لەگه‌ل ته‌نیاییا ئه‌دوێم... سیروان واحد

 

 

له‌گه‌ل سه‌ره‌تای چرکه‌ میهره‌بانیه‌کانی ته‌مه‌ن هه‌نگاو ده‌نێم

له‌گه‌ل ئاره‌زووه‌کانی (با) په‌یتا په‌یتا

نیگاکانمان تێکه‌ل ده‌که‌ین و

له‌و دیو سنوره‌کانی ئه‌به‌دی له‌گه‌ل کاتژمێره‌کانی ته‌مه‌ن ژوان ئه‌به‌ستم

ئیتر له‌شه‌وی جه‌نجالی ئێره‌ و

به‌یانیه‌کی ئه‌وێ ناترسم کاتێک به‌سه‌ر بالای لاسکه‌ گیایه‌کی سه‌وز

تنۆک تنۆک ئه‌چۆڕێمه‌وه‌ و

له‌ خه‌یاڵی کچه‌ ره‌ش ئه‌سمه‌ره‌کانا ئه‌بم به‌ رۆمان

ئه‌ترسم تۆله‌ ژێر سێبه‌ری سه‌مایه‌کی کزا هه‌نگاو بنێت و

له‌گه‌ل دوا وێستگه‌ی حه‌رفه‌کانی ئه‌وێ به‌گژدابچیت و

له‌ نێو خه‌ونی حیکایه‌تی شاعیرێکی ون فه‌نا ببیت و

وه‌ک گوڵه‌کانی ئێره‌ دڵیان بکه‌ن به‌ دیاری دره‌خته‌کان و

دره‌خته‌کانیش گه‌ڵاکانیان بکه‌ن به‌ ئه‌فسانه‌ و

له‌ نێو رۆحی منا سه‌فه‌ر بکه‌ن

 

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه