قەڵادزێ

 

ساڵح میراودەلی:

لەم غوربەتە

لەقوتابخانەیەکی سەرەتایی

مامۆستای جوگرافیا پرسیاریکرد؟

کێ دەزانێت !

بەرزترین درەختی دنیا

ناوی چی یە و لە کوێیە ؟

منداڵێک هەستا و گوتی دارچنارە

یەکی دیکە هەڵیدایە و گوتی:

دارە سورەکانی کالیفۆرنیایە

یەکی تریش گوتی لە جەنگەڵەکانی ئەمازۆنە.

لەولاشەوە منداڵێکی کوردی زیتەڵ

هەڵیدایە و گوتی: نەخێر

بەرزترین درەختی دونیا سنەوبەرە

لە وڵاتی کوردستانە

لەوێش لەناوچەی پشدەرە

تەنها درەختێک باڵای وەکو ئەوە

ئەویش سپیدارێکی دراوسێی قەندیلە

ناوی دایکە ئامینەیە

دەستە خوشکی شیرین عەلەم پور و

بێریتان و ساکینەیە.

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه