مانگ... قوبادی جه‌لیزاده‌

 

 

مانگ ژنێکی له‌چک به‌سه‌ر بوو

ئێواره‌یه‌ک ، دوای ژوانی خۆ...ر

خۆی له‌ گۆمێکدا ، بسمیل کرد

جل و به‌رگی هه‌ڵدایه‌ نێو ، سه‌به‌ته‌یه‌ک له‌ تریفه‌

 

ره‌فته‌یه‌کی په‌مه‌یی

فستانێکی سه‌وز

ژێرکراسێکی ره‌ش

ستیانێکی مۆر

لیباسێکی سوور

 

که‌ له‌ گۆمه‌که‌ هاته‌ ده‌ر

 

گولێک ره‌فته‌که‌ی دزی بوو

فستانه‌که‌ی له‌به‌ر سنه‌وبه‌رێ دابوو

ئه‌ته‌گه‌که‌ی ره‌یحان چاوی بێ رشتبوو

بنه‌ خۆخێک ستیانه‌که‌ی له‌ مه‌مکی خۆی ، توند کردبوو

لاله‌ زارێک ، لیباسه‌که‌ی کردبووه‌ پێی

 

له‌و ساته‌وه‌ مانگ به‌ رووتی

پیاسه‌ ده‌کات

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه