بەرد... قوبادی جه‌لیزاده‌

 

به‌رد

 

 

به‌ هه‌مان به‌رد ،

دڵی شووشه‌یان شکاند .

... به‌هه‌مان رق ، ئاگریان به‌ردایه‌ ره‌ز .

به‌ هه‌مان شمشێر ،

خوێنی گۆزه‌ی شه‌رابیان ڕشت .

 

ئه‌و به‌رده‌ی ،

سه‌ری ( دوعا )ی ووردو خاش کرد .

ئه‌و رقه‌ی ،

قژی دوعایان پێ سووتاند .

ئه‌و شمشێره‌ی ،

خه‌ونی دوعای سوور کرد له‌ خوێن .

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه