ژوانیك له‌ خه‌ودا... خالید شیخ‌ئاوده‌لی

 

 

نمه‌ بارانی هیوا بووی

له‌پایزی چاوه‌ڕوانیمدا داباری

دڵم نه‌هات چه‌تری نه‌هاتت بۆ هه‌لده‌م ....

كاتی هاتی له‌گه‌لٍ چله‌ نیرگزی به‌هاری ته‌مه‌نمدا

ئاشنابوی بویته‌ هاوده‌م ......

دلم نه‌هات بتكه‌مه‌ ناو رووباری به‌خوری قه‌ده‌ر

جه‌سته‌ی خۆمم بۆ راخستی ........

له‌ قوژبنی چۆلی دلما ده‌رگای یه‌ئسم لی داخستی .....

كاتی هاتی به‌بی په‌رده‌ سنوری بی ده‌گیت به‌زاند

به‌ یه‌ك ووشه‌ !!!

هه‌موو چیرۆكه‌ ئه‌فسانه‌یی یه‌كانی عه‌شقت

به‌گویچكه‌ی دلمدا چرپاند....

ئه‌وكات دلم !

نیشتیمانیك بوو بی ئالا,,

پوره‌ هه‌نگیك بوو بی مه‌وته‌ن

خۆی كرده‌ ناو په‌رژینی بی ده‌رگای دلت و

له‌دره‌ختی حه‌زت ئالا....

من ده‌مه‌ویست شیله‌ی روحی تۆ هه‌لمژم و

هه‌نگوینی راز

بده‌م له‌دیواری قه‌ده‌ر ...

من ده‌مه‌ویست شیوه‌ی بالات

له‌ گلینه‌ی چاوه‌كانمدا ویناكه‌م

تا له‌ چاوانم دانه‌بری ی ,,له‌ سنوری گلینه‌مدا نه‌چیته‌ ده‌ر ..

بۆ جیت هیشتم !!؟

نه‌تده‌زانی دابران چه‌نده‌ ئه‌سته‌مه‌!

له‌گۆرنانی كۆرپه‌ی عه‌شقیك به‌ زیندوویی

تاوانه‌ ,جه‌ورو سته‌مه‌؟؟

كه‌چی ئیستاش

تۆی پاله‌وانی چیرۆكی خه‌ونه‌كانم ...

ئیستاش كه‌چاوم لیك ده‌نیم

له‌ گه‌ل خه‌یالی باوه‌شی جارانتدا

هه‌ر له‌ژوانم ...............

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه