له‌ دوورترین گوندیشدا... قوبادی جه‌لیزاده

 

 

له‌ دوورترین گوندیشدا ، که‌ ده‌نووین ،

هه‌ر ته‌نیا ، چاوێکمان ده‌خه‌وێ

... چاوێکیمان گوێ ده‌گرێ .

هه‌ر ته‌نیا گوێیه‌کمان راده‌کشێ ،

گوێیه‌کمان ، پاسه‌وان .

هه‌ر کونه‌ لووتێکمان ، ره‌یحانه‌ی چاولێکنان ده‌نێته‌ به‌ر پشتی ،

ئه‌وه‌ی دی گابه‌ردوو رێگاکان بۆن ده‌کات .

که‌ ده‌نووین ،

هه‌ر ته‌نیا ده‌ستێکمان پرخه‌ی دێ

ئه‌وه‌ی دی تفه‌نگه‌و به‌ پێوه‌ ده‌وه‌ستێ .

هه‌ر ته‌نیا لاقێکمان له‌کێڵگه‌ی وه‌نه‌وزه‌ ، ئه‌وه‌ی تر

به‌ده‌وری گونده‌وه‌ تێلبه‌ندی که‌مینه‌ .

 

له‌ عاسی ترین گوندیشدا ، که‌ جووت ده‌بین ،

چرا پێ ناکه‌ین

جه‌مانه‌ داناکه‌نین

که‌وشه‌کانمان فڕێ ناده‌ین

فیشه‌کدان له‌ قه‌دمان ، ناکه‌ینه‌وه‌ .

ده‌ستێکمان وه‌ک ده‌ستی نه‌وزاوای یه‌ک شه‌وه‌ ،

له‌ سینگ و به‌رۆکی بووک دایه‌ .

ئه‌وه‌ی دی وه‌ک ده‌ستی شۆڕه‌سوارێکی عه‌گیده‌و

له‌ یاڵ و جله‌وی ئه‌سپایه‌ .

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه