زه‌مانـێ بوو... ئـایــدا بـــه‌رزنـجـی

 

 

چاوه‌ڕێ بووم،دڵی شێتم

باوه‌شی تۆی بێته‌ كه‌نار

ئه‌ما ئێستا وه‌ها ونـی

ده‌ریایه‌كی له‌ چاومدا

دایم به‌ خوور ده‌یێیته‌ خوار

قـه‌ده‌ر نه‌بوو...

بستێ خاكی تۆم

نه‌بوو به‌ نیشتیمان

دیل و كۆتم له‌ چوار دیوار

ئه‌تۆ شادی،ئه‌تۆ ده‌ژی

كه‌چی من سه‌د جار ده‌مرم

به‌ مردویش دایم بێ قه‌رار

 

 

تابلۆی خاتوو شیلان جەبار

 

له‌ چاوه‌ی کامێڕاوه