ئه‌نفال... قوبادی جه‌لیزاده‌

 

 

به‌شی دووه‌م

 

له‌عه‌رعه‌ره‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌م

له‌ ژێر زه‌مینێکی بێ په‌نجه‌ره‌وه‌

له‌ برینێکی بێ تخووبه‌وه‌

له‌ گۆڕستانێکی بێ گۆڕه‌وه

عه‌رعه‌ر

کوژانه‌وه‌ی سه‌دوو هه‌شتاو دوو هه‌زار مۆمه‌

له‌ده‌م ئێواره‌یه‌کی نه‌ورۆزدا

وشک کردنه‌وه‌ی سه‌دوو هه‌شتاو دوو هه‌زار په‌پووله‌یه‌

له‌نێو (کتێبێکی پیرۆزدا) ...

 

عه‌رعه‌ر

له‌ناو چاوه‌ شینه‌کانی یه‌مامه‌دا

سه‌دوو هه‌شتاو دوو هه‌زار ، فرمێسکی قه‌تیسماوی سووره‌

عه‌رعه‌ر

له‌ ته‌وێڵی شه‌رمه‌زاری مێژوودا

سه‌دوو هه‌شتاو دوو هه‌زار ، هێلینی په‌ڕه‌سێلکه‌ی خاپووره‌

 

له‌عه‌رعه‌ره‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌م

له‌ باخچه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانی ئه‌نفاله‌وه

ئه‌نفال

سه‌دوو هه‌شتاو دوو هه‌زار مێش

سه‌دوو هه‌شتاو دوو هه‌زار برین

 

ئه‌نفال

سه‌دوو هه‌شتاو دوو هه‌زار کولله‌

سه‌دوو هه‌شتاو دوو هه‌زار گوڵه‌گه‌نم

 

ئه‌نفال

سه‌دوو هه‌شتاو دوو هه‌زار شمشێر

سه‌دوو هه‌شتاو دوو هه‌زار گه‌ردن

 

ئه‌نفال

سه‌دوو هه‌شتاو دوو هه‌زار ،( حجارة من سجیل

سه‌دوو هه‌شتاو دوو هه‌زار

گڵووکه‌ هه‌ناری هه‌ڵوه‌ریوی دیل

 

ئه‌نفال

سه‌دوو هه‌شتاو دوو هه‌زار ،( جمر من حدید

سه‌دوو هه‌شتاو دوو هه‌زار

روندکی شه‌ونمی شه‌هید

 

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه