینی كه‌ خویندكاران رابهینی له‌ به‌رگه‌گرتن له‌ به‌رپرسیاریتیدا . تیپه‌ران دنیات به‌ ویسته‌گه‌ی زانستی په‌یوه‌ست به‌ژیان و خویندنگه‌دا .

وه‌ به‌شداری ه‌كات له‌ دارشتنی چالاكیه‌كان و سه‌رپه‌رشتی كردن بۆ جی به‌جی كردنی .دابه‌شكردنی گرنگه‌كانی رۆژانه‌ی خویندنگه‌ به‌سه‌ر خویندكاران وه‌ك به‌ریوچونی كاره‌كان كات دانان ،جی به‌جی كردنی یاسا له‌ ناوپۆلدا و گۆره‌پان دا.

 

د / ئه‌نجومه‌نی باوان و مامۆستایان : پیك دیت له‌ به‌ریوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ باوان و مامۆستایان ، ئه‌ركی كاركردنه‌ بۆ چاكردنی خویندنگه‌و تواناكانی و دابین

دابین كردنی پیویستیه‌كانی له‌ ریگه‌ هاندنانی كۆمه‌لگه‌و باوانی خویندكاران بۆ پشگیری كردنی خویندنگه‌ وه‌ پیدانی هاوكاریو یارمه‌تی پیویست . به‌ به‌شداركردنیان

له‌ چاكدرنی باری ژینگه‌و فیركردن وه‌ بته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نیوان هه‌ردوولا . له‌ پیناوی گه‌شه‌كردنیكی باش بۆ خویندكاران له‌ باره‌ی له‌ش و ژیریو كۆمه‌ڵایه‌تیو سۆزه‌وه‌ .

ئه‌ركه‌كانی بریته‌ له‌ :

1/ دانانی پلانیكی گشتی بۆ هاوكاری كردن له‌ نیوان خویندگه‌و خیزان له‌ پیناوی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و خویندن خویندكار له‌ ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی خویندنگه‌.

2/ دانانی پلانیك به‌مه‌به‌شتی به‌شداری پی كردنی باوان بۆئه‌وه‌ی خویندنگه‌ بتوانی به‌رنامه‌كانی فیربوونی جی به‌جی بكات .

3 / ئاماده‌كردنی خویندنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگنجی له‌گه‌ل ژینگه‌ .

4/ به‌رزكردنه‌وی ئاستی هۆشیاری باوان بۆ ئه‌وه‌ی بۆچونیان باش بیت له‌ باره‌ی خویندن و ئه‌ركی خویندنگه‌ .

5/ به‌شداری كردن له‌ ئاهه‌نگ و چالاكیه‌كانی خویندنگه‌ بۆنه‌ نیشتمانیه‌كان .

6 / هه‌ولدان به‌شداری كردن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و وه‌رزش و هونه‌ری و ته‌ندرستی و ژینگه‌ پاریزی و له‌ چواردووری خویندنگه‌ .

 

ه / ئه‌نجومه‌نی ریكو پَیكی :

ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ پیك دێت به‌پی ی ڕینماییه‌ كانی ڕیك و پێكی خویندنگه‌ ، به‌یوه‌به‌ر سه‌رۆك ی ده‌بێت له‌گه‌ل چه‌ند مامۆستایه‌ك نۆینه‌ری باوان و خویندكار

. هه‌لده‌سن به‌ لیكۆلینه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌ستیان و چاره‌سه‌ركردنی به‌شێوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ه‌یی و به‌پی یاسای ناخۆ ی خوینگه‌كان .

 

ئه‌ركه‌كانی یاریده‌ده‌ری كاگیری :

یارمه‌تی ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ دارشتنی سیاسه‌تی خویندنگه‌ وه‌ گفتو گۆ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مامۆستایان ، ئه‌نجام دانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ ده‌خریته‌ ئه‌ستۆی

وه‌ له‌كاتی ئاماده‌نه‌بونی به‌ڕیوه‌به‌ر هه‌ڵده‌سی به‌ ئه‌نجام دانی ئه‌ركه‌كانی به‌ریوه‌به‌ر . سه‌رپه‌رشتی كاره‌ ته‌كنیكی و كارگیڕی و داراییه‌كان . وه‌ هه‌ڵده‌سی به‌ ئه‌نجام دانی ئه‌و ئه‌رك و كارانه‌ی كه‌ به‌ریوه‌به‌ر ڕاده‌سپیری وه‌ به‌پی ی په‌یره‌وی یاسایی ناوخوی خویندنگه‌كان . وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌ریوه‌به‌ردا ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام ده‌دات

1- به‌داواچونی كاری لیژنه‌كان بۆ هه‌موو چالاكیه‌كان .

2- سه‌رپه‌رشتی تۆماره‌كان و زانیاری تایبه‌ت به‌ خویندكاران و ئاماده‌كردنی ئاماره‌كان .

3- به‌داواچونی جی به‌جی كردنی كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی خویندنگه‌ په‌یوه‌ست به‌ ده‌وامی رۆژانه‌ .

4- به‌دواداچونی كاره‌كانی تایبه‌ت به‌ ته‌ندروستی خویندنگه‌ به‌ هاوكاری هۆبه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت و رابه‌ری پۆل .

5- ریكخستنی خشته‌ی چاودیری رۆژانه‌ی مامۆستایان له‌ ده‌وامی رۆژانه‌دا .

6- كارپیكردنی به‌رنامه‌ی رۆژانه‌ی ووتنه‌وی وانه‌كان له‌ لایه‌ن مامۆستایانه‌ی ( دانانی خشته‌ی وانه‌ی رۆژانه‌ ) و پركردنه‌وه‌ی هه‌ر بۆشایه‌ك رۆژانه‌ دروست ده‌بیت .

7- به‌دواداچونی كاره‌كانی تایبه‌ت به‌ وانه‌بیژی ریكخستنی لیستی كری مانگانه‌ و خشته‌ی دابه‌ش كردنی هه‌فتانه‌ ، فرمانی خویندنگه‌ ...........

8- هاوكاری كردن له‌ ریكخستنی هۆلی تاقی كردنه‌وكان و سه‌رپه‌رشتی كردنی راكیشانی پرسیارو پاراستنی و ...........

9- سه‌رپه‌رشتی كردنی لیژنه‌كانی ووردبینی تۆماری هه‌لسه‌نگاندن و تاقی كردنه‌وه‌كان .

10- ریكخستنی تۆماری كه‌سیتی سه‌رجه‌م مامۆستاو كارمه‌ندان .

ئه‌ركه‌كانی یاریده‌ده‌ری خویندكاران : ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كان برتیه‌

1- ریكخستنی لیستی ناوی خویندكاران به‌پی پۆله‌كان وكارتی ئه‌نجامی تاقی كردنه‌وه‌كان و تۆماری ناوه‌كان وه‌ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر مامۆستایاندا.

2- به‌دواداچونی خویندكارانه‌ی كه‌ پیویستیان به‌ چاودیری و رینمایی كردن هه‌یه‌ له‌ وانه‌كان و ئاماده‌بونی رۆژانه‌ . ئاگاداركردنه‌وه‌ی باوانیان له‌كاتی خۆی دا .

3- ریكخستنی تۆماری زانیاری خویندكاران .

4- دیاری كردنی پیویستی خویندنگه‌ له‌ په‌رتوك وه‌رگرتنی و دابه‌شكردنی له‌گه‌ل لیژنه‌ی مامۆستایان .

5- دیاری كردنی پیویستی خویندنگه‌ له‌ نه‌ختینه‌و پیداویستی ئه‌وی پیویستی به‌ چاكردن هه‌یه‌ ( رحله‌ ، سۆپا ، ته‌خته‌ی ره‌ش ..........................

6- ریكخستنی تۆماری تایبه‌ت به‌ سه‌رچون ( استهلاك – پوان ) پیداویستیه‌كان رۆژانه‌ و وه‌رزش و تاقیگه‌ ، كتیبخانه‌ ،........ له‌ ئه‌نجامی به‌كارهینانی .

7- وه‌رگرتنی پیویستیه‌كان تۆماركردنی له‌ تۆماری تایبه‌ت ،

8- ریكخستنی تۆماریك ئه‌و پیویستیانه‌ی له‌ كۆگای خویندنگه‌دان . گرنگی دان به‌ كۆگای خویندنگه‌ و پاك كردنه‌وه‌و ریكخستنی دانانی كه‌ به‌ئاسانی جرد بكریت .

9- سه‌رپه‌رشتی كردنی باخچه‌ و كتیبخانه‌ی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل لیژنه‌كانی مامۆستایان.

ئه‌ركه‌كانی تویژه‌ر :

ئه‌ركی سه‌ره‌كی رینمایی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونی خویندكارانه‌ ، هاوكاری كردنیان بۆ دیاری كردنی ریگای خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردن ئه‌و كیشه‌و دۆزانه‌ی كه‌ خویندكار دوچاری ده‌بیت ن كه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر كاریگه‌ر ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فیركردن و سه‌ركه‌وتنی . ئه‌ركه‌كانی برتیه‌ له‌ :

1- زانینی ئه‌و كیشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و خویند نگه‌یانه‌ی كه‌ رووبه‌رووی خویندكار ده‌بیته‌وه‌ . دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ زال بون به‌سه‌ری دا به‌ هاوكاری كارگیری خویندنگه‌و مامۆستایان .

2- كاركردن له‌سه‌ر گه‌شه‌پیدانی ئاره‌زووی جوانی لیلای خویندكار وه‌ رینمایی كردنینا ن بۆ هه‌لس و كه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی باش و خویی ته‌ندروست .

3- لیكۆلینه‌وه‌ی ته‌واو له‌و حاله‌تانه‌ی خویندكارنا كه‌ ده‌نیرن بۆ لایان له‌ لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌ . وه‌ یارمه‌تی دانیان بۆ گونجانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ خویندنگه‌دا .

4- ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ خویندكاران كه‌ ئاره‌زوو ، خواست و تواناو ده‌ربخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كه‌ بریاری گونجاو بده‌ن له‌ هه‌لبژاردنی جۆری خویندن .

5- رینمایی كردنی خویكاران به‌روه‌ ریگای خویندنی دروست ده‌ سته‌به‌ری باشی به‌ریوه‌چونی خویندن و ژیانی خویندنگه‌ بكات .

6- رینمایی پیشه‌یی خویندكار ان بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كاری جۆراو جۆر هه‌یه‌ هه‌لی په‌یوه‌ندی كردن و خۆئاماده‌كردن بۆی .

 

 

7- به‌ستنی كۆرو كۆبوه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ل مامۆستایاندا و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌كه‌لیاندا له‌باره‌ی ئه‌و كیشانه‌ی كه‌ له‌كاتی وانه‌ووتنه‌ودا دوچاریان ده‌بیت وه‌ك :

ڕ - پاراستنی ئاۆرامی له‌ ناو پۆلدا .

ب- هاوكاری كردنی خویندكارانی پیویستی تایبه‌ت .

ج- سزاكانی خویندنگه‌

د- چۆنیه‌تی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل جیوازی تاكه‌كه‌س له‌ كاتی وانه‌ ووتنه‌وه‌دا .

ه- به‌شداری كردن له‌ پیكهینانی لیژنه‌كانی چالاكیه‌كان وه‌ هاندانی خویندكاران بۆ به‌شداری كردن .

 

ڕازگری په‌رتوكخانه‌ : ئه‌ركی سه‌ره‌كی وه‌ به‌هاوكاری لیژنه‌ی په‌رتوكخانه‌ ، وه‌كاركردن له‌سه‌ر هاندانی خویندكاران بۆ پیكهینانی كتیبخانه‌ی خویندنگه‌ و

ماله‌وه‌ كه‌ ببنه‌ هاوری كتیبخانه‌ ( ئه‌م خویندكارانه‌ هه‌میشه‌ سه‌ردانی كتیبخانه‌ ده‌كه‌ن ، هه‌لمه‌تی پاك كردنه‌وه‌ ، په‌یداكردنی كتیب ، ........... ) . دابین كردنی

باشترین هۆكار بۆ به‌كارهینانی په‌رتوكخانه‌. ریكخستنی په‌رتوكخانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانترین ریگه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌ویت ده‌ستیان بكه‌ویت . چه‌ند ئه‌ركیكی تر .......

1- هه‌ولدان بۆ دابین كردنی كتیب گونجاو كه‌ سودی لی وه‌رگیری له‌ خویندنی بابه‌ته‌كان به‌ هاوكاری مامۆستایان وانه‌كان .

2- دانانی پلانیكی بۆگه‌شه‌پیدانی خواستی خویندكاران بۆ خویندنه‌وه‌ و كتیب بكه‌نه‌ هاوری . وه‌نوسینی راپۆرتی جۆراو جۆر .

3- ئاماده‌كردنی كه‌ ئاماده‌بیت كه‌ خویندكاران له‌ پشوه‌كانی وانه‌كاندا سه‌ردان بكه‌ن .

4- پیرست كردنی كتیب و پیكهاتوه‌كانی پۆلین بكات به‌شیوه‌ك كه‌ په‌یره‌و ده‌كریت له‌ كتیبخانه‌كاندا وه‌ك پۆلین ( جۆند دیوی )

5- دروست كردن و ریكخستنی تۆماره‌كانی كتیبخانه‌ به‌م شیوه‌یه‌ :

• تۆماری په‌رتوكخانه‌ كه‌ سه‌رجه‌م كتیبه‌كانی تیدا تۆمار بكریت .

• تۆماری گۆڤــارو ده‌ركراوه‌ وه‌رزیه‌كان .

• تۆماری خواستن و پسوله‌ی خواستن .

6- گه‌شه‌پیدانی به‌روه‌ده‌وامی په‌رتوكخانه‌ وه‌ دابین كردن و په‌یداكردنی ده‌ركراوه‌ نۆی كان له‌ په‌رتوك و گۆڤارو وه‌رزه‌یه‌كان به‌ گفتو گۆ كردن له‌ گه‌ل مامۆستایان

 

ئه‌ركه‌كانی یاریده‌ده‌ری تاقیگه‌ : ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئاماده‌كردن باریكی گونجاو له‌بار بۆ به‌كارهینانی تاقیگه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستایان و خویندكارانه‌وه‌ ، كه‌ ئامانجه‌كانی بابه‌ته‌كان و لیكۆلینه‌وه‌ زانستیه‌كان بهینیته‌دی . وه‌ ئه‌م ئه‌ركانه‌ی تری هه‌یه‌ :

1- وه‌رگرتن ی پیویسته‌كان له‌ ئامیرو كه‌ره‌سته‌ به‌ هاواكاری مامۆستایان .

2- یارمه‌تی خویندكاران بدات بۆ ئه‌وه‌ی كرنگی به‌كارهینانی ئه‌نجام دانی تاقی كردنه‌وه‌كان .

3- ئاماده‌كردنی تۆمارو راپۆرت له‌ ئاستی به‌كارهینانی تاقیگه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستایان .

4- سه‌رپه‌رشتی كردنی ته‌واوی تاقیگه‌ وه‌ كاركردن بۆ پاراستن و چاكردنه‌وی ئامیره‌كان و ریكخستن و پاكردنه‌وه‌ی .

5- ریكخستنی لیستی ماده‌به‌كارهاتوه‌كان و ئامیره‌له‌كاركه‌وتوه‌كان و خراپه‌كان و به‌سه‌رچوه‌كان .

6- ریكخستنی بلاوكراوه‌ و هه‌لواسراو تایبه‌ت به‌ رینمایی كردن و چۆنیه‌تی به‌كارهینان و چۆپاراستن . په‌یره‌وی یاسای به‌كارهینانی تاقیگه‌ .

7- به‌شداری پیكردنی تاقیگه‌كان له‌ چالاكیه‌كانی خویندنگه‌ .

8- ریكخستنی تۆماریك به‌ تاقی كردنه‌وكانه‌ی كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ریت له‌ گشت وانه‌كان .

9- ئاماده‌كردنی ئه‌و ئامیرو پیویستانه‌ی كه‌ بۆ تاقی كردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ پیویسته‌ .

10- دلنیابون له‌ نه‌بوونی هیچ مه‌ترسیه‌ك كه‌ زیان به‌ تاقیگه‌ بهینت پاش ته‌واوبونی كاره‌كان .

 

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه